dest xosh serkeutubyt
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » مێژوو » مێژووی هه‌ولێر » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
dest xosh serkeutubyt
هیوای سەرکەتنت بۆ ئەخوازم
بەراستی زۆر پێوە ماندو بویت
دەستەکانت خۆش بیت برای بەرێزم[size=16][/size]
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
ده ستخؤش زؤر بةسوده
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
ده‌ست خۆش هه‌ربژیت
زۆر سوپاس کاکه ئاسۆ گیان بۆ په‌یامه جوانه‌که‌ت ئه‌زیزم
سوپاس بۆ گرینگ كردنی بابه‌ته‌که ماندو بونی زۆرم پێوه
بینیوه به‌هیوام که‌سودی هه‌بێت
ماشالله بابه‌تێكی زۆر زۆر گرینگ بوو
لێره‌شه‌وه گرینگ كرا
بابه‌تێكی وا زۆر پێویست بوو سه‌باره‌ت به شاری دێرین و هۆلاكۆ به‌زێن .
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
dast xosh sarkawtu be
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
dast xosh sarkawtu be
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
ئةى ماشائةلا لةم باسه جروبره، لة راستيدا نةمتوانى هةمووى بخوينمةوه.
دةست خؤشيت لئ دةكةم، ماندووبونيكى زؤرى بيوة ديارة، هيواى تةمةن دريزى و سةركةوتنت بؤ دةخوازم.
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
گه‌ر ڕووباری نیل بكه‌ی به مه‌ره‌كه‌ب وه گه‌ر بیابانی سه‌حه‌را بكه‌ی به كاغه‌ز هیشتا ناتوانی
مێژووی هه‌ولێر بنوسیته‌وه..
ده‌ست خۆش براكه‌م
زۆر سوپاس بۆ ده‌ست خۆشیه‌که‌ت ئه‌زیزم
ده ست خوش براکه م
[center]بۆ یه‌كه‌م جار هه‌ولێر كه‌ی بۆته پارێزگا؟
ئه‌حمه‌د حه‌یران
له سه‌رده‌می عوسمانلییه‌كان هه‌ولێر قه‌زایه‌ك بووه سه‌ر به لیوای موسڵ، به‌ڵام دوای نه‌مانی عوسمانلییه‌كان و هاتنی ئینگلیز بۆ ناوچه‌كه، ئاڵوگۆرِ به‌سه‌ر شێوه‌ی فه‌رمانداری دام و ده‌زگاكان هاتووه‌و جۆری بهرِێوهبهربردنی نوێ هاتۆته ئاراوه. دیاره هه‌ولێریش سه‌رده‌سته‌ی ئه‌م گۆرِانكاریانه بووه، له سه‌رده‌می ئینگلیزه‌كان، دادوه‌ری راِمیاری (حاكم سیاسی) له لیواكان كاریان كردووه، یاریده‌ده‌ری دادوه‌ری رِامیاریش واته (مساعد الحاكم السیاسی) له قه‌زایه‌كان دانیشتوون ( ده‌بلیو-ئار-ئێچ) كه ئه‌فسه‌رێكی ئینگلیزه، یه‌كه‌م یاریده‌ده‌ری دادوه‌ری راِمیاری بووه له هه‌ولێر، پاشان كه هه‌ولێر بۆته پاێزگا هه‌ر به‌خۆی بووه به دادوه‌ری رِامیاری ئه‌م شاره، له په‌رتووكی (دوو ساڵ له كوردستان) كه بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆیه‌تی به‌مجۆره باس له‌م ئاڵۆ گۆرِانه ده‌كات:
هه‌ولێر كه‌ی بۆته پارێزگا...؟
