زۆر سوپاس بۆ پهیامهکهت دهستی تۆش خۆش بێت
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » مێژوو » مێژووی عێراق_بهشی پێنجهم » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زۆر سوپاس بۆ پهیامهکهت دهستی تۆش خۆش بێت
دهست خۆش ههربژیت
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت دهستی تۆش خۆش بێت
xwendmawa dast st xosh
[center]مێژووی عێراق_بهشی پێنجهم
\چالاكیـــــــــەكـــانـی ئابـــــــــــــــــووری :
یەكەم : كشتوكال :
زۆربەی سەرچاوە مێژووییەكان دووپاد دەكەنەوە كە خەلكی عێراقی كۆن كشتوكالیان زانیوە ، بە تایبەتی لە كوردستاندا كە بە لانكەی شارستانیەت دەژمێردرێت ، ئەوەی ناسراوە بە شۆرەشی كشتوكالی لە مێژووی مرۆڤایەتی لە كوردستاندا بەرپابووە مرۆڤی كورد توانی لە رێگەی هەول و ماندوبوونی خۆی بەرهەم وەدەست بهێنێ پاشان ئەم پیشەیەی بە كشتوكال كردن بۆ ناوچەكانی تری عێراق گوازرایەوە بە تایبەتی لە ناوەراست و باشووردا ، ئەمەش لە دۆزینەوە شوێنەوارییەكان راستی ئەم قسانە دەسەلمێنن :مرۆڤ یەكەمجار لە ئەشكەوتەكاندا دەژیا پاشان بۆ ناوچە تەختاییەكان دواتر خانووی دروست كرد كە بووە هۆی پەیدا بوونی گوندی كشتوكالی بە هەموو مانایەكەوە كە لە ماوەی ( 9 تا 11 ) هەزار سال مرۆڤ دەستی كرد بە پیشەی كشتوكال كردن وە گرینگترین ئەو بەرهەمانەی كە دەچێندرا ( گەنم و جۆ )بوو ، وە هەندێ لە سەرچاوە مێژووییەكان دەلێن خەلكی كۆنی كوردستان ئاژەلی مالی كرد وە بەكاری دەهێنا بۆ پركردنەوەی پێداویستییەكانی وەك ( مەر وبزن وە هەروەها گامێش پاشان ئەسپ و چەندین جۆری تر لە ئاژەل كە سەرچاوەیەكی سەرەكی بازرگانی بوو لەو كاتانەدا .
كۆمەلگای كوردی لە دانیشتوانی گوند و شار پێك هاتووە بەلام گوندەكان تووشی وێران كاری بوونەوە لە سەر دەستی رژێمە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق كە نزیكەی ( 4500 ) گوند وێران كراوە ( نیو ملیۆن ) مرۆڤی كورد لەناو بردران لە كوردستاندا ، بنەمای سروشتی و مرۆیی زۆر باش هەیە ئەگەر هاتوو بە شێوەیەكی زانستی بەكار بهێندرێت كە لە ولاتدا دەتوانرا هەموو پێداویستیەكانی كشتوكالی دابین بكرێت كەرتی كشتوكالی زۆر لە ئێستادا باشتر دەبوو .
• بەروو بوومە كشتوكالیە بەرهەم هێندراوەكان
بەروبوومی كشتوكالی دوو جۆرە
یەكەم / بەرووبوومی رووەكی.
دووەم / بەرووبوومی ئاژەلی .
یەكەم : بەروبوومی رووەكی / دابەش دەبێت بەسەر چەند چالاكیەكی كشتوكالی كە ماندووبوونی زۆری دەوێت وە ئامانجیش لە بەرهەمەكەی جۆراو و جۆرە بۆیە دەتوانین بەم شێوەیە دابەشین بكەین :-
1. بەرووبوومی دانەوێلە .
2. بەرووبوومی پیشەسازی .
3. بەرووبوومی پاقلەمەنییەكان .
4. بەرووبوومی رۆنیەكان .
5. بەرووبوومی سەووزە .
6. بەرووبوومی رەزوباغ .
*****************************
1. بەرووبوومی دانەوێلە: زۆر گرینگە بۆ مرۆڤ بە تایبەتی گەنم وە هەروەها هەندێكیشیان بەكەلكن بۆ ئالیكی ئاژەل وە جۆش بەكاردێت لە پیشەسازی وە هەروەها گەنمەشامی كە ئەویش ئامانجی جۆراوجۆری هەیە لەبەكارهێنانی .
