بابه‌ت: له یاری لوتكه هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی نه‌جه‌ف تۆماركرد .
له دریژه‌ی یارییه‌كانی خولی یانه نایابه‌كانی عێراق بۆ وه‌رزی 2011 - 2012 له یاریه‌كی دواخراو ئه‌مڕۆ ئێواره به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی تاڕاده‌یه‌كی زۆری وه‌رزشی و له‌سه‌ر یاریگای نێوده‌وڵه‌تی " فه‌ڕه‌نسۆ هه‌ریری " یانه‌ی هه‌ولێر به ئه‌نجامی ( 3 - 1 ) له یانه‌ی نه‌جه‌فی برده‌وه .
اریزان " لوئه‌ی سه‌ڵاح " به‌لێدانێكی جوان هه‌ولێری كرده خاوه‌ن گۆڵی یه‌كه‌م ، پێنج خولهك به‌ر له ته‌واو بوونی یارییه‌كه یانه‌ی نه‌جه‌ف گۆڵی یه‌كسانی تۆماركرد به‌م شێوه‌یه و به ئه‌نجامی گۆڵێك بۆ هه‌ردوولا گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه كۆتایی هات .
به دوو خولهك له ده‌سپێكی گێمی دووه‌م یاریزان " ئه‌مجه‌د ڕاضی " جارێكی تر یانه‌ی هه‌ولێری پێشخسته‌وه ئه‌مه به‌رله‌وه‌ی یاریزان " مسه‌فا ئه‌حمه‌د " گۆڵی سێیه‌م و كۆتایی تۆماركرد ، یاریزان " ئه‌حمه‌د ئیبراهیم " به‌هۆی وه‌رگرتنی كارتی دووه‌مه‌وه كرایه ده‌ره‌وه و یانه‌ی هه‌ولێر به 10 یاریزان یارییه‌كه‌ی ته‌واو كرد له گێمی دووه‌م .
یانه‌ی هه‌ولێریش به كۆكردنه‌وه‌ی " 21 " خاڵ پله‌ی چواره‌می گرتووه كه 2 یاری دواخراویشی ماوه .
سه‌باره‌ت به گۆڵچی هه‌ردوو یانه‌ش به ئاستێكی زۆر به‌رز به‌ده‌ركه‌وتن له یارییه‌كه به تایبه‌تی " سه‌رهه‌نگ موحسین " كه ڕۆلێكی گرینگی هه‌بوو له‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی هه‌ولێر و چه‌ندین مه‌ترسی خرایه‌سه‌ر و دلێرانه تۆپه‌كانی ده‌گه‌ڕانده‌وه .
ئـا / ئاســۆ یاسیــن .