1

بابه‌ت: تۆش به‌ جێم دێڵی

[size=24]تۆش به‌ جێم دێڵی
"

تۆش به‌ جێم دێڵی
زۆر باش ده‌زانم ، تۆش به‌ جێم دێڵی
تۆش سه‌رخۆش ده‌بی و
وه‌ک باده‌یه‌کی بۆش به‌ جێم دێڵی
* * *
تۆش به‌ جێم دێڵی
وه‌ک چۆن سه‌وزایی باخ به‌جێ دێڵی
وه‌ک چۆن ته‌موومژ شاخ به‌جێ دێڵێ
تۆش به‌ جێم دێڵی
* * *
تۆش به‌ جێم دێڵی
چۆن ئه‌سپێکی خورت سوار به‌جێ دێڵێ
چۆن ووشه‌ی تادار...زار به‌جێ دێڵێ
تۆش به‌ جێم دێڵی
* * *
ئه‌گه‌ر ده‌زانیت ئه‌مجاره‌
بڕیاره‌که‌ت دوا بڕیاره‌:
ناونیشانی خۆت بگۆڕه‌
جێپێیه‌کانمان بسڕه‌وه‌
له‌ ژێر ئاسمانی ئه‌م شاره‌
ئه‌وسا، خوات له‌گه‌ڵ
چۆن ئه‌سپێکی خورت سوار به‌جێ دێڵێ
وام به‌جێ بێڵه‌
چۆن ووشه‌ی تادار...زار به‌جێ دێڵێ
وام به‌جێ بێڵه‌ !
.............................
عه‌بدوڵڵا په‌شێو[/size]

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

2

وه‌ڵام: تۆش به‌ جێم دێڵی

aw  dastanaw  xosh  bn

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

3

وه‌ڵام: تۆش به‌ جێم دێڵی

ان شاءالله بەجێت ناهێڵێ big_smile
دەستت خۆش زۆر جوانە

http://www.kurdupload.com/images/XTEu1322333751/777.PNG

[size=16]ئەگەر شێوەی روخسارمان بە دەست خۆمان بوایە بە جوانترین شێوە درووستمان ئەكرد بەڵام خۆ شێوەی دەروونمان بە دەست خۆمانە بۆ بە جوانترین شێوە بوونیادی نەنێین[/size]

4

وه‌ڵام: تۆش به‌ جێم دێڵی

زۆر سوپاس مه‌ریه‌م خان کاک یاسین بۆ په‌یامه‌ جوانه‌که‌تان

.

.

.
[size=24]facebook[/size]