زۆر سوپاس مه‌ریه‌م خان کاک یاسین بۆ په‌یامه جوانه‌که‌تان
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » تۆش به جێم دێڵی » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زۆر سوپاس مه‌ریه‌م خان کاک یاسین بۆ په‌یامه جوانه‌که‌تان
ان شاءالله بەجێت ناهێڵێ
دەستت خۆش زۆر جوانە
aw dastanaw xosh bn
[size=24]تۆش به جێم دێڵی
"
تۆش به جێم دێڵی
زۆر باش ده‌زانم ، تۆش به جێم دێڵی
تۆش سه‌رخۆش ده‌بی و
وه‌ک باده‌یه‌کی بۆش به جێم دێڵی
* * *
تۆش به جێم دێڵی
وه‌ک چۆن سه‌وزایی باخ به‌جێ دێڵی
وه‌ک چۆن ته‌موومژ شاخ به‌جێ دێڵێ
تۆش به جێم دێڵی
* * *
تۆش به جێم دێڵی
چۆن ئه‌سپێکی خورت سوار به‌جێ دێڵێ
چۆن ووشه‌ی تادار...زار به‌جێ دێڵێ
تۆش به جێم دێڵی
* * *
ئه‌گه‌ر ده‌زانیت ئه‌مجاره
بڕیاره‌که‌ت دوا بڕیاره:
ناونیشانی خۆت بگۆڕه
جێپێیهکانمان بسڕه‌وه
له ژێر ئاسمانی ئه‌م شاره
ئه‌وسا، خوات له‌گه‌ڵ
چۆن ئه‌سپێکی خورت سوار به‌جێ دێڵێ
وام به‌جێ بێڵه
چۆن ووشه‌ی تادار...زار به‌جێ دێڵێ
وام به‌جێ بێڵه !
.............................
عه‌بدوڵڵا په‌شێو[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » تۆش به جێم دێڵی » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]