1

بابه‌ت: وەزارەتی ئەوقاف چەند رێنماییەك بۆ مانگی رەمەزانی پیرۆز دەردەكات

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردۆته‌وه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی وه‌زیری ئه‌وقاف و لێژنه‌ی تایبه‌تی پێشوازی كردن له‌مانگی ره‌مه‌زان چه‌ند ڕێنماییه‌ك ده‌ركراوه.‌

لیژنەی ئامادەكاری بۆ پێشوازی لەمانگی رەمەزانی پیرۆز بەسەرۆكایەتی بەرێز كامیل حاجی عەلی وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم كۆبۆوە و ئەم رێنماییانەی بۆ مزگەوت و مامۆستایانی ئاینی ئیسلامی پیرۆز دەركردوە:

1) پابەند بوون بە ئیمساكیەی وەزارەتی ئەوقاف.

2) وەعزی پاش عەسر لە (20-25) خولەك زیتر نەبێت.

3) مەراسیمی نوێژەكان و تەراویح تەنها میكرۆفۆنی ناو مزگەوت بەكار دەهێنرێت جگە لەنوێژی رۆژانی هەینی.

4) كەباری پاشیو (7-10) خولەك زیاتر نەبێت لە كاتی شەوانی رەمەزان وە پێش ئیمساك بۆماوەی (3-5) خولەك زیاتر نەبێت.

5) پاش بانگی عیشا بڵندگۆی دەرەوەی مزگەوت دادەخرێت تاكاتی دەست پێكردنی كەباری پاشیو.

6) شەوانی(لیلە القدر) رێگا دەدرێت مزگەوتەكان بەپێ‌ ی پێویست بكریتەوە.

7) تەنها ئیمام یان ئیمام و خەتیب بۆی هەیە وەعز وپێش نوێژو تەراویح بكات وە غەیری منتسبی مزگەوت بۆی نیە هیچ جۆرە چالاكییەك ئەنجام بدات.جگە لە حالاتی پیویست كە بە پرس و رای مامۆستای مزگەوت دەبیت

مەولود یان زكر كارێكی پیرۆزە پەیوەندە بە خەلكی ناو مزگەوتەكان و پێویست ناكات بدرێتە بلندگۆی دەرەوە.

9) ئەم رێنماییانەی سەرەوە لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان جێ‌ بەجێ‌ دەكرێت بەبێ‌ جیاوازی.

10)دەركردنی رێنمایی پێویست بۆ هاوڵاتیان بەهەماهەنگی لەگەڵا وەزارەتی ناوخۆ و یەكە ئیداریەكانی كوردستان بۆ راگرتنی حورمەتی مانگی رەمەزانی پیرۆز.

11)بەدواداچونی بینینی مانگ بۆ دیاركردنی رۆژی یەكەمی مانگی رەمەزانی پیرۆز.

12)گرنگیدان بە چۆنیەتی زیندوكردنەوەی (لیلە القدر) كە لە (27)ی رەمەزانی پیرۆزە

2

وه‌ڵام: وەزارەتی ئەوقاف چەند رێنماییەك بۆ مانگی رەمەزانی پیرۆز دەردەكات

نازانم ئه‌و ڕێنماییانه‌ باش ناچیـته‌ ئه‌قڵمه‌وه‌!!

https://fbcdn-sphotos-e-a.akamaihd.net/hphotos-ak-frc3/1236149_697070383655617_1856657392_n.jpg
کــه‌سـێـک نـیـه‌ بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه‌ نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده‌ گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه‌ بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره‌
شـــه وانــه‌ هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره‌
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]

