1

بابه‌ت: خوێندنى سوره‌تى (الفاتحة) بۆ گيانى مردووه‌كان

خوێندنی سوڕه‌ت فاتحه‌ بۆمردوو، يان خوێندنى دواى پاڕانه‌وه‌ بۆ مردووه‌كان، يان خوێندنى له‌ كاتى ماره‌ بڕيندا، هه‌موو ئه‌مانه‌ بيدعه‌يه‌كى خراپن، چونكه‌ له‌ سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) نه‌بووه‌، وه‌ له‌ هاوه‌ڵانى به‌ڕێزييه‌وه‌ ئه‌م كاره‌ نه‌هاتووه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌وان شاره‌زاترين كه‌س بوونه‌ به‌ حاڵى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)، ده‌ى كه‌وابوو كاتێك له‌وانه‌وه‌ ئه‌م كاره‌ نه‌گێڕدراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌وان نه‌يان كردووه‌ ده‌ر ده‌كه‌وێت كه‌ كارێكى بيدعه‌يه‌.

1 ـ گێڕانى ماته‌مينى له‌سه‌ر مردووه‌كان و خواردن دروست كردن بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى كه‌ دێن بۆ سه‌رخۆشى كردن له‌ كه‌س و كارى مردووه‌كه‌، وه‌ به‌ كرێ گرتنى قورئان خوێنه‌كان بۆ قورئان خوێندن له‌سه‌ر مردوو، گومانيان وايه‌ ئه‌م كاره‌ سه‌رخۆشى كردنه‌ له‌ كه‌سانى خاوه‌ن مردوو، وه‌ گومانيان وايه‌ ئه‌م قورئان خوێندنه‌ سوود به‌ مردووه‌كه‌ ده‌گه‌يه‌نێت، هه‌موو ئه‌م كارانه‌ بيدعه‌يه‌و خواى په‌روه‌ردگار هيچ به‌ڵگه‌يه‌كى له‌سه‌ر دروستێتى دانه‌به‌زاندووه‌.

2 ـ كردنى ويرده‌ سۆفيه‌كان به‌ هه‌موو جۆره‌كانييه‌وه‌ كه‌ پێچه‌وانه‌ى ڕێبازى پێغه‌مبه‌رى خوايه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)، جا ئه‌و پێچه‌وانه‌ كردنه‌ له‌ ڕووى ووتنى ويرده‌كه‌وه‌ بێت، يان شێوه‌ى، يان كاته‌كه‌ى بێت، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رمـوێت: ((مَن عَمِلَ عَمَلاً لَيسَ عَليهِ أمرُنا فَهُوَ رَدٌّ))(1).

واته‌: هه‌ركه‌سێك كارێك بكات (عيباده‌تێك) فه‌رمانى ئێمه‌ى له‌سه‌ر نه‌بێت بۆ كردنى، ئه‌وه‌ ئه‌و كاره‌ كارێكه‌ وه‌رناگيرێت، به‌ڵكو ده‌درێته‌وه‌ به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌يدا. وه‌ جگه‌ له‌م به‌ڵگانه‌ش كه‌ به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر نكۆڵى كردنى بيدعه‌و ترسان لێى(2).

3 ـ خانوو دروست كردن به‌سه‌ر گۆڕه‌كانه‌وه‌، وه‌ كردنيان به‌ مزگه‌وت، يان دروست كردنى مزگه‌وت به‌سه‌ر گۆڕه‌كانه‌وه‌ و مردوو ناشتن تياياندا، وه‌ نوێژ كردن ڕوو به‌ڕووى گۆڕه‌كان، وه‌ زياره‌ت كردنيان به‌ نييه‌تى به‌ ده‌ست هێنانى خێرو به‌ره‌كه‌ت، وه‌ ته‌وه‌سول كردن به‌ مردووه‌كان، وه‌ نوێژ كردن له‌ لاى گۆڕه‌كان به‌ مه‌به‌ستى خێرو به‌ره‌كه‌ت، وه‌ زياره‌ت كردنى ئافره‌تان بۆ گۆڕستان، وه‌ ڕازاندنه‌وه‌و كردنى گۆڕه‌كان به‌ چراخان، هه‌موو ئه‌م كارانه‌ بيدعه‌يه‌ و كارێكى خراپن(3).   

(1) رواه مسلم، 3/1343، برقم 1718.

(2) بڕوانە: التحذير من البدع، ص26.

(3) بڕوانەكتاب التوحيد، للعلامة الدكتور صالح الفوزان، ص94.

سایتی فه‌رمووده‌

[size=24][/size]

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5a585b272e.jpg

2

وه‌ڵام: خوێندنى سوره‌تى (الفاتحة) بۆ گيانى مردووه‌كان

قورئان خوێندن به‌ كرێ (له‌بری خوێندنه‌كه‌ پاره‌ وه‌ربگیرێت) ئه‌وه‌ خێر نه‌ بۆ مردوو ئه‌چێت نه‌ بۆ قورئان خوێنه‌كه‌ .
ده‌سته‌كانت خۆش براگیان بۆ هێنانی ئه‌م بابه‌ته‌ به‌سوده‌ ،برا گیان به‌رده‌وامبه‌ له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ بابه‌تانه‌ ،خودای گه‌وره‌ جزای خێرت بداته‌وه‌

وه‌ زياره‌ت كردنيان به‌ نييه‌تى به‌ ده‌ست هێنانى خێرو به‌ره‌كه‌ت، وه‌ ته‌وه‌سول كردن به‌ مردووه‌كان، وه‌ نوێژ كردن له‌ لاى گۆڕه‌كان به‌ مه‌به‌ستى خێرو به‌ره‌كه‌ت،

نه‌ك هه‌ر بیدعه‌یه‌ به‌ڵكو توشی سیركیشت ئه‌كا خودای گه‌وره‌ په‌نامان بدات .

