ووته‌کانی زۆر ڕاستن و زۆر ته‌واوه
ده‌ست خۆش بێت مهريم خان.
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » *بیر له‌باوه‌ڕ به‌خۆبون بکه‌ره‌وه* » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ووته‌کانی زۆر ڕاستن و زۆر ته‌واوه
ده‌ست خۆش بێت مهريم خان.
هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی تۆ ئه‌وه‌یه که زیاتر بیر له‌شته خراپه‌کانت ئه‌که‌یته‌وه ، که ئه‌و خووه خراپه و ئه‌و ڕه‌وشه ئه‌وه‌نده دوپات ئه‌که‌یته‌وه ، که ئه‌بینی چه‌ندین کاتژمێر له‌و خووه‌دا غه‌رق بویت.
ده‌ست خۆش به سود بوو هه‌ربژیت:)
[size=16]وتم که بیرکردنه‌وه هۆی ڕاکێشان و سازاندی.
له‌بنه‌ڕه‌تدا بیری تۆ تایبه‌ت مه‌ندی موغناتیزی هه‌یه . تۆ بیر له‌هه‌رچی بکه‌یته‌وه تیشک دانه‌وه‌ی بیره‌کانت به‌تایبه‌ت مه‌ندی موغناتیزییهوه، به‌دوای ڕاکێشان و دروستکردنی ئه‌و شته‌دا ئه‌گه‌ڕێ . به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و له‌رینه‌وه‌و تیشک هاوێژیه له‌تۆدا به‌رده‌وام بێت .
گۆڕانی وزه بۆماده ، له‌ڕاستی دا ، گۆڕینی وزه‌ی کراوه بۆ وزه‌ی خه‌ست ، که‌هه‌ر کات خه‌ستی وزه‌یه‌ک زۆر به‌رزبێت ، وه‌ک مادده بینراوه و ده‌رئه‌که‌وێت ، واته خولیاکه‌ی تۆ به‌مه‌رجی به‌رده‌وامی له‌مێشک و خه‌یاڵت دا ، به‌شێوه‌ی بینراو سه‌ر هه‌ڵ ئه‌دا ، تۆ ئه‌توانی هه‌ر تایبه‌ت مه‌ندیه‌کی زۆر باش که حه‌زت لێی بێ له‌خۆتان دا دروست بکه‌ن.
تۆ ئه‌بێ زۆر بیر له‌و تایبه‌ت مه‌ندیه بکه‌یته‌وه ، هه‌ڵبه‌ت نه به‌شێوه‌ی خراپ ، به‌ڵکو به‌شێوه‌ی باش له‌خۆتدا بیبینی .
بۆ په‌روه‌رده‌کردنی باوه‌ربه‌خۆبون ، هه‌موو به‌یانیه‌ک و هه‌موو شه‌وێک و ته‌نانه‌ت هه‌رکاتێک له‌رۆژدا ، هه‌لت بۆ ڕه‌خسا بیری لێبکه‌ره‌وه .
بیرکردنه‌وه‌ت ئه‌بێته هۆی دروستکردن و ڕاکێشان بۆت ، تۆ که‌م که‌م ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه باشه له‌خۆت دائهبینی.
هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی تۆ ئه‌وه‌یه که زیاتر بیر له‌شته خراپه‌کانت ئه‌که‌یته‌وه ، که ئه‌و خووه خراپه و ئه‌و ڕه‌وشه ئه‌وه‌نده دوپات ئه‌که‌یته‌وه ، که ئه‌بینی چه‌ندین کاتژمێر له‌و خووه‌دا غه‌رق بویت.
بۆ نه‌هێشتنی خووه خراپه‌کان باشترین ڕیگه ئه‌وه‌یه ، که بیر له خوه باشه‌کان بکه‌یته‌وه بۆ نمونه که‌سێک که ئه‌یه‌وێت خۆی درۆزنی ته‌رک بکات ، باشترین ڕێگه ئه‌وه‌یه که بیر له‌ڕاستگۆیی بکاته‌وه ، ئه‌گه‌ر ئه‌و بیر بکاته‌وه چه‌نده درۆزنه ، لهدرۆدا غه‌رق ئه‌بێ ، به‌کرده‌وه ڕایان ئه‌کێشی و ئه‌یان سازانێ.
له‌م ڕوه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بیر لهباوهر به‌خۆبون مه‌که‌ره‌وه بیر له‌وه مه‌که‌ره‌وه خۆت یا خه‌ڵکی تر ، له‌باره‌ی ڕاده‌ی باوه‌ر بهخۆبونت چ بۆچونێکیان هه‌یه یا هه‌یانه ، ته‌نیا بیر له‌واتای باوه‌ر به‌خۆبون بکه‌ره‌وه .
به‌رده‌وام له‌خۆت بپرسه که باوهربهخۆن واته چی ؟چکهسانێک باوه‌ڕ به‌خۆبونی زۆریان ئه‌بێت ؟ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به‌خۆبونی زۆریان هه‌یه چۆنن ؟ باوه‌ر به‌خۆبون له‌ژیان دا چه‌نده کاریگه‌ره؟ و ..... هتد
له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسیارانه‌دا به‌رده‌وام بیر له باوه‌ربه‌خۆبون بکه‌ره‌وه ، بیر له باوه‌ر به‌خۆبون بکه‌ره‌وه تا به‌ره‌و ڕوی بکشێی.
[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » *بیر له‌باوه‌ڕ به‌خۆبون بکه‌ره‌وه* » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]