3

وه‌ڵام: وەزارەتی ئەوقاف چەند رێنماییەك بۆ مانگی رەمەزانی پیرۆز دەردەكات

[size=10]2) وەعزی پاش عەسر لە (20-25) خولەك زیتر نەبێت.
3) مەراسیمی نوێژەكان و تەراویح تەنها میكرۆفۆنی ناو مزگەوت بەكار دەهێنرێت جگە لەنوێژی رۆژانی هەینی.
4) كەباری پاشیو (7-10) خولەك زیاتر نەبێت لە كاتی شەوانی رەمەزان وە پێش ئیمساك بۆماوەی (3-5) خولەك زیاتر نەبێت.
5) پاش بانگی عیشا بڵندگۆی دەرەوەی مزگەوت دادەخرێت تاكاتی دەست پێكردنی كەباری پاشیو.
7) تەنها ئیمام یان ئیمام و خەتیب بۆی هەیە وەعز وپێش نوێژو تەراویح بكات وە غەیری منتسبی مزگەوت بۆی نیە هیچ جۆرە چالاكییەك ئەنجام بدات.جگە لە حالاتی پیویست كە بە پرس و رای مامۆستای مزگەوت دەبیت

مەولود یان زكر كارێكی پیرۆزە پەیوەندە بە خەلكی ناو مزگەوتەكان و پێویست ناكات بدرێتە بلندگۆی دەرەوە.[/size]

زۆر به‌ داخه‌وه‌ . . .
ئاشکرایه‌ زۆربه‌ی خاڵه‌کانیان بۆ بچووک کردنه‌وه‌ی گه‌وره‌یی مانگی ڕه‌مه‌زانه ، هیوادارم خوا هیدایه‌تی ئه‌وانه‌ بدات که‌ ده‌ستیان هه‌یه‌ له‌ پشتی ئه‌و جۆره‌ بڕیارانه‌‌‌ !

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

4

وه‌ڵام: وەزارەتی ئەوقاف چەند رێنماییەك بۆ مانگی رەمەزانی پیرۆز دەردەكات

ئه‌منیش به‌ دڵم نیه‌

12)گرنگیدان بە چۆنیەتی زیندوكردنەوەی (لیلە القدر) كە لە (27)ی رەمەزانی پیرۆزە

ئه‌وان له‌ كوێوه‌ ده‌زانن 27 ه‌  له‌ ده‌ شه‌وه‌كه‌ی كۆتاییه‌  به‌س ناتونن بڵێن چ شه‌وێكه‌

5

وه‌ڵام: وەزارەتی ئەوقاف چەند رێنماییەك بۆ مانگی رەمەزانی پیرۆز دەردەكات

Farhad_Kurdi نووسی:

ئه‌منیش به‌ دڵم نیه‌

12)گرنگیدان بە چۆنیەتی زیندوكردنەوەی (لیلە القدر) كە لە (27)ی رەمەزانی پیرۆزە

ئه‌وان له‌ كوێوه‌ ده‌زانن 27 ه‌  له‌ ده‌ شه‌وه‌كه‌ی كۆتاییه‌  به‌س ناتونن بڵێن چ شه‌وێكه‌

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

6

وه‌ڵام: وەزارەتی ئەوقاف چەند رێنماییەك بۆ مانگی رەمەزانی پیرۆز دەردەكات

Farhad_Kurdi نووسی:

ئه‌منیش به‌ دڵم نیه‌

12)گرنگیدان بە چۆنیەتی زیندوكردنەوەی (لیلە القدر) كە لە (27)ی رەمەزانی پیرۆزە

ئه‌وان له‌ كوێوه‌ ده‌زانن 27 ه‌  له‌ ده‌ شه‌وه‌كه‌ی كۆتاییه‌  به‌س ناتونن بڵێن چ شه‌وێكه‌

ههههههه واللە ٢٧ رەمەزان ،،


بەراستی سەدان بابەتی زۆر لەوە گرنگتر هەیە کە پێویستە جێبەجێبکرێ بۆ مانگی رەمەزان نەک ئەو خاڵانە ی کە لەسەرەوە باس کراون ،،،

ئەم رێنمایانە ئەوەم بیردێنێتەوە کە لەو ولاتانەی ئیسلام ئاینی سەرەکی نییە ،،ئەم رێنمایانە دەردەکەن ،،نەک هەرێمێک کە لە سەدا %٩٨ زیاتری موسڵمانن

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .