1

بابه‌ت: مێژووی عێراق_به‌شی پێنجه‌م‌

[center]مێژووی عێراق_به‌شی پێنجه‌م‌
\چالاكیـــــــــەكـــانـی ئابـــــــــــــــــووری :
یەكەم : كشتوكال :
زۆربەی سەرچاوە مێژووییەكان دووپاد دەكەنەوە كە خەلكی عێراقی كۆن كشتوكالیان زانیوە ، بە تایبەتی لە كوردستاندا كە بە لانكەی شارستانیەت دەژمێردرێت ، ئەوەی ناسراوە بە شۆرەشی كشتوكالی لە مێژووی مرۆڤایەتی لە كوردستاندا بەرپابووە مرۆڤی كورد توانی لە رێگەی هەول و ماندوبوونی خۆی بەرهەم وەدەست بهێنێ‌ پاشان ئەم پیشەیەی بە كشتوكال كردن بۆ ناوچەكانی تری عێراق گوازرایەوە بە تایبەتی لە ناوەراست و باشووردا ، ئەمەش لە دۆزینەوە شوێنەوارییەكان راستی ئەم قسانە دەسەلمێنن :مرۆڤ یەكەمجار لە ئەشكەوتەكاندا دەژیا پاشان بۆ ناوچە تەختاییەكان دواتر خانووی دروست كرد كە بووە هۆی پەیدا بوونی گوندی كشتوكالی بە هەموو مانایەكەوە كە لە ماوەی ( 9 تا 11 ) هەزار سال مرۆڤ دەستی كرد بە پیشەی  كشتوكال كردن وە گرینگترین ئەو بەرهەمانەی كە دەچێندرا ( گەنم و جۆ )بوو ،  وە هەندێ‌  لە سەرچاوە مێژووییەكان دەلێن خەلكی كۆنی كوردستان ئاژەلی مالی كرد وە بەكاری دەهێنا بۆ پركردنەوەی پێداویستییەكانی وەك ( مەر وبزن وە هەروەها  گامێش پاشان ئەسپ و چەندین جۆری تر لە ئاژەل كە سەرچاوەیەكی سەرەكی بازرگانی بوو لەو كاتانەدا .
كۆمەلگای كوردی لە دانیشتوانی گوند و شار پێك هاتووە بەلام گوندەكان تووشی وێران كاری بوونەوە لە سەر دەستی رژێمە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق كە نزیكەی ( 4500 ) گوند وێران كراوە ( نیو ملیۆن ) مرۆڤی كورد لەناو بردران لە كوردستاندا ، بنەمای سروشتی و مرۆیی زۆر باش هەیە ئەگەر هاتوو بە شێوەیەكی زانستی بەكار بهێندرێت كە لە ولاتدا دەتوانرا هەموو پێداویستیەكانی كشتوكالی دابین بكرێت كەرتی كشتوكالی زۆر لە ئێستادا باشتر دەبوو .

