تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

6

زؤر سوباس

5

RzGaR 13 نووسی:

[size=24]گۆله‌که‌یان به‌ هه‌مووی هه‌بوو زۆر جوان بوو

ده‌ست خۆش[/size]:/

ئةدی سکؤت ١٠٦کریس‏?‏

4

las نووسی:

ده ست خؤش برام 
به س نا زاني  سه عات  جه ن  تيرو بشكه كه ئه نجام ده دربت

پاش غوتبه ی سعات ١؛٣٠ده قه

3

[size=24]گۆله‌که‌یان به‌ هه‌مووی هه‌بوو زۆر جوان بوو

ده‌ست خۆش[/size]:/

2

ده ست خؤش برام 
به س نا زاني  سه عات  جه ن  تيرو بشكه كه ئه نجام ده دربت

1

لە دواین شەوی یارییەکانی قۆناغی ١٦ی خولی پاڵەوانەکاندا یانەی ڕیاڵ مەدرید میوانداری یانەی سیسکا مۆسکۆی ڕووسیکرد . لەو یارییە بە ئامادەبوونی نزیکەی ٨٠ هەزار هاندەر لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەچوو .

لە خاکی ڕووسیا هەردوویانە ١-١ بەرامبەربوون ، هەربۆیە ئەرکی هیچ لایەکیان لەم یارییەدا ئاسان نەبوو بە تایبەت یانەی میوان کە باش ئەو ڕاستییەی دەزانی سەرکەوتن لەم یارییەدا پێویستی بە موعجیزەیە . تییپەکەی مۆرینهۆش دەیانزانی هەر هەڵەیەک کارەساتی گەورەی لێدەکەوێتەوە و پێویستە بە ووردی یاری بکەن .

لە سەرەتا خولەکەکاندا یانەی میوان مەترسیدارتربوو دوو هێرشیان بردە سەر گۆڵی ئیکەر کاسیاس بەڵام بە تێپەڕبوونی کات مێرەنگی کۆنترۆڵی یاریگای گرتە دەست ، تاوەکو لە پاسێکی ڕیکاردۆ کاکا گۆنزالۆ هیگواین لە خولەکی ٢٦ گۆڵی پێشکەوتنی مەدریدی تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بەو ئەنجامە بەکۆتاهات .

لە نیوەی دووەمدا ڕیاڵ بە تەواوی کۆنترۆڵی یاریگای کرد و شەپۆلێک هێرشیان بردە سەر گۆڵی یانە رووسییەکە تاوەکو لە موشەکێکی دوورهاوێژ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە خولەکی ٥٥ گۆڵی دووەمی تۆمارکرد کە ئەو گۆڵە دڵنیایی زیاتری بە هاندەران بەخشی .

دواتر لە خولەکی ٦٩ کەریم بنزیمە جێگای گۆنزالۆ هیگواینی گرتەوە و بە تێپەڕبوونی تەنیا ٢٩ چرکە بەنزیمە گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد و دڵنیایی تەواوی بەخشییە تیپەکەی کە ئەو گۆڵەی بەنزیمە بووە خێراترین گۆڵ لە مێژووی خولی پاڵەوانەکاندا کە یاریزانێکی یەدەگ تۆماریکردبێت .

یارییەکە بەو ئەنجامە نەمایەوە و لە خولەکی ٧٧ تۆسیج بە لێدانێکی جوان تاکە گۆڵی یانەی میوانی لە یارییەکەدا تۆمارکرد . پاش ئەو گۆڵە ڕیاڵ پاشەکشەیکرد بەمەبەستی پارێزگاریکردن لە ئەنجامی یارییەکە هەربۆیە ئەنجامەکە بەو شێوەیە مایەوە تاوەکو دواین خولەکی کاتی زیادکراو و تێیدا لە پاسێکی جوانی کەریم بنزیمە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گۆڵی چوارەمی یانەکە و دووەمی خۆی لە یارییەکەدا تۆمارکرد کە گۆڵی ژمارە ٦ بوو لە ٦ یاری خولی پاڵەوانەکان و ڕیاڵ بە ئاسانی گەیشتە قۆناغی داهاتوو .

ڕۆژی هەینی تیروپشکی قۆناغی چارەگی کۆتایی خولەکە ئەنجام دەدرێت .
Yariga