1 (دەستکاری کراوە: Hussien_Kurdo 2011-07-31 00:44:46)

بابه‌ت: چه‌ند ئامۆژگاریه‌کی بچوکی ژیان

[size=16]               ئامۆژگاریه‌ بچوکه‌کانی ژیان     
1_ له‌هه‌ر گه‌شتێکدا ناونیشانی که‌سانی ده‌وروبه‌رت له‌گه‌ل خۆت هه‌لبگره‌
2_رێگه‌ به‌ مندال و نه‌وه‌کانت مه‌ده‌ به‌ ناوی بچوک بانگت بکه‌ن
3_کاتێک له‌باره‌ی دۆستێکت ده‌دوێن تۆش پێ ی دا هه‌ڵبڵێ
4_هه‌موو سالێک له‌یه‌که‌م رۆژی چوون بۆ قوتابخانه‌ دا وێنه‌ی منداله‌کانت بگره

5_کاتێک سواری ئۆتۆمبیلی که‌سێکی تر ده‌بی ناره‌زایی به‌رامبه‌ر به‌و مۆسیقایه‌ ده‌رمه‌بره‌ که‌       خاوه‌نه‌که‌ی خۆی حه‌زی لێ یه‌تی
6_به‌سه‌ر کارووباری دارایی خۆت زاڵ به
7_له‌کاتی کرینی قه‌نه‌فه‌ بۆ ناو ماله‌که‌ت هه‌میشه‌ جۆری ره‌نگه‌که‌ی له‌به‌رچاو بگره‌
    که‌ ئاسووده‌ییت پێ ده‌به‌خشێ
8_هه‌موو شه‌وێک بۆ به‌یانیت به‌رنامه‌ دابرێژه‌
9_زۆر سوود له‌ وشه‌ی (سوپاست ده‌که‌م) وه‌ربگره‌
10_وشه‌ی (تکایه‌) زۆر به‌کار بهێنه‌
11_له‌سڵاو کردن ده‌ست پێشخه‌ر به‌
12_باشترین جۆری کتێب بکره‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌شیان خوێنیه‌وه‌
13_لگه‌ل خۆت و ده‌ورو به‌رت لێبورده‌ به‌

14_ئه‌وه‌ی خۆت ده‌یزانی خه‌لکی تریشی لێ فێربکه‌
15_به‌رده‌وام له‌دوای فێربوون به‌
16_ئه‌وشتانه‌ی که‌ مندالان ده‌یفرۆشن بکڕه‌
17_رۆژی له‌دایک بوونت نه‌مامێک بروێنه‌
18_نهێنی پارێز به‌
19_رێز له‌ مامۆستایان بگره‌
20_هه‌له‌کانت قبول بکه‌
21_په‌لار له‌که‌س مه‌ده‌
22_جگه‌ره‌ مه‌کێشه‌
23_رۆژی نیو کاتژمێ پیاسه‌ بکه‌
24_هه‌رگیز خیانه‌ت له‌ هاوسه‌رت مه‌که‌
25_هیچ کاتێک سوکایه‌تی به‌ شته‌ پیرۆزه‌کان مه‌که‌
26_له‌خه‌لکانی ره‌شبین خۆت دوورخه‌وه‌
27_له‌پاره‌دان به‌ منداله‌کانت ره‌زیلی پیشان مه‌ده‌
28_ره‌سه‌نایه‌تیت هه‌بێ
29_هه‌ولبده‌ به‌رده‌وام پاک و رێک بی
30‎_کاتێک توره‌ی هیچ کارێک ئه‌نجام مه‌ده
31_له‌  شت وورد به‌ره‌وه‌ زۆر بپرسه‌ (بۆ؟)
32_پیاسه‌کردن هه‌میشه‌ سوود به‌خشه‌
33_هه‌ول بده‌ هه‌میشه‌ به‌ره‌و پێشکه‌وتن برۆی
34_هه‌ول بده‌ به‌لێنه‌کانت به‌جێ بگه‌یه‌نی
35_رێز له‌ داب و نه‌ریت بگره‌
36_ژیان زۆر به‌ زه‌حمه‌ت مه‌گره‌
37_‌ئه‌و کتێبه‌ی پێت خۆش بووه‌ جارێکی تر بیخوێنه‌وه‌
38_فه‌رهه‌نگێک ووشه‌ی چاکت هه‌بێ
39_به‌رده‌وام ئاماده‌ی هاوکاری کردنی خه‌لکی تر به‌
40_بزانه‌ چ کاتێک ده‌بێ قسه‌ بکه‌ی
41_هه‌ول بده‌ ئه‌رکی خۆت به‌ باشی بزانی
42_بچوکترین پێشکه‌وتن به‌ سه‌رکه‌وتن بزانه‌
43_خۆت له‌ نارێکی بپارێزه‌
44_گوێ بۆ قسه‌ی منداله‌کانت بگره‌
45_له‌وشه‌ی (نازانم) مه‌ترسێ
46_بۆچونه‌ تازه‌کان قبوول بکه‌
47_هیچ کاتێک قسه‌ی که‌سانی تر مه‌بره‌
48_سوپاسی خوا بکه‌ بۆ ئه‌و خپشیانه‌ی پێتی به‌خشیوه‌
49_له‌بیرت بێ ته‌له‌فۆن بۆ دایکت بکه‌ی

