سوپاس ریکاردۆ گیان
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وته » چه‌ند ئامۆژگاریه‌کی بچوکی ژیان » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
سوپاس ریکاردۆ گیان
ئه‌وه‌ی خۆت ده‌یزانی خه‌لکی تریشی لێ فێربکه
ده‌سته‌كانت خۆش
زۆر سوپاس بۆ تۆ به‌رێز خوا ته‌منت درێژ بکات
ده‌سته‌كانت خۆش ماندوونه‌بی براكه م هیوادارم له‌م شته به سودانه‌ت بێ به‌شمان نه كه‌یت خوداتهمهن درێژت بكات إنشاءلله
ده‌س خۆش براكه‌م وته‌ی جوان بون هه‌ر بژی
به‌ڵام یه‌ك پێشنیارم بۆت هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه یهنوسینی: اج جکسون براون
خۆی له‌راستیدا ناوی براون جاكسۆن ه نه‌ك ئه‌وه‌ی نوسیوته
چونكه من زۆر وته‌ی ئه‌و زانایه ده‌خوێنمه‌وه
زۆر سوپاس بۆ تێبینه‌که‌ت چیا خان
ده‌س خۆش براكه‌م وته‌ی جوان بون هه‌ر بژی
به‌ڵام یه‌ك پێشنیارم بۆت هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه یه
نوسینی: اج جکسون براون
خۆی له‌راستیدا ناوی براون جاكسۆن ه نه‌ك ئه‌وه‌ی نوسیوته
چونكه من زۆر وته‌ی ئه‌و زانایه ده‌خوێنمه‌وه
[size=16] ئامۆژگاریه بچوکه‌کانی ژیان
1_ له‌هه‌ر گه‌شتێکدا ناونیشانی که‌سانی ده‌وروبه‌رت له‌گه‌ل خۆت هه‌لبگره
2_رێگه به مندال و نه‌وه‌کانت مه‌ده به ناوی بچوک بانگت بکه‌ن
3_کاتێک له‌باره‌ی دۆستێکت ده‌دوێن تۆش پێ ی دا هه‌ڵبڵێ
4_هه‌موو سالێک له‌یه‌که‌م رۆژی چوون بۆ قوتابخانه دا وێنه‌ی منداله‌کانت بگره
5_کاتێک سواری ئۆتۆمبیلی که‌سێکی تر ده‌بی ناره‌زایی به‌رامبه‌ر به‌و مۆسیقایه دهرمهبره که خاوه‌نه‌که‌ی خۆی حه‌زی لێ یه‌تی
6_به‌سه‌ر کارووباری دارایی خۆت زاڵ به
7_له‌کاتی کرینی قه‌نه‌فه بۆ ناو ماله‌که‌ت هه‌میشه جۆری ره‌نگه‌که‌ی له‌به‌رچاو بگره
که ئاسووده‌ییت پێ ده‌به‌خشێ
8_هه‌موو شه‌وێک بۆ به‌یانیت به‌رنامه دابرێژه
9_زۆر سوود له وشه‌ی (سوپاست ده‌که‌م) وه‌ربگره
10_وشه‌ی (تکایه) زۆر به‌کار بهێنه
11_لهسڵاو کردن ده‌ست پێشخه‌ر به
12_باشترین جۆری کتێب بکره ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌شیان خوێنیه‌وه
13_لگه‌ل خۆت و ده‌ورو به‌رت لێبورده به
14_ئه‌وه‌ی خۆت ده‌یزانی خه‌لکی تریشی لێ فێربکه
15_به‌رده‌وام له‌دوای فێربوون به
16_ئه‌وشتانه‌ی که مندالان ده‌یفرۆشن بکڕه
17_رۆژی له‌دایک بوونت نه‌مامێک بروێنه
18_نهێنی پارێز به
19_رێز له مامۆستایان بگره
20_هه‌له‌کانت قبول بکه
21_په‌لار له‌که‌س مه‌ده
22_جگه‌ره مه‌کێشه
23_رۆژی نیو کاتژمێ پیاسه بکه
24_هه‌رگیز خیانه‌ت له هاوسه‌رت مه‌که
25_هیچ کاتێک سوکایه‌تی به شته پیرۆزه‌کان مه‌که
26_له‌خه‌لکانی ره‌شبین خۆت دوورخه‌وه
27_له‌پاره‌دان به منداله‌کانت ره‌زیلی پیشان مه‌ده
28_رهسهنایهتیت هه‌بێ
29_هه‌ولبده به‌رده‌وام پاک و رێک بی
30_کاتێک توره‌ی هیچ کارێک ئه‌نجام مه‌ده
31_له شت وورد به‌ره‌وه زۆر بپرسه (بۆ؟)
32_پیاسه‌کردن هه‌میشه سوود به‌خشه
33_هه‌ول بده هه‌میشه به‌ره‌و پێشکه‌وتن برۆی
34_هه‌ول بده بهلێنهکانت به‌جێ بگه‌یه‌نی
35_رێز له داب و نه‌ریت بگره
36_ژیان زۆر به زه‌حمه‌ت مه‌گره
37_ئه‌و کتێبه‌ی پێت خۆش بووه جارێکی تر بیخوێنه‌وه
38_فه‌رهه‌نگێک ووشه‌ی چاکت هه‌بێ
39_به‌رده‌وام ئاماده‌ی هاوکاری کردنی خه‌لکی تر به
40_بزانه چ کاتێک ده‌بێ قسه بکه‌ی
41_هه‌ول بده ئه‌رکی خۆت به باشی بزانی
42_بچوکترین پێشکه‌وتن به سه‌رکه‌وتن بزانه
43_خۆت له نارێکی بپارێزه
44_گوێ بۆ قسه‌ی منداله‌کانت بگره
45_له‌وشه‌ی (نازانم) مه‌ترسێ
46_بۆچونه تازه‌کان قبوول بکه
47_هیچ کاتێک قسه‌ی که‌سانی تر مه‌بره
48_سوپاسی خوا بکه بۆ ئه‌و خپشیانهی پێتی به‌خشیوه
49_له‌بیرت بێ ته‌له‌فۆن بۆ دایکت بکه‌ی
نوسینی: براون جاکسون
.
[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » وته » چه‌ند ئامۆژگاریه‌کی بچوکی ژیان » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]