سوپاس کاکە سامان بژیت.
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » دووبەی . . ! (عبداللە پەشێو) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
سوپاس کاکە سامان بژیت.
ده‌ست خۆش كاك سه‌هه‌ند
زۆر سوپاس (ZHALYAN) خانم ، دەستی تۆش خۆش بێت هەر بژی.
ده‌مێکه بابه‌تت نابینم به‌خێر بێته‌وه کاک سه‌هه‌ند ..ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانای ئه‌م هۆنراوه‌ی په‌شێو.
دووبەی . . !
چەند ئوتێلێکی بەرزەفڕ
دوو سێ مۆڵ و ماکەر سیتی
دوو سێ باڵەخانەی تەژە
چەند وەنەوشەو کەدیلاک و مۆنیکایەک
چەند قومارگەی چراخان و
چەند مەساجگەی بن زگ شێل و
چەند مەلهایەک
دوو سێ دەرزن فێستیڤاڵ و
چەند زنجیرە کۆنفرانسێک
چەند چاوەشێکی دەستی دوو
گەڕێک شایی ، سوکە دانسێک
چیتر ماوە؟
مووچە نەبڕێ لە بەغداوە
چیتر ماوە؟
هەر ئەمانە و دوای هەڵدانی چەند پێکێک مەی
کوردستانتان بۆ دەکەمە شاری دووبەی!
عبداللە پەشێو
[size=10]بەرواری نوسینی شیعرەکە نازانم بەڵام ئەمڕۆ 2012/5/6 لە کۆڕەکەیدا خوێندیەوە.[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » دووبەی . . ! (عبداللە پەشێو) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]