كاتێ سوپای ئینگلیز عێراق و كوردستانی داگیركرد، له 27/10/1918 شاری كه‌ركووكی گرت، له كۆتایی هه‌مان مانگ (پردێ)شی كۆنترۆڵ كرد پاشان له 30/10/1918 ئاگر برِ له نێوان هاوپه‌یمانه‌كان و توركیا مۆر كرا، برِیارهكهش له (31)ی هه‌مان مانگ كاری پێ ده‌كرێ، ئه‌و كاته ده‌بلیۆ- ئار-ئێچ) له مه‌نده‌لی ده‌بێت فه‌رمانی ده‌رده‌چێت بكرێته یاریده‌ده‌ری دادوه‌ری رِامیاری له پردێ. رِۆژی 3/11/1918 ده‌گاته پردێ و ده‌ست به كاری خۆی ده‌كات. له 7/11/1918 بروسكه‌ی بۆ ده‌كرێ بچێته كه‌ركووك بۆ لای (مێجه‌ر نوئێل) كه دادوه‌ری راِمیاری كه‌ركووك و ههڵسورِێنهری رِێنمایی سیاسه‌ت ده‌بێ له كوردستانی باشوور، به مه‌به‌ستی ئامۆژگاریكردن ده‌رباره‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه پهیرِهوی ده‌كه‌ن، له‌م كاته‌ی له كه‌ركووك ده‌بێ بروسكه‌یه‌كی پێده‌گات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رێكی سیاسی له‌گه‌ڵ هێزێكی بچووك رِهوانهی هه‌ولێر بكه‌ن تاوه‌كو به گوێره‌ی به‌نده‌كانی ئاگر برِ هه‌ولێر ده‌ست به‌جێ له توركه‌كان وه‌ربگرن، ئه‌م كاره‌ی (نوئێل) به (ده‌بلیۆ- ئار-ئێچ) ده‌سپێرێ به‌مجۆره نامه‌یه‌كی سه‌رپێیی له فه‌رمانده‌ی هێزی كه‌ركووك وه‌رده‌گرێ و به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌چێت. رۆژی 10/11/1918 كاتژمێر (1)ی دوای نیوهرِۆ ده‌گاته هه‌ولێر، دوای پێشوازیكردن نیوهرِۆ لای ( ئه‌حمه‌د ئه‌فه‌ندی) میوان ده‌بێ، دوای نانخواردن كاتژمێر (3)ی نیوهرِۆ ده‌چێته ئۆردوگای توركه‌كان له رۆژئاوای هه‌ولێر، نامه‌كه ده‌داته فه‌رمانده‌ی هێزی تور‌كان كه پیاوێكی كورته باڵای قه‌فقازی ده‌بێت ئه‌میش دوای خوێندنه‌وه‌ی نامه‌كه رِهزامهندی دهردهبرِێ كه‌وا به‌یانی هه‌ولێر جێ بێلێ، به‌ڵام پێشنیاز ده‌كات كه‌وا نه‌خۆشخانه‌كانیان له هه‌ولێر بمێننه‌وه له وه‌ڵامدا (ئێچ) ده‌ڵێ:
"منیش مكورِ بووم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وا پزیشكێكیان له‌گه‌ڵ به‌جێ بێلێ، به‌ڵام فه‌رمانده توركه‌كه ئه‌مه‌ی ره‌تكرده‌وه و به‌ڵێنی دا كه‌وا نه‌خۆشه‌كان له‌گه‌ڵ خۆیان به‌رن". پاشان ده‌ركه‌وت كه‌وا هه‌موویان به‌سه‌ر ماڵه هه‌ولێرییه‌كانی دابه‌ش كردبوو ئینجا (ئێچ) ده‌ڵێ: "ئه‌فسه‌رێكی توركم له‌گه‌ڵ خۆدا هێنا بۆ ئه‌وه‌ێ كۆگاكانم ته‌سلیم بكات"، له پاشان ئێواره له دیوه‌خانی ئه‌حمه‌د ئه‌فه‌ندی میوان ده‌بێته‌وه و به‌یانی ده‌چێت فه‌رمانده توركه‌كه بهرِێ ده‌كات و دوایی چاوی به پیاو ماقوڵ و رِیش سپییه‌كانی هه‌ولێر ده‌كه‌وێت و ده‌رباره‌ی بارودۆخه‌كه قسه‌یان بۆ ده‌كات، له‌م ماوه‌یه‌دا كه (ئێچ) له هه‌ولێر ده‌بێت. بروسكه‌یه‌ك ده‌كرێ كه‌وا (نه‌قیب موری) له هه‌ولێر دامه‌زراوه و پێویسته (ئێچ) بگهرِێتهوه بۆ پردێ به‌م پێیه رِۆژی(13/11/1918) نه‌قیب (موری) ده‌گاته هه‌ولێر و (ئێچ) جڵه‌وی كاروباری ده‌داته ده‌ست و به خۆی دهگهرِێتهوه پردێ. له رۆژی (15/2/1919) جڵه‌وێ كاروباری ئه‌م ناوچه‌یه بهرِێوهدهبات، پاشان مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرێ و ده‌چێته‌وه له‌نده‌ن، تاوه‌كو له رۆژی (30/6/1919) له رِێگای حه‌له‌ب ده‌گاته‌وه موسڵ له‌وێ یه‌كسه‌ر فه‌رمانی پێ ده‌ده‌ن بگهرِێتهوه هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی پله‌ی یاریده‌ده‌ری له دادوه‌ری راِمیاری له (مۆر) وه‌ربگرێته‌وه، له رۆژی 3/7/1919) ده‌گاته‌وه هه‌ولێر و ده‌ست به ئیش و كاری خۆی ده‌كات، له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندین پێشنیاز ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ولێر بكرێته پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆی جیاواز له موسڵ، كه قه‌زای كۆیه (تا ئه‌و وه‌خته سه‌ر به سلێمانی بوو) له‌گه‌ڵ ره‌واندوز بگرێته خۆ، دیاره ئه‌م جۆره پێكهاته‌ش سوودی زۆر بووه، چونكه تاكه رِێگایهكی له بار‌و گونجاو برِوات بۆ ره‌واندز به هه‌ولێر تێدهپهرِێ، كۆیه‌ش ئاسانتر ده‌یتوانی په‌یوه‌ندی به هه‌ولێره‌وه بكات وه‌ك له‌گه‌ڵ سلێمانی (ده‌بلیو- ئار- ئێچ) ده‌ڵێ:
"له رِۆژی 29/10/1919 له‌گه‌ڵ (ئه‌حمه‌د ئه‌فه‌ندی) سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر به شه‌مه‌نده‌فه‌ر له رِێگای شهرِگاتهوه چووبن بۆ به‌غداد بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ (عه‌قید ویسلون)، دادوه‌ری گشتی مه‌له‌كی له عێراق گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م پێشنیازانه بكه‌ین و بگه‌ینه برِیارێك"، ئینجا گووتی: "ویلسون گێولی مه‌یلی له وه‌رگرتنی پرۆژه نوێكه نه‌بوو به‌ر له وه‌رگرتنیشی تا ده‌رفه‌تی بۆ برِهخسێ سه‌ردانی (مسته‌ر بل) بكا له هه‌ولێر و ئامۆژگارییه‌كانی پێشكه‌ش بكات"، هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: "چوار پێنج رۆژ له به‌غدا ماینه‌وه له ئێواره‌ی رۆژی (3/11/1919) یه‌ك دوو كاتژمێر پێش ئه‌وه‌ی بگهرِێـمهوه، عه‌قید ویلسون جیای كردمه‌وه پێی راگه‌یاندم كه‌وا باره‌گای گشتی هه‌واڵێكی پێگه‌یشتووه كه‌وا (مسته‌ر بل) دادوه‌ری رامیاری موسڵ له‌گه‌ڵ نه‌قیب (كی. سكوت) یاریده‌ده‌ری دادوه‌ری رامیاری له ئاكرێ هه‌ردووكیان له (بیره كهپرا) له ناوچه‌ی زێباره‌تی كوژراون". به‌مجۆره ده‌ڵێ: "به دڵێكی پرِ له ژان و كه‌سه‌ره‌وه ئه‌م رووداوه چاوهرِوان نهكراوهمان پێگه‌یشت"، له پاشان ده‌ڵێ: "له رۆژی (4/11/1919) گه‌یشتمه‌وه هه‌ولێر ، هه‌وای ئه‌م رووداوه له ناو خه‌ڵك بڵاونه‌بوو بۆوه، پاش چه‌ند رۆژێك نه‌بێ نه‌كه‌وتنه سه‌ر زاری خه‌ڵكی شار، رۆژی (5/11/1919) بروسكه‌یه‌كم پێگه‌یشت كه به دادوه‌ری رامیاری پارێزگای نوێی هه‌ولێر دامه‌زراوم كه له رۆژی (1/11/1919) برِیاری بوونی به پارێزگا ده‌رچوو بوو". به‌م پێیه هه‌ولێر له‌و رۆژه‌وه بووه به پارێزگا واته رۆژی (1/11/1919) به گوێره‌ی ئه‌م قسانه‌ش بێ (ده‌بلیۆ-ئار-ئێچ) یه‌كه‌م پارێزگاری هه‌ولێر بووه له پاش نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانلییه‌كان، به‌ڵام دووای پێكه‌وه‌نانی ده‌وڵه‌تی عێراق و لكاندنی كوردستان به عیراقه‌وه، ئه‌م جۆره پله و پایانه ده‌درانه‌وه خه‌ڵكی وڵاته‌كه، ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم.
