بابه‌ت: به‌راستی ئه‌مه‌یه هه‌ڵوێست!
به‌راستی ئه‌مه‌یه هه‌ڵوێست!
له‌سه‌رده‌می ئیمامی عومه‌ر (خوالێی رازی بێت ) دووگه‌نج پیاوێكیان گرتبوو هێنایانه خزمه‌تی ئیمام عومه‌ر گووتیان : ئه‌م پیاوه باوكی ئێمه‌ی كوشتووه تۆڵه‌ی لێ وه‌رگره‌وه واتا بیكوژه‌وه له‌جیاتی باوكمان ! ئیمامی عومه‌ر فه‌رمووی به پیاوه‌كه بۆ باوكی ئه‌مانه‌ت كوشتووه ؟ پیاوه‌كه له‌وه‌ڵامدا گوونی : من شوانی حووشتر بووم حوشتره‌كانم چوونه ناو باغی باوكی ئه‌م دووانه ئه‌ویش به‌ردێكی له‌یه‌كێك لهحوشترهكانی منداو كوشتی ، منیش ئه‌و به‌رده‌م هه‌ڵگرته‌وه و كێشام به‌باوكیان ده‌ست و پێ مرد ” ئیمام فه‌رمووی (حه‌ددت ) له‌سه‌ره ده‌بێت ئێستا بتكوژمهوه ، پیاوه‌كه ووتی : باشه به‌ڵام مۆڵه‌تی 3 رۆژم بده باوكم مردووه و گه‌نجینه‌یه‌كی به‌جێهێشتووه و برایه‌كی بچوكم هه‌یه ماڵه‌كه ئه‌فه‌وتێ تاوه‌كو ده‌چم پێیان ده‌ڵێم ؟ پیاوه‌كه سه‌یری ده‌وروبه‌ری خۆی كرد بۆئه‌وه‌ی كه‌سێك ببێته كه‌فیلی به‌ڵام كه‌س نه‌بوو ” دواتر أبو ذر فه‌رمووی: من ده‌بمه كه‌فیلی ،ئیمام فه‌رمووی چۆن ده‌بیته كه‌فیلی له‌كاتێكدا كهنایناسی ؟ ئیمام گووتی باشه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه نه‌یه‌ته‌وه ئه‌وا من تۆ له‌جیاتی ئه‌و ده‌كوژمه‌وه ! پیاوه‌كه رۆیشت 2 رۆژی به‌سه‌رچوو نه‌هاته‌وه ” رۆژی سێه‌م پێش نووێژی مه‌غریب پیاوه‌كه به‌ماندوبوون و ئاره‌قه كردن هاته‌وه خزمه‌تی ئیمامی عومه‌ر ” ئیمام لێێ پرسی چۆن بوو هاتیه‌وه ؟ گووتی : تاوه‌كو نه‌ڵێن وه‌فا له‌نێوان موسوڵماناندا نه‌ماوه! أبو ذریش فه‌رمووی منیش بۆیه بووم بهكهفیلی تاوه‌كو نه‌ڵێن چاكه‌كردن له‌نێوان موسوڵماناندا نه‌ماوه ! هه‌ردوو گه‌نجه‌كه‌ش كه‌باوكیان كوژرابوو گووتیان : ئێمه‌ش عه‌فووی ده‌كه‌ین تاوه‌كو نه‌ڵێن لێبووردن هه‌ڵگیراوه له‌نێوان موسوڵماناندا ! به‌ڵێ به‌راستی ئه‌مانه كه‌ڵه‌پیاوی مێژوو بوون ,ئه ى ده سه لاتداره كانى ئيمه جؤنن؟
فه‌یسبووک