تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

9

kashma نووسی:

dast xosh bo am hawala brakam

8

سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت chya

7

هةواليكى سةرنج راكيش بوو دةس خؤش

6

سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان kashma u hussien

5

کاره‌که‌ی خۆش ده‌وێ
وێنه‌ی هه‌موو که‌س ده‌گرێت
له‌وکاته‌ش وێنه‌ی خۆی گرتووه‌

ده‌ست خۆش

4

dast xosh bo am hawala brakam

3

سوپاس

2

مهیمه‌ ده‌ سته‌ كانت خۆش

1

http://www.kurdupload.com/images/qYsRE1314936187/nashtargare.jpg فۆتۆگرافه‌رێكی‌ لێهاتوو به‌ناوی‌ «تشارلز ماكویلان« توانی‌ له‌و كاته‌دا كه‌ پزیشكه‌كان سه‌رقاڵی‌ ئه‌نجامدانی‌ نه‌شته‌رگه‌ی‌ دڵ‌ بووون بۆی‌، وێنه‌ی‌ خۆی‌ بگرێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد ئه‌و وێنه‌گره‌ نازناوی‌ وێنه‌گری‌ ساڵ‌ له‌ باكو‌وری‌ ئیرله‌ندا به‌ده‌ست بهێنێت.

بیرۆكه‌ی‌ وێنه‌گرتنه‌كه‌ له‌و كاته‌دا دروست ده‌بێت كه‌ پزیشكه‌ پسپۆڕه‌كان به‌ «تشارلز ماكویلان« راده‌گه‌یه‌نن حاڵه‌تی‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ی‌ پێویستی‌ به‌ ئه‌نجامدانی‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی‌ دڵ‌ هه‌یه‌ كه‌ خۆی‌ به‌ئاگا بێت، هه‌ربۆیه‌ تشارلز بڕیار ده‌دات سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی‌ كاتی‌ ئه‌نجامدانی‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ وێنه‌ بگرێت، بۆئه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی‌ كاریگه‌ر به‌ده‌ست بهێنێت.

هاوپێچ له‌گه‌ڵ‌ كۆمه‌ڵه‌ وێنه‌ كاریگه‌ره‌كانی‌ ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره‌، تشارلز توانیویه‌تی‌ وێنه‌یه‌كی‌ كاریگه‌ری‌ هه‌ردوو مناڵه‌كه‌ی‌ بگرێت كه‌ له‌كاتی‌ چوونی‌ باوكیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ به‌گریانه‌وه‌ ماڵئاوایی‌ لێده‌كه‌ن، یه‌كێكی‌ دیكه‌ش وێنه‌ی‌ خۆیه‌تی‌ به‌راكشاوی‌ له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌ی‌ ژووری‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌.

تشارلز، رایگه‌یاندووه‌ كه‌ وێنه‌گرتن ته‌نها رێگه‌ی‌ ئه‌و بووه‌ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ قورسه‌دا، وتو‌ویه‌تی‌ «وێنه‌گرتنه‌كه‌ وایكرد ئه‌و ئه‌زموونه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌ی‌ ژیانم له‌ چه‌ند گۆشه‌نیگایه‌كی‌ جیاوازه‌وه‌ ببینم«.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ تیمی‌ پزیشكه‌كان زۆر هاوكاری‌ بوون له‌رێگه‌دان به‌ وێنه‌گرتنه‌كه‌و سه‌ردانیكردنی‌ بۆ ژووری‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ چه‌سپاندنی‌ سێ‌ كامێرا كه‌ ئه‌و كامێرایانه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان له‌ ئاڕاسته‌یه‌كه‌وه‌ پرۆسه‌ی‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌یان تۆماركردووه‌، به‌شێوه‌یه‌ك دوان له‌و كامێرایانه‌ له‌به‌شی‌ خواره‌وه‌ی‌ قه‌ره‌وێڵه‌كه‌ دانراون‌و كامێرای‌ سێیه‌میشیان راسته‌وخۆ له‌سه‌ر سه‌ری‌ بووه‌، كه‌ له‌دووره‌وه‌‌و له‌رێگه‌ی‌ ئامێرێكه‌وه‌ كۆنتڕۆڵی‌ كراوه‌، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی‌ كامێرای‌ چواره‌م هه‌ڵچوون‌و ره‌فتاره‌كانی‌ خێزانه‌كه‌ی‌ تشارلز ی‌ وێنه‌گرتووه‌.

له‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌دا كه‌ بۆماوه‌ی‌ 90 خوله‌ك به‌رده‌وام بوو، پزیشكه‌كان توانییان چاره‌سه‌ری‌ حاڵه‌تی‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ی‌ ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره‌ بكه‌ن كه‌ به‌رته‌سكییه‌كی‌ زۆر بوو له‌ خوێنبه‌ره‌كانی‌ دڵدا، دوای‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ش ئێستا تشارلز به‌ته‌ندورستییه‌كی‌ زۆر باشه‌وه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ سه‌ر كاره‌كه‌ی‌ خۆی‌.

[size=16]Hawlati.co[/size]