سه‌رچاوه‌كان
----------------
1- ده‌بلیۆ- ئار-ئێچ، سنتان فی كوردستان, وهرگێرِانی فوئاد جه‌میل، به‌شی یه‌كه‌م، به‌غداد، 1973.
2- هادی ره‌شید چاوشلی ترا‌س اربیل التاریخی.
3- ره‌فیق حلمی، یاداشت به‌شی یه‌كه‌م، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی رۆشنبیری و لاوان, 1988.
4- هه‌ولێر كۆمه‌ڵه وتارێكی رۆشنبیری و مێژووییه، ئه‌مانه‌تی رۆشنبیری و لاوان، 1985.
5- د. موحسین محه‌مه‌د حسین گۆڤاری كۆلیجی ئه‌ده‌بیات، ده‌وری قه‌ڵای هه‌ولێر له پاراستنی شاره‌كه‌دا له مێژووی ئیسلام دا.
سه‌رچاوه‌ی پارێزگای هه‌ولێر
[/center]
[center]رِۆِڵی هه‌ولێر له رِووبهرِووبوونهوهی په‌لاماری خاچپه‌رست و مهغۆڵهكاندا:
له ساڵی 1187ی زاینی دا په‌لامار و داگیركاری خاچپه‌رسته‌كان زۆر توند و تیژ بووه، سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی بۆ هه‌موو وڵاته‌كانی نووسی و داوای له خه‌ڵك كرد هه‌موویان بێن بۆ (جیهاد) بۆ هه‌ولێر و موسڵ و ئه‌لجه‌زیره‌و ... له‌و رِۆژانهدا بوو شاری (كه‌رك)ی گهرمارۆدا بوو (شارێكی به‌ناوبانگه له ده‌وروبه‌ری وڵاتی شامدایه له رِووكاری حیجازه‌وه و شارێكه بێستانی زۆری هه‌یه- بلدان/ یاقوت) له‌و رِۆژانه دا بوو كه هه‌ر له‌و ساڵه موزه‌فه‌ره‌دینی فهرمانرِهوای رهِهای حۆران به‌ره‌و شاری (عه‌كا) بهرِێكهوت، له دواییدا له‌و شاره‌دا موسڵمانه‌كان به‌سه‌ر ئهفرهنجییهكاندا سه‌ركه‌وتن (41).
موزفه‌ره‌دین یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی كه له جه‌نگی (حه‌تین) دا خۆی سه‌لماندبوو، ساڵی 586 یش كاتێك ئهفرهنجهكان گه‌مارۆی شاری (عه‌كا) یان دابوو ناوبراو به‌رگرییه‌كی قاره‌مانانه‌ی له‌و شاره‌كرد.
ساڵی 586 كۆچیش سه‌ربازه‌كانی شاری هه‌ولێر به سه‌رۆكایه‌تی میر زه‌ینه‌دینی یوسف له شهرِهكانی (ئهحراج و ئه‌براج و ئه‌براج و ئهستوڵ)دا به‌شداریان كرد شان به شانی عیماده‌دینی فهرمانرِهوای سنجار و دیار ئه‌لجه‌زیره و عه‌لائه‌دینی ئیبن عیزه‌دینی مه‌سعود، له هه‌موو ئه‌و شهرِانهشدا به‌شدار بوون كه له نێوان موسَلمان و خاچ په‌رسته‌كاندا له سه‌ر شاری عه‌كا (42) رِوویانداوه، له 18 ی رِهمهزانی ساڵی 586ی كۆچی زه‌ینه‌دین له (ناسره) له فه‌له‌ستین كۆچی دوایی كرد، ئه‌و كات ناسره گوندێكی بچووكی شاری عه‌كا بوو.
