تیمێکی لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکی بواری ته‌ندروستی و خۆراک، پێشنیاری که‌مکردنه‌وه‌ی گۆشتی سور ده‌که‌ن به‌تایبه‌ت گۆشتی خۆشکراو به به‌هارات و خوێ واته گۆشتی نه‌کوڵاو وه‌ک باستورمه، چونکه گۆشتی سور به‌گشتی که له‌گۆشتی (مانگا، گا، به‌رخ) پێک دێت، به‌هۆی بونی رێژه‌یه‌کی زۆری چه‌وری و به‌رزی رێژه‌ی ئاسن ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به‌ته‌ندروستی وه‌ک (تێکچونی سوڕی خوێن، شه‌کره، شێرپه‌نجه) هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆکاری مردنی پێشوه‌خت و مردنی کتوپر.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لێکۆڵه‌ره‌وان تاقیکردنه‌وه‌یه‌کیان له‌سه‌ر 200 هه‌زارکه‌س ئه‌نجامدا که رۆژانه 100 گرام گۆشتی سوریان ده‌درایه، له‌ئه‌نجامدا مه‌ترسی نیشانه‌کانی توشبون به‌شه‌کره تیاندا 8% بۆ 16% به‌رزده‌بوه‌وه هه‌روه‌ها کاتێک زانایان رێژه‌ی گۆشتپێدانیان رۆژانه له 100 گرامه‌وه بۆ 150 گرام زیادکرد ئه‌وا نیشانه‌ی مه‌ترسی به‌نه‌خۆشی شه‌کره له رێژه‌ی 25%ه‌وه بۆ 40% به‌رزبوه‌وه.
س : سبةى