زۆر سوپاس ده‌ستی ئیوه‌ش خۆش
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » به‌راستی ئه‌مه‌یه هه‌ڵوێست! » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زۆر سوپاس ده‌ستی ئیوه‌ش خۆش
زۆر به هێزه ده‌ست خۆش.
ده‌ستت خۆپش بیت زۆر زۆر کاریگه‌ر بو بژیت
ده‌ستت خۆش .كاریگه‌ر بوو .
زۆر سوپاس به‌رێزن
زؤر كاريكةره، سوباس بةريز (بةهةشت).
هه‌موو سیفه‌ته جوانه‌كانی جیهان له‌ئیسلامه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه ..... ده‌س خۆش داده به‌هه‌شت
به‌راستی ئه‌مه‌یه هه‌ڵوێست!
له‌سه‌رده‌می ئیمامی عومه‌ر (خوالێی رازی بێت ) دووگه‌نج پیاوێكیان گرتبوو هێنایانه خزمه‌تی ئیمام عومه‌ر گووتیان : ئه‌م پیاوه باوكی ئێمه‌ی كوشتووه تۆڵه‌ی لێ وه‌رگره‌وه واتا بیكوژه‌وه له‌جیاتی باوكمان ! ئیمامی عومه‌ر فه‌رمووی به پیاوه‌كه بۆ باوكی ئه‌مانه‌ت كوشتووه ؟ پیاوه‌كه له‌وه‌ڵامدا گوونی : من شوانی حووشتر بووم حوشتره‌كانم چوونه ناو باغی باوكی ئه‌م دووانه ئه‌ویش به‌ردێكی له‌یه‌كێك لهحوشترهكانی منداو كوشتی ، منیش ئه‌و به‌رده‌م هه‌ڵگرته‌وه و كێشام به‌باوكیان ده‌ست و پێ مرد ” ئیمام فه‌رمووی (حه‌ددت ) له‌سه‌ره ده‌بێت ئێستا بتكوژمهوه ، پیاوه‌كه ووتی : باشه به‌ڵام مۆڵه‌تی 3 رۆژم بده باوكم مردووه و گه‌نجینه‌یه‌كی به‌جێهێشتووه و برایه‌كی بچوكم هه‌یه ماڵه‌كه ئه‌فه‌وتێ تاوه‌كو ده‌چم پێیان ده‌ڵێم ؟ پیاوه‌كه سه‌یری ده‌وروبه‌ری خۆی كرد بۆئه‌وه‌ی كه‌سێك ببێته كه‌فیلی به‌ڵام كه‌س نه‌بوو ” دواتر أبو ذر فه‌رمووی: من ده‌بمه كه‌فیلی ،ئیمام فه‌رمووی چۆن ده‌بیته كه‌فیلی له‌كاتێكدا كهنایناسی ؟ ئیمام گووتی باشه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه نه‌یه‌ته‌وه ئه‌وا من تۆ له‌جیاتی ئه‌و ده‌كوژمه‌وه ! پیاوه‌كه رۆیشت 2 رۆژی به‌سه‌رچوو نه‌هاته‌وه ” رۆژی سێه‌م پێش نووێژی مه‌غریب پیاوه‌كه به‌ماندوبوون و ئاره‌قه كردن هاته‌وه خزمه‌تی ئیمامی عومه‌ر ” ئیمام لێێ پرسی چۆن بوو هاتیه‌وه ؟ گووتی : تاوه‌كو نه‌ڵێن وه‌فا له‌نێوان موسوڵماناندا نه‌ماوه! أبو ذریش فه‌رمووی منیش بۆیه بووم بهكهفیلی تاوه‌كو نه‌ڵێن چاكه‌كردن له‌نێوان موسوڵماناندا نه‌ماوه ! هه‌ردوو گه‌نجه‌كه‌ش كه‌باوكیان كوژرابوو گووتیان : ئێمه‌ش عه‌فووی ده‌كه‌ین تاوه‌كو نه‌ڵێن لێبووردن هه‌ڵگیراوه له‌نێوان موسوڵماناندا ! به‌ڵێ به‌راستی ئه‌مانه كه‌ڵه‌پیاوی مێژوو بوون ,ئه ى ده سه لاتداره كانى ئيمه جؤنن؟
فه‌یسبووک
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » به‌راستی ئه‌مه‌یه هه‌ڵوێست! » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]