•    بەروو بوومە كشتوكالیە بەرهەم هێندراوەكان
بەروبوومی كشتوكالی دوو جۆرە
یەكەم / بەرووبوومی رووەكی.
دووەم / بەرووبوومی ئاژەلی .
یەكەم : بەروبوومی رووەكی / دابەش دەبێت بەسەر چەند چالاكیەكی كشتوكالی كە ماندووبوونی زۆری دەوێت وە ئامانجیش لە بەرهەمەكەی جۆراو و جۆرە بۆیە دەتوانین بەم شێوەیە دابەشین بكەین :-
1.    بەرووبوومی دانەوێلە .
2.    بەرووبوومی پیشەسازی .
3.    بەرووبوومی پاقلەمەنییەكان .
4.    بەرووبوومی رۆنیەكان .
5.    بەرووبوومی سەووزە .
6.    بەرووبوومی رەزوباغ .
*****************************
1. بەرووبوومی دانەوێلە: زۆر گرینگە بۆ مرۆڤ بە تایبەتی گەنم وە هەروەها هەندێكیشیان بەكەلكن بۆ ئالیكی ئاژەل وە جۆش بەكاردێت لە پیشەسازی وە هەروەها گەنمەشامی كە ئەویش ئامانجی جۆراوجۆری هەیە لەبەكارهێنانی .
* گەنم / بەرووبومێكی زستانەیە لە هەرێمدا دەست دەكرێت بە چاندنی لە كۆتایی مانگی تشرینی یەكەم وە پێ‌ دەگات یان وەرزی درونە لە كۆتایی مانگی ( 5 ) بە پێی شوێنی بەرهەم هێنانی لە ناوچەكانی باشوورو ناوەراست زووتر پێدەگات ئەگەر بەراوورد بكەین لەگەل ناوچەكانی باكووردا لە كوردستاندا كشتوكال كردن پشت بە ئاوی باران دەبەستێت كە رێژەكەی (تەواوە- باشە ) بۆ گەشەكردنی ، بەلام لە ناوچەكانی تر پێویستی بە ئاودان هەیە بە تایبەت لە باشوورو ناوەراستدا بەلام ناوچەی زورگ لە هەندێك سالدا رێژەی بارانەكەی باشە گونجاوە بۆ كشتووكال كردن ، وە هەندێك سالی تر پێویستی بە ئاوەدانی هەیە ، تەختایی زەویەكان یارمەتیدەرن بۆ بەكارهێنانی ئامێری كشتوكالییەكان ، وە هەروەها خاكەكەشی زۆر باشە بۆ بەرهەم هێنانی بۆیە بەرهەم هێنانی لە رێزی پێشەوەی بەرووبوومەكانی تر دێت ، وە گەنم چەند جۆرێكی هەیە لە كوردستان بۆ نمونە (قەندەها ، بەهارە ، سپیكە ، زەردەگا ، رەزاو ) بۆ نمونە قەندەهار بە زۆری لە ناوچەكانی هەولێر و كەركوك دەچێندرێت ، بەلام مەكسیپاك لە  سالی ( 1964 ) هاتە ناو عێراق وە دەست كرا بە چاندنی لە سالی ( 1967 ) وە ئێستا بە شێوەیەكی بەربلاو لە كوردستان دەچێندرێت بە تایبەتی ئەو ناوچانەی كە بارانیان لە ( 400 ملم ) كەمترە .
* جۆ :  جۆ وەكو كشتوكالی زستانە لە دوای گەنم دێت لە رووی گرینگیەوە وە هەمان هۆكاری سروشتی پێویستە بۆ شین بوونی بەلام جیاوازییەكەی لەگەل گەنمدا ئەوەیە كە جۆ پتر بەرگەی كەش و هەوای سەخت دەگرێت ، وەكو كەمی باران یان دابەزینی پلەی گەرمی چگە لە بەرگە گرتنی لە ( شۆركات ( سوێری )، جۆ وەكو ئالیك بەكار دەهێندرێت بۆ هەموو جۆرە ئاژەلێك وە لەدروست كردنی خواردنەوەی بیرە بەكاردێت وە ئەگەر لە كاتێك گەنم كەم بوو جۆ وەكو مادەیەكی سەرەكی بەكار دێت ، جۆ رەش لە هەموو جۆیەكانی تر لە كوردستان گرینگترە بەلام رووبەری چێندراو بە جۆ لە سالێك بۆ سالێكی تر جیاوازی هەیە ئەویش بە هۆی كەم بوون و زیاد بوونی رێژەی باران بارین ، وە لە هەموو پارێزگاكانی عێراق دەچێندرێت ( هەولێر ، موصل ، كەركوك ن دیالە ، ناوچەی جەزیرە ).
* برنج : ئەویش بەرووبوومێكی خۆراكی هاوینەیە وە لە وەرزی هاویندا دەچێندرێت ، وەكو سەرچاوەیەكی داهات بۆ خێزانەكان هەژمار دەكرێت ، وە سیفاتەكی دواكەووتووی پێوە دیارە وە هەروەها برشتی یەك دۆنمی برنج زیاترە لە برشتی یەك دۆنم گەنم و جۆ ، لە زۆربەی پارێزگاكان  دەچێندرێت بە تایبەتی لە موصل وە هەروەها لە دهۆك وە قەزای ( شێخان و ئاكرێ‌ ) وە لە هەولێر لە باتاس وە لە سلێمانیش دەچێندرێت .
جۆرەكانی برنج : ( برنجی كوردی – عەنبەر – سەدری ) برشتەكەی ( 50 – 70 ) كم دەبێت لە یەك دۆنم .
دووەم : بەرهەمە نەختینەییەكان ( پیشەسازییەكان )
1. پەمۆ / لەو بەرهەمە گرینگە ئابووریانەیە كە لە پیشەسازی رستن و چنین دا بەكاردێت وە لە پیشەسازی رۆنی رووەكدا بەكاردێت وەك  سابوونیش ، وە پاشماوەكەشی وەكو ئالیك بەكار دێت ، ئەم بەرهەمە لە عێراقدا گرینگیەكی مەزنی هەیە بەلام پێویستی بە ماندوبوونێكی زۆر هەیە وە تا نەگاتە بازار سوودی لێوەرناگیرێت ، گرینگترین جۆری پەمۆ كە لە عێراقدا دە چێندرێت ( كوكرولت ) كە تیسكەكەی یان تالەكەی لە نێوان ( 28 – 30 ملم ) دایە .
پیشەسازی نەوت لە عێراقدا