* گەنم / بەرووبومێكی زستانەیە لە هەرێمدا دەست دەكرێت بە چاندنی لە كۆتایی مانگی تشرینی یەكەم وە پێ دەگات یان وەرزی درونە لە كۆتایی مانگی ( 5 ) بە پێی شوێنی بەرهەم هێنانی لە ناوچەكانی باشوورو ناوەراست زووتر پێدەگات ئەگەر بەراوورد بكەین لەگەل ناوچەكانی باكووردا لە كوردستاندا كشتوكال كردن پشت بە ئاوی باران دەبەستێت كە رێژەكەی (تەواوە- باشە ) بۆ گەشەكردنی ، بەلام لە ناوچەكانی تر پێویستی بە ئاودان هەیە بە تایبەت لە باشوورو ناوەراستدا بەلام ناوچەی زورگ لە هەندێك سالدا رێژەی بارانەكەی باشە گونجاوە بۆ كشتووكال كردن ، وە هەندێك سالی تر پێویستی بە ئاوەدانی هەیە ، تەختایی زەویەكان یارمەتیدەرن بۆ بەكارهێنانی ئامێری كشتوكالییەكان ، وە هەروەها خاكەكەشی زۆر باشە بۆ بەرهەم هێنانی بۆیە بەرهەم هێنانی لە رێزی پێشەوەی بەرووبوومەكانی تر دێت ، وە گەنم چەند جۆرێكی هەیە لە كوردستان بۆ نمونە (قەندەها ، بەهارە ، سپیكە ، زەردەگا ، رەزاو ) بۆ نمونە قەندەهار بە زۆری لە ناوچەكانی هەولێر و كەركوك دەچێندرێت ، بەلام مەكسیپاك لە سالی ( 1964 ) هاتە ناو عێراق وە دەست كرا بە چاندنی لە سالی ( 1967 ) وە ئێستا بە شێوەیەكی بەربلاو لە كوردستان دەچێندرێت بە تایبەتی ئەو ناوچانەی كە بارانیان لە ( 400 ملم ) كەمترە .
* جۆ : جۆ وەكو كشتوكالی زستانە لە دوای گەنم دێت لە رووی گرینگیەوە وە هەمان هۆكاری سروشتی پێویستە بۆ شین بوونی بەلام جیاوازییەكەی لەگەل گەنمدا ئەوەیە كە جۆ پتر بەرگەی كەش و هەوای سەخت دەگرێت ، وەكو كەمی باران یان دابەزینی پلەی گەرمی چگە لە بەرگە گرتنی لە ( شۆركات ( سوێری )، جۆ وەكو ئالیك بەكار دەهێندرێت بۆ هەموو جۆرە ئاژەلێك وە لەدروست كردنی خواردنەوەی بیرە بەكاردێت وە ئەگەر لە كاتێك گەنم كەم بوو جۆ وەكو مادەیەكی سەرەكی بەكار دێت ، جۆ رەش لە هەموو جۆیەكانی تر لە كوردستان گرینگترە بەلام رووبەری چێندراو بە جۆ لە سالێك بۆ سالێكی تر جیاوازی هەیە ئەویش بە هۆی كەم بوون و زیاد بوونی رێژەی باران بارین ، وە لە هەموو پارێزگاكانی عێراق دەچێندرێت ( هەولێر ، موصل ، كەركوك ن دیالە ، ناوچەی جەزیرە ).
* برنج : ئەویش بەرووبوومێكی خۆراكی هاوینەیە وە لە وەرزی هاویندا دەچێندرێت ، وەكو سەرچاوەیەكی داهات بۆ خێزانەكان هەژمار دەكرێت ، وە سیفاتەكی دواكەووتووی پێوە دیارە وە هەروەها برشتی یەك دۆنمی برنج زیاترە لە برشتی یەك دۆنم گەنم و جۆ ، لە زۆربەی پارێزگاكان دەچێندرێت بە تایبەتی لە موصل وە هەروەها لە دهۆك وە قەزای ( شێخان و ئاكرێ ) وە لە هەولێر لە باتاس وە لە سلێمانیش دەچێندرێت .
جۆرەكانی برنج : ( برنجی كوردی – عەنبەر – سەدری ) برشتەكەی ( 50 – 70 ) كم دەبێت لە یەك دۆنم .
دووەم : بەرهەمە نەختینەییەكان ( پیشەسازییەكان )
1. پەمۆ / لەو بەرهەمە گرینگە ئابووریانەیە كە لە پیشەسازی رستن و چنین دا بەكاردێت وە لە پیشەسازی رۆنی رووەكدا بەكاردێت وەك سابوونیش ، وە پاشماوەكەشی وەكو ئالیك بەكار دێت ، ئەم بەرهەمە لە عێراقدا گرینگیەكی مەزنی هەیە بەلام پێویستی بە ماندوبوونێكی زۆر هەیە وە تا نەگاتە بازار سوودی لێوەرناگیرێت ، گرینگترین جۆری پەمۆ كە لە عێراقدا دە چێندرێت ( كوكرولت ) كە تیسكەكەی یان تالەكەی لە نێوان ( 28 – 30 ملم ) دایە .
