1

بابه‌ت: زیكۆ تیمی راهێنەڕە عێراقییەكان لە هەڵبژاردەى عێراق دوور دەخاتەوە

http://www.kurdupload.com/images/35pABxV1314628074/default.jpeg(ئاكانیوز) ـ ئەمڕۆ دووشەم ئەندامێكی تۆپی پێی عێراق راى گەیاند، زیكۆ راهێنەرى بەڕازیلی هەڵبژاردەى عێراق بڕیارى دا تیمی یاریدەرە عێراقییەكان لە هەڵبژاردەكە دوور بخاتەوە و تەنیا راهێنەرى گۆڵپارێز لە شوێنی خۆى بێڵێتەوە.

كامل زغەیر بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، زیكۆ یەكەتیی تۆپی پێی عێراقی ئاگەدار كردووەتەوە كە ئەو تەنیا پشت بەتیمە یاریدەرەكەى خۆى دەبەستێ كە پێك هاتووە لە ئیدوارد ئەنتۆنیۆس (ئیدۆ) یاردیەرى راهێنەر، بڕۆنۆ میكادە نیڤزن راهێنەرى تواناسازى، بۆ سەرپەرشتیكردنى هەڵبژاردەى عێراق لە كاروانى داهاتووى یارییەكانى پاڵاوتنى مۆندیالی 2014، لەگەڵ هێشتنەوە عەبدولكەریم ناعیم وەك راهێنەری گۆڵپارێز.

زغەیر روونى كردەوە، دوورخستنەوە یاریدەرە عێراقییەكان ماناى كەمتواناى ئەوان نییە، بگرە بۆ ئەوەى دەگەڕێتەوە پێشتر زیكۆ لەگەڵ یەكەتیی تۆپی پێی عێراق رێككەوتبوو كە دەبێ تیمی یاردەری بەرازیلی بن، بۆیە ئەوانە دوور خرانەوە.

پتر گوتى، ئیدوارد ئەنتۆنیۆس (ئیدۆ) دواى ئەوەى كارەكانى خۆى و براكەى (زیكۆ) لە بەرازیل تەواو دەكات، لە چەند رۆژى داهاتوو دەگاتە هەولێر.

تیمی راهێنەرانى عێراقی كە پێك هاتبوو لە كازم روبێعی/راهێنەر، سەردار محەمەد /راهێنەرى تواناسازی و عەبدولكەریم ناعیم /راهێنەرى گۆڵپارێزى، سەرپەرشتی هەڵبژاردەى عێراقیان كرد لە یاری هەڤاڵێنی بەرامبەر قەتەر كە تێیدا عێراق بەئەنجامى 1 ـ سفر بردیەوە.

[center]من ئەمەوێ بۆ تۆ بمرم
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
  شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
    یا بە دەستی خۆت بمکوژی
[/center]

2

وه‌ڵام: زیكۆ تیمی راهێنەڕە عێراقییەكان لە هەڵبژاردەى عێراق دوور دەخاتەوە

ده‌که‌ ده‌سته‌کانی خۆش بێت هیوادارم زیکۆ هه‌ل بۆ یاریزانی کورد بره‌خسێنێت

[center]زۆر شتی من هەیە لای خۆت گلت داوەتەوە
خەو.. خۆراک.. خەیاڵ.. بیرکردنەوە و هۆش
پێم بڵی کەی دەبمەوە خاوەنیان !!
[/center]