1

بابه‌ت: *بیر له‌باوه‌ڕ به‌خۆبون بکه‌ره‌وه‌*

[size=16]وتم که‌ بیرکردنه‌وه‌ هۆی ڕاکێشان و سازاندی.
له‌بنه‌ڕه‌تدا بیری تۆ تایبه‌ت مه‌ندی موغناتیزی هه‌یه‌ . تۆ بیر له‌هه‌رچی بکه‌یته‌وه‌ تیشک دانه‌وه‌ی بیره‌کانت به‌تایبه‌ت مه‌ندی موغناتیزییه‌وه‌، به‌دوای ڕاکێشان و دروستکردنی ئه‌و شته‌دا ئه‌گه‌ڕێ . به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و له‌رینه‌وه‌و تیشک هاوێژیه‌ له‌تۆدا به‌رده‌وام بێت .
گۆڕانی وزه‌ بۆماده‌ ، له‌ڕاستی دا ، گۆڕینی وزه‌ی کراوه‌ بۆ وزه‌ی خه‌ست ، که‌هه‌ر کات خه‌ستی وزه‌یه‌ک زۆر به‌رزبێت ، وه‌ک مادده‌ بینراوه‌ و ده‌رئه‌که‌وێت ، واته‌ خولیاکه‌ی تۆ به‌مه‌رجی به‌رده‌وامی له‌مێشک و خه‌یاڵت دا ، به‌شێوه‌ی بینراو سه‌ر هه‌ڵ ئه‌دا ، تۆ ئه‌توانی هه‌ر تایبه‌ت مه‌ندیه‌کی زۆر باش که‌ حه‌زت لێی بێ له‌خۆتان دا دروست بکه‌ن.
تۆ ئه‌بێ زۆر بیر له‌و تایبه‌ت مه‌ندیه‌ بکه‌یته‌وه‌ ، هه‌ڵبه‌ت نه‌ به‌شێوه‌ی خراپ ، به‌ڵکو به‌شێوه‌ی باش له‌خۆتدا بیبینی .
بۆ په‌روه‌رده‌کردنی باوه‌ربه‌خۆبون ، هه‌موو به‌یانیه‌ک و هه‌موو شه‌وێک و ته‌نانه‌ت هه‌رکاتێک له‌رۆژدا ، هه‌لت بۆ ڕه‌خسا بیری لێبکه‌ره‌وه‌ .
بیرکردنه‌وه‌ت ئه‌بێته‌ هۆی دروستکردن و ڕاکێشان بۆت ، تۆ که‌م که‌م ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ باشه‌ له‌خۆت دائه‌بینی.
هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی تۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ زیاتر بیر له‌شته‌ خراپه‌کانت ئه‌که‌یته‌وه‌ ، که‌ ئه‌و خووه‌ خراپه‌ و ئه‌و ڕه‌وشه‌ ئه‌وه‌نده‌ دوپات ئه‌که‌یته‌وه‌ ، که‌ ئه‌بینی چه‌ندین کاتژمێر له‌و خووه‌دا غه‌رق بویت.
بۆ نه‌هێشتنی خووه‌ خراپه‌کان  باشترین ڕیگه‌ ئه‌وه‌یه‌ ، که‌ بیر له‌ خوه‌ باشه‌کان بکه‌یته‌وه‌  بۆ نمونه‌ که‌سێک که‌ ئه‌یه‌وێت خۆی درۆزنی ته‌رک بکات ، باشترین ڕێگه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ بیر له‌ڕاستگۆیی بکاته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر ئه‌و بیر بکاته‌وه‌  چه‌نده‌ درۆزنه‌ ، له‌درۆدا غه‌رق ئه‌بێ ، به‌کرده‌وه‌ ڕایان ئه‌کێشی و ئه‌یان سازانێ.
له‌م ڕوه‌وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بیر له‌باوه‌ر به‌خۆبون مه‌که‌ره‌وه‌ بیر له‌وه‌ مه‌که‌ره‌وه‌ خۆت یا خه‌ڵکی تر ، له‌باره‌ی ڕاده‌ی باوه‌ر به‌خۆبونت چ بۆچونێکیان هه‌یه‌ یا هه‌یانه‌ ، ته‌نیا بیر له‌واتای باوه‌ر به‌خۆبون بکه‌ره‌وه‌ .
به‌رده‌وام له‌خۆت بپرسه‌ که‌ باوه‌ربه‌خۆن واته‌ چی ؟چکه‌سانێک باوه‌ڕ به‌خۆبونی زۆریان ئه‌بێت ؟ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به‌خۆبونی زۆریان هه‌یه‌ چۆنن ؟ باوه‌ر به‌خۆبون له‌ژیان دا چه‌نده‌ کاریگه‌ره‌؟ و ..... هتد
له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسیارانه‌دا به‌رده‌وام بیر له‌ باوه‌ربه‌خۆبون بکه‌ره‌وه‌ ، بیر له‌ باوه‌ر به‌خۆبون بکه‌ره‌وه‌ تا به‌ره‌و ڕوی بکشێی.
[/size]

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

2

وه‌ڵام: *بیر له‌باوه‌ڕ به‌خۆبون بکه‌ره‌وه‌*

هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی تۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ زیاتر بیر له‌شته‌ خراپه‌کانت ئه‌که‌یته‌وه‌ ، که‌ ئه‌و خووه‌ خراپه‌ و ئه‌و ڕه‌وشه‌ ئه‌وه‌نده‌ دوپات ئه‌که‌یته‌وه‌ ، که‌ ئه‌بینی چه‌ندین کاتژمێر له‌و خووه‌دا غه‌رق بویت.

ده‌ست خۆش به‌ سود بوو هه‌ربژیت:)

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

3

وه‌ڵام: *بیر له‌باوه‌ڕ به‌خۆبون بکه‌ره‌وه‌*

ووته‌کانی زۆر ڕاستن و زۆر ته‌واوه
ده‌ست خۆش بێت مه‌ريم خان.