1

بابه‌ت: گۆشت خواردنی زۆر ده‌بێته‌ هۆی توشبون به‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌

تیمێکی لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکی بواری ته‌ندروستی و خۆراک، پێشنیاری که‌مکردنه‌وه‌ی گۆشتی سور ده‌که‌ن به‌تایبه‌ت گۆشتی خۆشکراو به‌ به‌هارات و خوێ واته‌ گۆشتی نه‌کوڵاو وه‌ک باستورمه،‌ چونکه‌ گۆشتی سور به‌گشتی که ‌له‌گۆشتی (مانگا، گا، به‌رخ) پێک دێت، به‌هۆی بونی رێژه‌یه‌کی زۆری چه‌وری و به‌رزی رێژه‌ی ئاسن ده‌بێته‌ هۆی زیانگه‌یاندن به‌ته‌ندروستی وه‌ک (تێکچونی سوڕی خوێن، شه‌کره‌، شێرپه‌نجه‌) هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆکاری مردنی پێشوه‌خت و مردنی کتوپر.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ لێکۆڵه‌ره‌وان تاقیکردنه‌وه‌یه‌کیان له‌سه‌ر 200 هه‌زارکه‌س ئه‌نجامدا که‌ رۆژانه‌ 100 گرام گۆشتی سوریان ده‌درایه،‌ له‌ئه‌نجامدا مه‌ترسی نیشانه‌کانی توشبون به‌شه‌کره‌ تیاندا 8% بۆ 16% به‌رزده‌بوه‌وه‌ هه‌روه‌ها کاتێک زانایان رێژه‌ی گۆشتپێدانیان رۆژانه‌ له‌ 100 گرامه‌وه‌ بۆ 150 گرام زیادکرد ئه‌وا نیشانه‌ی مه‌ترسی به‌نه‌خۆشی شه‌کره له‌ رێژه‌ی‌ 25%ه‌وه‌ بۆ 40% به‌رزبوه‌وه.‌


http://www.kurdupload.com/images/NKCCFqKg1315701229/gosht792011.jpg





                                   س : سبةى

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم