خوێندنی سوڕه‌ت فاتحه بۆمردوو، يان خوێندنى دواى پاڕانه‌وه بۆ مردووه‌كان، يان خوێندنى له كاتى ماره بڕيندا، هه‌موو ئه‌مانه بيدعه‌يه‌كى خراپن، چونكه له سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) نه‌بووه، وه له هاوهڵانى بهڕێزييهوه ئه‌م كاره نه‌هاتووه، له كاتێكدا ئه‌وان شاره‌زاترين كه‌س بوونه به حاڵى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، ده‌ى كه‌وابوو كاتێك له‌وانه‌وه ئه‌م كاره نه‌گێڕدراوه‌ته‌وه و ئه‌وان نهيان كردووه ده‌ر ده‌كه‌وێت كه كارێكى بيدعهيه.
1 ـ گێڕانى ماته‌مينى له‌سه‌ر مردووه‌كان و خواردن دروست كردن بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى كه دێن بۆ سه‌رخۆشى كردن له كه‌س و كارى مردووه‌كه، وه به كرێ گرتنى قورئان خوێنه‌كان بۆ قورئان خوێندن له‌سه‌ر مردوو، گومانيان وايه ئه‌م كاره سه‌رخۆشى كردنه له كه‌سانى خاوه‌ن مردوو، وه گومانيان وايه ئه‌م قورئان خوێندنه سوود به مردووه‌كه ده‌گه‌يه‌نێت، هه‌موو ئه‌م كارانه بيدعهيهو خواى په‌روه‌ردگار هيچ به‌ڵگه‌يه‌كى له‌سه‌ر دروستێتى دانه‌به‌زاندووه.
2 ـ كردنى ويرده سۆفيهكان به هه‌موو جۆره‌كانييه‌وه كه پێچه‌وانه‌ى ڕێبازى پێغه‌مبه‌رى خوايه (صلی الله علیه وسلم)، جا ئه‌و پێچه‌وانه كردنه له ڕووى ووتنى ويردهكهوه بێت، يان شێوه‌ى، يان كاته‌كه‌ى بێت، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمـوێت: ((مَن عَمِلَ عَمَلاً لَيسَ عَليهِ أمرُنا فَهُوَ رَدٌّ))(1).
واته: هه‌ركه‌سێك كارێك بكات (عيباده‌تێك) فه‌رمانى ئێمه‌ى له‌سه‌ر نه‌بێت بۆ كردنى، ئه‌وه ئه‌و كاره كارێكه وه‌رناگيرێت، به‌ڵكو ده‌درێته‌وه به‌سه‌ر خاوهنهكهيدا. وه جگه له‌م به‌ڵگانه‌ش كه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر نكۆڵى كردنى بيدعه‌و ترسان لێى(2).
3 ـ خانوو دروست كردن به‌سه‌ر گۆڕه‌كانه‌وه، وه كردنيان به مزگه‌وت، يان دروست كردنى مزگه‌وت به‌سه‌ر گۆڕه‌كانه‌وه و مردوو ناشتن تياياندا، وه نوێژ كردن ڕوو به‌ڕووى گۆڕه‌كان، وه زياره‌ت كردنيان به نييه‌تى به ده‌ست هێنانى خێر‌و به‌ره‌كه‌ت، وه ته‌وه‌سول كردن به مردووه‌كان، وه نوێژ كردن له لاى گۆڕه‌كان به مه‌به‌ستى خێر‌و به‌ره‌كه‌ت، وه زياره‌ت كردنى ئافره‌تان بۆ گۆڕستان، وه ڕازاندنه‌وه‌و كردنى گۆڕه‌كان به چراخان، هه‌موو ئه‌م كارانه بيدعهيه و كارێكى خراپن(3).
(1) رواه مسلم، 3/1343، برقم 1718.
(2) بڕوانە: التحذير من البدع، ص26.
(3) بڕوانەكتاب التوحيد، للعلامة الدكتور صالح الفوزان، ص94.
سایتی فه‌رمووده
[size=24][/size]