بابهت: دووبەی . . ! (عبداللە پەشێو)
دووبەی . . !
چەند ئوتێلێکی بەرزەفڕ
دوو سێ مۆڵ و ماکەر سیتی
دوو سێ باڵەخانەی تەژە
چەند وەنەوشەو کەدیلاک و مۆنیکایەک
چەند قومارگەی چراخان و
چەند مەساجگەی بن زگ شێل و
چەند مەلهایەک
دوو سێ دەرزن فێستیڤاڵ و
چەند زنجیرە کۆنفرانسێک
چەند چاوەشێکی دەستی دوو
گەڕێک شایی ، سوکە دانسێک
چیتر ماوە؟
مووچە نەبڕێ لە بەغداوە
چیتر ماوە؟
هەر ئەمانە و دوای هەڵدانی چەند پێکێک مەی
کوردستانتان بۆ دەکەمە شاری دووبەی!
عبداللە پەشێو
[size=10]بەرواری نوسینی شیعرەکە نازانم بەڵام ئەمڕۆ 2012/5/6 لە کۆڕەکەیدا خوێندیەوە.[/size]
کـاتـێـک ژیـان سـهد هـۆکـارم نـیـشـان دهدات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن ههزار هۆکاری نیشان دهدهم بۆ خهنده و ژیانێکی بهختیار . . !