3

وه‌ڵام: خوێندنى سوره‌تى (الفاتحة) بۆ گيانى مردووه‌كان

شه‌ره‌فخان نووسی:

زۆر راسته‌ به‌ س هندێ كه‌ س تێ ناگه‌ن

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5a585b272e.jpg

4

وه‌ڵام: خوێندنى سوره‌تى (الفاتحة) بۆ گيانى مردووه‌كان

.
ده‌سته‌كانت خۆش براگیان بۆ هێنانی ئه‌م بابه‌ته‌ به‌سوده
‌ ،برا گیان به‌رده‌وامبها

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

5

وه‌ڵام: خوێندنى سوره‌تى (الفاتحة) بۆ گيانى مردووه‌كان

ده‌ست خۆش براکه‌م بابه‌تێکی به‌ سود بوو
خوای گه‌وره‌ پاداشتت بداته‌وه‌

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

6

وه‌ڵام: خوێندنى سوره‌تى (الفاتحة) بۆ گيانى مردووه‌كان

K O S R A T نووسی:

.
ده‌سته‌كانت خۆش براگیان بۆ هێنانی ئه‌م بابه‌ته‌ به‌سوده
‌ ،برا گیان به‌رده‌وامبها

زۆر سوپاس ،به‌هیوای سود بینین .

ئه‌م بابه‌ته‌ هی خۆمه‌ له‌ هیچ شوێنێكم نه‌هێناوه‌ .ئه‌م په‌یجه‌ی ئاماژه‌شم پێكردوه‌ هی خۆمه‌ .

7

وه‌ڵام: خوێندنى سوره‌تى (الفاتحة) بۆ گيانى مردووه‌كان

ده‌ستان خۆش بۆ پایمه‌ كان

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5a585b272e.jpg

8

وه‌ڵام: خوێندنى سوره‌تى (الفاتحة) بۆ گيانى مردووه‌كان

[size=16]ده‌ست خۆش براکه‌م خوا پاداشت بداته‌وه‌ ، ئه‌م بابه‌تانه‌ زۆر گرنگه‌ به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ به‌ زۆر که‌س ئه‌ڵێی که‌ فڵانه‌ شت بیدعیه‌ ئه‌ڵێ نه‌بابه‌ ئێمه‌ باو و باپیرانمان وایان کردووه‌ له‌و وایه‌ ئه‌گه‌ر باو و باپیرانمان دار و به‌ردیان په‌رست ئه‌بێت ئێمه‌ش وابکه‌ین ، بۆ نمونه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ی تۆش هێناوته‌وه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی سوره‌تی فاتیحه‌ به‌ هه‌رکه‌سێک ئه‌ڵێم ئه‌ڵێ کاکه‌ ئه‌وه‌ یه‌که‌م سوره‌تی قورئانه‌ زۆر پیرۆزه‌ ئێ خۆمنیش ئینکاریم نه‌ک له‌وه‌ به‌ڵکوو له‌ یه‌ک پیتی قورئانیش نیه‌ به‌ڵام دروست نیه‌ بۆ مردوو بخوێنرێت به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ زۆر که‌س هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ڕێگایانه‌ به‌رده‌وامن[/size]

http://www.kurdupload.com/images/y4Lf951392892665/sss.jpg

9

وه‌ڵام: خوێندنى سوره‌تى (الفاتحة) بۆ گيانى مردووه‌كان

رابه‌ر نووسی:

[size=16]ده‌ست خۆش براکه‌م خوا پاداشت بداته‌وه‌ ، ئه‌م بابه‌تانه‌ زۆر گرنگه‌ به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ به‌ زۆر که‌س ئه‌ڵێی که‌ فڵانه‌ شت بیدعیه‌ ئه‌ڵێ نه‌بابه‌ ئێمه‌ باو و باپیرانمان وایان کردووه‌ له‌و وایه‌ ئه‌گه‌ر باو و باپیرانمان دار و به‌ردیان په‌رست ئه‌بێت ئێمه‌ش وابکه‌ین ، بۆ نمونه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ی تۆش هێناوته‌وه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی سوره‌تی فاتیحه‌ به‌ هه‌رکه‌سێک ئه‌ڵێم ئه‌ڵێ کاکه‌ ئه‌وه‌ یه‌که‌م سوره‌تی قورئانه‌ زۆر پیرۆزه‌ ئێ خۆمنیش ئینکاریم نه‌ک له‌وه‌ به‌ڵکوو له‌ یه‌ک پیتی قورئانیش نیه‌ به‌ڵام دروست نیه‌ بۆ مردوو بخوێنرێت به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ زۆر که‌س هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ڕێگایانه‌ به‌رده‌وامن[/size]

[size=24]زۆر راسته‌ برا گیان[/size]

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5a585b272e.jpg