پیرۆزه له یانه‌ی هه‌ولێر
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » خولی عێراق و ئاسیا » له یاری لوتكه هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی نه‌جه‌ف تۆماركرد . » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
پیرۆزه له یانه‌ی هه‌ولێر
هه‌ولێر جوانترین ئاستی پێشکه‌ش کرد پیرۆزه
له دریژه‌ی یارییه‌كانی خولی یانه نایابه‌كانی عێراق بۆ وه‌رزی 2011 - 2012 له یاریه‌كی دواخراو ئه‌مڕۆ ئێواره به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی تاڕاده‌یه‌كی زۆری وه‌رزشی و له‌سه‌ر یاریگای نێوده‌وڵه‌تی " فه‌ڕه‌نسۆ هه‌ریری " یانه‌ی هه‌ولێر به ئه‌نجامی ( 3 - 1 ) له یانه‌ی نه‌جه‌فی برده‌وه .
اریزان " لوئه‌ی سه‌ڵاح " به‌لێدانێكی جوان هه‌ولێری كرده خاوه‌ن گۆڵی یه‌كه‌م ، پێنج خولهك به‌ر له ته‌واو بوونی یارییه‌كه یانه‌ی نه‌جه‌ف گۆڵی یه‌كسانی تۆماركرد به‌م شێوه‌یه و به ئه‌نجامی گۆڵێك بۆ هه‌ردوولا گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه كۆتایی هات .
به دوو خولهك له ده‌سپێكی گێمی دووه‌م یاریزان " ئه‌مجه‌د ڕاضی " جارێكی تر یانه‌ی هه‌ولێری پێشخسته‌وه ئه‌مه به‌رله‌وه‌ی یاریزان " مسه‌فا ئه‌حمه‌د " گۆڵی سێیه‌م و كۆتایی تۆماركرد ، یاریزان " ئه‌حمه‌د ئیبراهیم " به‌هۆی وه‌رگرتنی كارتی دووه‌مه‌وه كرایه ده‌ره‌وه و یانه‌ی هه‌ولێر به 10 یاریزان یارییه‌كه‌ی ته‌واو كرد له گێمی دووه‌م .
یانه‌ی هه‌ولێریش به كۆكردنه‌وه‌ی " 21 " خاڵ پله‌ی چواره‌می گرتووه كه 2 یاری دواخراویشی ماوه .
سه‌باره‌ت به گۆڵچی هه‌ردوو یانه‌ش به ئاستێكی زۆر به‌رز به‌ده‌ركه‌وتن له یارییه‌كه به تایبه‌تی " سه‌رهه‌نگ موحسین " كه ڕۆلێكی گرینگی هه‌بوو له‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی هه‌ولێر و چه‌ندین مه‌ترسی خرایه‌سه‌ر و دلێرانه تۆپه‌كانی ده‌گه‌ڕانده‌وه .
ئـا / ئاســۆ یاسیــن .
یانەی سەرهەنگ موحسین » خولی عێراق و ئاسیا » له یاری لوتكه هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی نه‌جه‌ف تۆماركرد . » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]