تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
بابه‌ته چالاكه‌كان بابه‌ته بێ وه‌ڵامه‌كان
گرنگ!
بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]
وه‌ڵامی نوێ بنووسه
وه‌ڵامی نوێ بنووسه
وه‌ڵامه نوێكه‌ی بنووسه و بینێره
ده‌توانیت: BBCode وێنه خه‌نده به‌كار ببه‌یت
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م
تۆزێک یادگاری منی پێوەیە..کاتێک پێش سێ ساڵ گەڕامەوە کوردستان و من دایکم چوین بۆ یەکێک لە چێتشخانە کان و زۆر بە یەکترەوە دانیشتین
ووتم ان شا‌ء اللە ساڵی داهاتوو تۆ بڕۆ بۆ عەمرەو منیش لە هۆڵە نداوە دێم بۆ لات و دە مە وێت تۆزێک لە وێ خزمەتت بکەم ..بە ڵام داخەکەم ئەو
کە ئە مساڵ ئامادە بوو بڕوات پێش هەفتەیەک تەلەفۆنی کرد‌و ووتی ئامادەیت ووتم بەڵی کاتێک کە چووم پلیت ببڕم ئافرەتەکەی کە پلیت دەبڕێت
ووتی کاکە پاسەپۆڕتەکەت یەک هەفتەی تیا ماوە لە یاسای ئێمەش دەبێ شەش مانگی تێدا مابێت..داخەکەم بە پە لە چووم نوێی بکە مە وە ووتیان
دووای دە ڕۆژ تەواو دەبێت...بەڕاستی دڵەکانم خوێنی لێ دەهاتە خوارێ و دایکم بە بێ من ڕۆیشت کە هەموو گیانی منە..منیش هەموو ڕوح و گیانمە..
بە ڵام دوای سێ ڕۆژ تەلە فۆنی بۆ کردم و ووتی کوڕم ئەوە لە سەر گۆری پێغەمبەری خوام و بەهەموو دڵەوە لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە بۆ خاتری
محمد المصطفى بێ دەردو بەڵات بکات‌و منیش لێرەوە دەڵئمەوە(گەردنت هەزار جار ێازا بێت لە دنیا‌و لە قیامەت)بە ڕاستی فرمێسکەکانم وەک
زێیەک خورەیدەهات و دەهاتە خوارەو..چونکە قسەی باوکم هاتەوە یاد شەوێک پێش کۆچی دووایی تەلەفۆنی لە هەولێرەوە بۆم کرد بۆ هۆڵەنداو
کە شەوی جەژن بوو وەووتی کوڕم گەردنت هەزار جار ێازا بێت ...وە بۆ بەیانییەکەی زوو کۆچی دووایی کرد..ئەوە دووا وتوی بوو لە گەڵمدا...
بەڵام ئێستا بەڵێنم دایە دایکم کە لە م یەک دوو هەفتەیەدا بگەڕێمەوە هەولێرو لە نزیکەوە خزمەتی بکەم...
دەستەکانت خۆش بێت وە ێەم بیرەوەریەی منیشت هێنایەوە یاد...
[center][size=24]زۆر جوانه ده سته‌كانت خۆش برام[/size][/center]
Xozga hamw chwna darawayaki pyaw be la xezani, awa bwaya!
dast xosh
ماوه‌یه‌كه ده‌ستم كردووه به چوونه ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی تر،جگه له خێزانم
هاوژین ڕه‌زا
دوای (21) ساڵ به‌سه‌ر ژنهێنانمدا، به بریسكه‌یه‌كی نوێ له خۆشه‌ویستی گه‌یشتم، ماوه‌یه‌كه ده‌ستم كردووه به چوونه ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی تر، جگه له خێزانم، هۆكه‌شی خێزانم بوو... ئه‌و ئافره‌ته‌ی یاد هێنامه‌وه و بیری خستمه‌وه‌گه‌ڕ تا په‌یوه‌ندیی پێوه بكه‌مه‌وه.
ئه‌ویش كاتێك كه خێزانم ده‌ستپێشخه‌ری كرد و وتی: "زۆر چاك ده‌زانم چه‌ندت خۆش ده‌وێت؟!"، ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه خێزانم ده‌یویست له‌گه‌ڵیدا بچمه ده‌ره‌وه و كاتێكی له‌گه‌ڵ به‌سه‌ر به‌رم، دایكم بوو كه ده‌مێك بوو (له‌و كاته‌وه‌ی كه پێش (21) ساڵ ژنم هێنا) ئیتر له‌گه‌ڵیدا نه‌چووبوومه ده‌ره‌وه، به‌ڵێ سه‌رقاڵ بوونم به ئیش و ژیانی رۆژانه و سێ منداڵ و به‌رپرسیارێتیم له‌و ئه‌ركانه‌ی له ئه‌ستۆمدان ئه‌مانه هه‌مووی وایان لێكردبووم زۆر به ده‌گمه‌ن سه‌ردانی بكه‌م.