نوسینی: براون جاکسون
.
[/size]

[center]زۆر شتی من هەیە لای خۆت گلت داوەتەوە
خەو.. خۆراک.. خەیاڵ.. بیرکردنەوە و هۆش
پێم بڵی کەی دەبمەوە خاوەنیان !!
[/center]

2

وه‌ڵام: چه‌ند ئامۆژگاریه‌کی بچوکی ژیان

ده‌س خۆش براكه‌م وته‌ی جوان بون هه‌ر بژی
به‌ڵام یه‌ك پێشنیارم بۆت هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌ یه‌

نوسینی: اج جکسون براون

خۆی له‌راستیدا ناوی براون جاكسۆن ه‌ نه‌ك ئه‌وه‌ی نوسیوته‌
چونكه‌ من زۆر وته‌ی ئه‌و زانایه‌ ده‌خوێنمه‌وه‌

معتاد شدم
بة تــــــــــــــــــــــــــــــــــــو...


          مــــــــــــادر

3

وه‌ڵام: چه‌ند ئامۆژگاریه‌کی بچوکی ژیان

Chya نووسی:

ده‌س خۆش براكه‌م وته‌ی جوان بون هه‌ر بژی
به‌ڵام یه‌ك پێشنیارم بۆت هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌ یه‌

نوسینی: اج جکسون براون

خۆی له‌راستیدا ناوی براون جاكسۆن ه‌ نه‌ك ئه‌وه‌ی نوسیوته‌
چونكه‌ من زۆر وته‌ی ئه‌و زانایه‌ ده‌خوێنمه‌وه‌

زۆر سوپاس بۆ تێبینه‌که‌ت چیا خان

[center]زۆر شتی من هەیە لای خۆت گلت داوەتەوە
خەو.. خۆراک.. خەیاڵ.. بیرکردنەوە و هۆش
پێم بڵی کەی دەبمەوە خاوەنیان !!
[/center]

4

وه‌ڵام: چه‌ند ئامۆژگاریه‌کی بچوکی ژیان

ده‌سته‌كانت خۆش ماندوونه‌بی براكه‌ م هیوادارم له‌م شته‌ به‌ سودانه‌ت بێ به‌شمان نه‌ كه‌یت خوداته‌مه‌ن درێژت بكات إنشاءلله‌

5

وه‌ڵام: چه‌ند ئامۆژگاریه‌کی بچوکی ژیان

زۆر سوپاس بۆ تۆ به‌رێز خوا ته‌منت درێژ بکات

[center]زۆر شتی من هەیە لای خۆت گلت داوەتەوە
خەو.. خۆراک.. خەیاڵ.. بیرکردنەوە و هۆش
پێم بڵی کەی دەبمەوە خاوەنیان !!
[/center]

6

وه‌ڵام: چه‌ند ئامۆژگاریه‌کی بچوکی ژیان

ئه‌وه‌ی خۆت ده‌یزانی خه‌لکی تریشی لێ فێربکه

‌ده‌سته‌كانت خۆش

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

7

وه‌ڵام: چه‌ند ئامۆژگاریه‌کی بچوکی ژیان

سوپاس ریکاردۆ گیان

[center]زۆر شتی من هەیە لای خۆت گلت داوەتەوە
خەو.. خۆراک.. خەیاڵ.. بیرکردنەوە و هۆش
پێم بڵی کەی دەبمەوە خاوەنیان !!
[/center]