عێراق یەكێكە لەو ناوچە هەرە دەولەمەندەكانی جیهان وە رۆژهەلاتی ناوەراست كە نەوتێكی یەكجار زۆر و زەوەندی هەیە بۆ ئەو ناوچەیە ، وە لەسەدەی بیستەمدا بووە جێی سەرنج و چاو تێبرینی و چلێسانەی ولاتە ئیمپراتۆرەكان بە تایبەتی ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا ، هەر لەبەر ئەوەش بوو هەولێكی زۆری دا كە هەرێمی كوردستان بە عێراقی عەرەبی بلكێنێ‌ و یەك بۆ پاراستنی بەرژەوەندیە نەوتیەكانی لە ناوچەكە و لە لایەكی تریشەوە رێگای هاتووچۆی بۆ سانا بكات بۆ كەنداوی عەرەبی ، حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی بەغداش هەولیان دا كە كورد لەو ناوچانە دور بخەنەوە كە نەوتی لێیە بۆ ئەوەی مەترسی كورد لە سەر پاشە رۆژی عێراقدا كەم بكرێتەوە یان نەهێلن ،
گرینگترین ئەو ناوچانەی كەوا نەوتی لێیە لە كوردستاندا دەتوانین بیانكەین بە سێ‌ بەشەوە :
یەكەم : ئەو چالگانەی كە دۆزراینەوە وە نەوتیان لێ‌ دەردەهێندرێت .:
1.چالگەی كەركوك : كە درێژترین و گەورەترین چالگەی نەوتن لە جیهاندا كە لە بەرزاییەكانی ( بابە و سارەلو و سەربەشاخ ) پێكدێت كە لە ناوچەكانی جبل حمرین دەست پێدەكات تا نزیك دیبەگە كە لە قولایی ( 300 – 370) مەتر دان كە لە دوای نەوتی ( باكۆ – لە ئازربێجان / تیكساس – لە ئەمریكا ) سێیەم جۆری نەوتە لە جیهان ، ئەم چالگەیە ( 222 ) چالگە نەوتی تێدایە : كە ناوچەكانی بابەگورگور( 44 ) چالە ، وە هەنجیرە ( 32 ) چالە ، وە ئاڤانە ( 18 ) چالە ، وە سارەلو ( 14 ) چالە ، وە سەربەشاخ ( 20 ) چالە .
2.چالگەی زەمبور : كە لە نزیك گوندی ( علی دهام ) ە سەر رێگای كەركوك بغداد وە ژمارەی چالەكانی ( 70 ) چال دەبێت .
3. چالگەی بای حسن : لە ناوچەی سلیمان بەخشانەوە یە نزیك دبس تا وەكو زێی بچوك درێژدەبێتەوە ، وە ژمارەی چالەكانی (72 ) چالە / بای حسن ( 32 ) چالە ، شناغەو داود گورگە ( 40 ) چالە .
4. چالگەی خوبازە : كەنزیكەی ( 12 ) چالگەی تێدایە .
5. نەوت خانە :  كە نزیكە لە خانەقین  كە نزیكەی ( 37 ) چالگەیە .
6. چالگەی ( بگمە ):نزیك عین زالە كە لە سالی ( 1980 ) نەوتی تێدا برا ( نەما ) ئەویش ( 18 ) چالگەی تێدایە .
دووەم : ئە چالگانەی هێشتا نەوتی تێدا دەرنەهێندراوە :
وەك گوێر – قەرەچووخ  - مەخمور – جدیدە – عین جانە .
1. ئاسن : بێجگە لە نەوت چەند كانزایەكی تر هەیە لە كوردستان وەك وئاسن كە لە قەزای پێنجوێن دۆزراوەتەوە لە نزیك گەرمەك ، وە مەزندە دەكرێت كە ( 10 ملیۆن ) تەن ئاسنی تێدا بێت .
2. یۆرانیۆم :  لە رێگای نینوی و سید صادق و ئەحمداوە بوونیان هەیە كەلە هەرتەنێك دا ( 3.5 ) گرام یۆرانیۆم هەیە
3. مەگناتایت : كە لە شەنگال و ناوچەی كۆیە دا هەیە .
4. گۆگرد : لە حمام جلیل لە كۆیە دا هەیە ، هەروەها لەو شوێنانەی كە نەوتی هەیە لێیەتی .
5. سۆدە : ناوچەی بادینان .
بەلام لەگەل ئەوەشدا پیشەسازی نەوت لە عێراقدا هەر بە دواكەوتوویی ماوەتەوە بە تایبەتی لە دوای سالی هەشتاكانەوە بەهۆی بەرێوەبردنی خراپ و بەكار نەهێنانی شێوازی نوێ‌ لەكاتی بەرهەم هێنانیدا ، عێراق نزیكەی ( 115 ملیار) نەوتی یەدەگی هەیە هەروەها نزیكەی ( 110 تریلیۆن ) پێ‌ ( قدم3 ) غازی هەیە .



س_له‌كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی سۆران به‌وانه‌ گوتراوه‌ته‌وه‌
[/center]

彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡
                                  http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
                                   یــــــــــــــــان
                                 http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡

2

وه‌ڵام: مێژووی عێراق_به‌شی پێنجه‌م‌

smile xwendmawa dast st xosh

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

وه‌ڵام: مێژووی عێراق_به‌شی پێنجه‌م‌

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت

彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡
                                  http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
                                   یــــــــــــــــان
                                 http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡

4

وه‌ڵام: مێژووی عێراق_به‌شی پێنجه‌م‌

ده‌ست خۆش هه‌ربژیت

5

وه‌ڵام: مێژووی عێراق_به‌شی پێنجه‌م‌

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت

彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡
                                  http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
                                   یــــــــــــــــان
                                 http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