رۆژێكیان په‌یوه‌ندیم به دایكمه‌وه كرد و با‌نگم كرد بۆ ژه‌می ئێواره ئه‌ویش لێی پرسیم: "خێره كوڕم تۆ باشیت"؟
ده‌مزانی دایكم له ته‌له‌فۆنی ناوه‌خت تارادده‌یه‌ك ده‌ترسێت و بێ ئارامی و په‌شۆكاویی تووش ده‌بێت، بۆیه پێم وت: "به‌ڵێ من زۆر باشم دایه گیان، به‌ڵام ده‌مه‌وێت پێكه‌وه بچینه ده‌ره‌وه و نه‌ختێك له‌گه‌ڵتدا دابنیشم"، دایكیشم وتی: "هه‌رته‌نها هه‌ردووكمان؟"، تۆزێك بیری كرده‌وه و پاشان وتی: "به‌ڵێ زۆریش حه‌ز ده‌كه‌م".
رۆژی پێنچشه‌ممه و پاش ته‌واو بوون له كار، چووم بۆ لای و دایكمم له‌گه‌ڵ خۆم برد، تۆزێك شپرزه بووم، كاتێك گه‌یشتمه لای دایكم بینیم ئه‌ویش وه‌ك من شڵه‌ژاویی پێوه دیاره، دایكم له به‌ر ده‌رگا به عه‌زیزییه‌كی جوانه‌وه چاوه‌ڕێی ده‌كردم وا دیار بوو دواترین كراس بوو كه باوكم پێش وه‌فاتی بۆی كڕیبوو.
دایكم زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كرد و وتی: "له ماڵه‌وه به هه‌موویانم وتووه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌مدا ده‌چمه ده‌ره‌وه، هه‌موویان دڵخۆش بوون، له خۆشی‌دا خه‌ریكه خۆیان پێ ناگیرێت تا بگه‌ڕێمه‌وه و ده‌نگوباسی ئه‌م شه‌ویان بۆ باسبكه‌م، ئیتر پێكه‌وه چووین بۆ چێشتخانه‌یه‌كی نائاسایی، به‌ڵام جوان و بێ ده‌نگ ... دایكیشم خان و مان و وه‌ك خاتوونی یه‌كه‌م ده‌ستی گرتبووم، پاش ئه‌وه‌ی دانیشتین من ده‌ستم كرد به خوێندنه‌وه‌ی لیستی جۆری خواردنه‌كان، چونكه دایكم ته‌نها پیته گه‌وره‌كانی بۆ ده‌خوێنرایه‌وه.
له‌م كاته‌دا كه من لیسته‌ی خواردنه‌كانم ده‌خوێنده‌وه دایكم زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر لێوه چرچ و لۆچه‌كانی بوو سه‌یری ده‌كردم و خوێندنه‌وه‌كه‌ی لێ بڕیم و وتی: "رۆژگارێك بوو تۆ پچكۆله بوویت من بۆ تۆم ده‌خوێنده‌وه".
وه‌ڵامم دایه‌وه: "ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه شتێك له‌و قه‌رزه‌ی له‌سه‌رمه بیده‌مه‌وه ... تۆ پشوو بده دایه گیان"، به ده‌م نانخواردنه‌وه زۆر قسه‌مان كرد و باسه‌كانمان زۆر ئاسایی بوون، باسی به‌سه‌رهاتی كۆن و تازه‌ی خۆمانمان ده‌كرد به‌شێوه‌یه‌ك هه‌تا دوای تێپه‌ڕبوونی نیوه‌شه‌و هه‌ستمان به كات نه‌كرد، كاتێك گه‌ڕاینه‌وه و دایكم گه‌یانده‌وه ماڵه‌وه له به‌رده‌رگادا دایكم وتی: "رازیم جارێكی تریش هه‌ر پێكه‌وه بچینه ده‌ره‌وه، به مه‌رجێك نانخواردنی جاری داهاتوو له‌سه‌ر من بێت"، منیش ده‌ستم ماچ كرد و به خوام سپارد.
پاش چه‌ند رۆژێكی كه‌م دایكم به سه‌كته‌ی دڵ وه‌فاتی كرد، ئه‌وه‌نده خێرا كۆچی كرد نه‌متوانی هیچ شتێكی بۆ بكه‌م.
چه‌ند رۆژێكی تری نه‌خایاند به به‌ریددا كاغه‌زێكم پێگه‌یشت له‌و چێشتخانه‌یه‌وه كه من و دایكم نانی شێوانمان لێخوارد به‌یه‌كه‌وه، له‌سه‌ر كاغه‌زه‌كه تێبینییه‌كی دایكمی له‌سه‌ر نووسرا بوو: "نرخی لیسته‌ی حسابه‌كه‌تان پێشه‌كی دراوه، چونكه ده‌مزانی جاری داهاتوو من له‌وێ نابم، گرنگ ئه‌وه‌یه پاره‌ی نانی شێوانم بۆ دوو كه‌س داوه بۆ تۆ و بۆ خێزانت، پێ ده‌چێت نه‌زانیت مانای ئه‌و شه‌وه به‌لای منه‌وه چه‌ندێك بوو... خۆشم ده‌وێیت كوڕی خۆم
ئه‌و ساته له شكۆمه‌ندی وشه‌ی (خۆشه‌ویستی) یان (خۆشم ده‌وێیت) تێگه‌یشتم، هه‌ر ئه‌و كاته‌ش له گه‌وره‌یی ئه‌و مانایه تێگه‌یشتم كه وابكه‌ین لای به‌رامبه‌ر هه‌ست به خۆشه‌ویستی و دۆستایه‌تیمان بكات.
------------------------