دهکه دهستهکانی خۆش بێت هیوادارم زیکۆ ههل بۆ یاریزانی کورد برهخسێنێت
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » زیكۆ تیمی راهێنەڕە عێراقییەكان لە هەڵبژاردەى عێراق دوور دەخاتەوە » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
دهکه دهستهکانی خۆش بێت هیوادارم زیکۆ ههل بۆ یاریزانی کورد برهخسێنێت
(ئاكانیوز) ـ ئەمڕۆ دووشەم ئەندامێكی تۆپی پێی عێراق راى گەیاند، زیكۆ راهێنەرى بەڕازیلی هەڵبژاردەى عێراق بڕیارى دا تیمی یاریدەرە عێراقییەكان لە هەڵبژاردەكە دوور بخاتەوە و تەنیا راهێنەرى گۆڵپارێز لە شوێنی خۆى بێڵێتەوە.
كامل زغەیر بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، زیكۆ یەكەتیی تۆپی پێی عێراقی ئاگەدار كردووەتەوە كە ئەو تەنیا پشت بەتیمە یاریدەرەكەى خۆى دەبەستێ كە پێك هاتووە لە ئیدوارد ئەنتۆنیۆس (ئیدۆ) یاردیەرى راهێنەر، بڕۆنۆ میكادە نیڤزن راهێنەرى تواناسازى، بۆ سەرپەرشتیكردنى هەڵبژاردەى عێراق لە كاروانى داهاتووى یارییەكانى پاڵاوتنى مۆندیالی 2014، لەگەڵ هێشتنەوە عەبدولكەریم ناعیم وەك راهێنەری گۆڵپارێز.
زغەیر روونى كردەوە، دوورخستنەوە یاریدەرە عێراقییەكان ماناى كەمتواناى ئەوان نییە، بگرە بۆ ئەوەى دەگەڕێتەوە پێشتر زیكۆ لەگەڵ یەكەتیی تۆپی پێی عێراق رێككەوتبوو كە دەبێ تیمی یاردەری بەرازیلی بن، بۆیە ئەوانە دوور خرانەوە.
پتر گوتى، ئیدوارد ئەنتۆنیۆس (ئیدۆ) دواى ئەوەى كارەكانى خۆى و براكەى (زیكۆ) لە بەرازیل تەواو دەكات، لە چەند رۆژى داهاتوو دەگاتە هەولێر.
تیمی راهێنەرانى عێراقی كە پێك هاتبوو لە كازم روبێعی/راهێنەر، سەردار محەمەد /راهێنەرى تواناسازی و عەبدولكەریم ناعیم /راهێنەرى گۆڵپارێزى، سەرپەرشتی هەڵبژاردەى عێراقیان كرد لە یاری هەڤاڵێنی بەرامبەر قەتەر كە تێیدا عێراق بەئەنجامى 1 ـ سفر بردیەوە.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » زیكۆ تیمی راهێنەڕە عێراقییەكان لە هەڵبژاردەى عێراق دوور دەخاتەوە » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]