پیشەسازی نەوت لە عێراقدا
عێراق یەكێكە لەو ناوچە هەرە دەولەمەندەكانی جیهان وە رۆژهەلاتی ناوەراست كە نەوتێكی یەكجار زۆر و زەوەندی هەیە بۆ ئەو ناوچەیە ، وە لەسەدەی بیستەمدا بووە جێی سەرنج و چاو تێبرینی و چلێسانەی ولاتە ئیمپراتۆرەكان بە تایبەتی ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا ، هەر لەبەر ئەوەش بوو هەولێكی زۆری دا كە هەرێمی كوردستان بە عێراقی عەرەبی بلكێنێ و یەك بۆ پاراستنی بەرژەوەندیە نەوتیەكانی لە ناوچەكە و لە لایەكی تریشەوە رێگای هاتووچۆی بۆ سانا بكات بۆ كەنداوی عەرەبی ، حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی بەغداش هەولیان دا كە كورد لەو ناوچانە دور بخەنەوە كە نەوتی لێیە بۆ ئەوەی مەترسی كورد لە سەر پاشە رۆژی عێراقدا كەم بكرێتەوە یان نەهێلن ،
گرینگترین ئەو ناوچانەی كەوا نەوتی لێیە لە كوردستاندا دەتوانین بیانكەین بە سێ بەشەوە :
یەكەم : ئەو چالگانەی كە دۆزراینەوە وە نەوتیان لێ دەردەهێندرێت .:
1.چالگەی كەركوك : كە درێژترین و گەورەترین چالگەی نەوتن لە جیهاندا كە لە بەرزاییەكانی ( بابە و سارەلو و سەربەشاخ ) پێكدێت كە لە ناوچەكانی جبل حمرین دەست پێدەكات تا نزیك دیبەگە كە لە قولایی ( 300 – 370) مەتر دان كە لە دوای نەوتی ( باكۆ – لە ئازربێجان / تیكساس – لە ئەمریكا ) سێیەم جۆری نەوتە لە جیهان ، ئەم چالگەیە ( 222 ) چالگە نەوتی تێدایە : كە ناوچەكانی بابەگورگور( 44 ) چالە ، وە هەنجیرە ( 32 ) چالە ، وە ئاڤانە ( 18 ) چالە ، وە سارەلو ( 14 ) چالە ، وە سەربەشاخ ( 20 ) چالە .
2.چالگەی زەمبور : كە لە نزیك گوندی ( علی دهام ) ە سەر رێگای كەركوك بغداد وە ژمارەی چالەكانی ( 70 ) چال دەبێت .
3. چالگەی بای حسن : لە ناوچەی سلیمان بەخشانەوە یە نزیك دبس تا وەكو زێی بچوك درێژدەبێتەوە ، وە ژمارەی چالەكانی (72 ) چالە / بای حسن ( 32 ) چالە ، شناغەو داود گورگە ( 40 ) چالە .
4. چالگەی خوبازە : كەنزیكەی ( 12 ) چالگەی تێدایە .
5. نەوت خانە : كە نزیكە لە خانەقین كە نزیكەی ( 37 ) چالگەیە .
6. چالگەی ( بگمە ):نزیك عین زالە كە لە سالی ( 1980 ) نەوتی تێدا برا ( نەما ) ئەویش ( 18 ) چالگەی تێدایە .
دووەم : ئە چالگانەی هێشتا نەوتی تێدا دەرنەهێندراوە :
وەك گوێر – قەرەچووخ - مەخمور – جدیدە – عین جانە .
1. ئاسن : بێجگە لە نەوت چەند كانزایەكی تر هەیە لە كوردستان وەك وئاسن كە لە قەزای پێنجوێن دۆزراوەتەوە لە نزیك گەرمەك ، وە مەزندە دەكرێت كە ( 10 ملیۆن ) تەن ئاسنی تێدا بێت .
2. یۆرانیۆم : لە رێگای نینوی و سید صادق و ئەحمداوە بوونیان هەیە كەلە هەرتەنێك دا ( 3.5 ) گرام یۆرانیۆم هەیە
3. مەگناتایت : كە لە شەنگال و ناوچەی كۆیە دا هەیە .
4. گۆگرد : لە حمام جلیل لە كۆیە دا هەیە ، هەروەها لەو شوێنانەی كە نەوتی هەیە لێیەتی .
5. سۆدە : ناوچەی بادینان .
بەلام لەگەل ئەوەشدا پیشەسازی نەوت لە عێراقدا هەر بە دواكەوتوویی ماوەتەوە بە تایبەتی لە دوای سالی هەشتاكانەوە بەهۆی بەرێوەبردنی خراپ و بەكار نەهێنانی شێوازی نوێ لەكاتی بەرهەم هێنانیدا ، عێراق نزیكەی ( 115 ملیار) نەوتی یەدەگی هەیە هەروەها نزیكەی ( 110 تریلیۆن ) پێ ( قدم3 ) غازی هەیە .
س_لهكۆلێژی پهروهردهی سۆران بهوانه گوتراوهتهوه
[/center]
یانەی سەرهەنگ موحسین » مێژوو » مێژووی عێراق_بهشی پێنجهم » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]