هه‌ر له سه‌رده‌می موزفه‌ره‌دین و دوای مردنیشی هه‌ولێر رِووبهرِووی شاڵاوی په‌لاماری مه‌غۆله‌كان بۆته‌وه ساڵی 656ی كۆچی / 1258 زاینیش ئه‌و كاته‌ی مه‌غۆله‌كان به سه‌ركردایه‌تی هۆلاكۆ به‌ره‌و داگیركردی عێراق هاتن، هۆلاكۆ سوپایه‌كی زۆری به سه‌كردایه‌تی (ئارقیۆنویان) نارده سه‌ر هه‌ولێر، به‌ڵام قه‌ڵاكه خۆی نه‌دا به ده‌سته‌وه، ئه‌و سه‌ركرده مه‌غۆلییه گه‌مارۆی شاره‌كه‌ی دا‌و پاڵه‌وانانه به‌په‌رچی مه‌غۆله‌كانیان دایه‌وه، خه‌ڵكی قه‌ڵایه‌كه سه‌ریان بۆ (تاجه‌دینی كورِی ێهڵایا)ش كه چ نه‌كرد داوای له خه‌ڵكی قه‌ڵاكه ده‌كرد مل بۆ داگیركاران كه چ بكه‌ن (ئه‌و كات تاجه‌دین والی شاره‌كه بوو، ناوبراو ناچار بوو بچێت بۆ لای ئارقیۆو ئه‌میش بۆ لای هۆلاكۆی نارد هۆلاكۆش ده‌سبه‌جێ له ناوی برد (43).
ماوه‌ی شه‌ش مانگ مه‌غۆله‌كان قه‌ڵاكه‌یان گهمارؤدا دانیشتوانی قه‌ڵاكه له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رگرییه‌كی چاونه‌ترسانه‌یان نیشان داوه زۆربه‌ی جار فێليان له مه‌غۆله‌كان ده‌كرد و زیانی گه‌وره‌یان لێده‌دان، ئه‌و كاته‌ش مه‌غۆله‌كان له به‌رگری ئازایانه‌ی كورده‌كان وهرِس بوون شار و قه‌ڵاكه‌یان دایه ده‌ستی به‌دره‌دین لوئلوئه و، ئه‌میش شوراكانی قه‌ڵاكه‌ی رِووخاند و ده‌ستی به‌سه‌ردا گرت (45).
سه‌رچاوه و په‌راوێزه‌كان:-
1- طه باقر: جولات تاريخية بين مواطن الاثار في شمال العراق، گۆڤاری (المجتمع العلمي الكردي (3-1) 1975 لاپه‌ڕه 635.
2- طارق عبدولوهاب مظلوم: التقرير الأول لهيئة مسح قلعة اربيل لاپه‌ڕه (1)
3- دورثي مكاي: مدن العراق القديمة: وه‌رگێڕانی يوسف مسكوني بغداد 1952 ل 149.
4- ناجي الاصيل: گۆڤاری (سومر) 5/ 1949 ل 321.
5- سون: رحلة مستنكرة: وه‌رگێڕانی فوئاد جه‌ميل بغداد/1970 الجز‌ء الاول 146.
6- عبدالرزاق الحسني، العراق قديما: -1956 ل 238-239.
7- دورثي مكاي: هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل/149.
8- سون: هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل/146 و ئيدوار كبير: كتبوا على طين، وه‌رگێڕانی د. محمود الامين / بغداد 1962 ل 50 په‌راوێز.
9- طه باقر: جولات تاريخية
10- سون: هه‌مان سه‌رچاوه ل 147
11- فؤاد سةفر محمد على مصطفى الخضر بغداد، / 1974، ل 27
12- طه باقر: المرشد الى موطن الآثار، گه‌شتی پێنجه‌م/ بغداد1966 / ل 3-4.
13- سون: هه‌مان سه‌رچاوه ل 148
14- طه باقر: هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل 4، ريض: رحلة الى العراق سالَي 1820 وه‌رگێڕانی به‌هائه‌ددین نووری/ بغداد 1951 ل 244: هه‌ر ده‌رباره‌ی میرنشینی حه‌دیاب سه‌یری: احمد سوسة، ملامح من تاريخ القديم ليهود العراق بغداد1987، ل 43-49.
15- طه باقر: جولات تاريخية، ل 649
16- فؤاد سفر: (الحضر) ل 208-209.
17- ئينسكلۆپيديای ئيسلامی ج 1/ مادة اربل، ل 571.
18- محمود شيت خطاب، قادة فتح العراق والجزيرة، مصر 1964، ل 571.
19- ابن الاثير (الكامل) حوادث سنة 132 ه و كارل بروكلمان: تاريخ الشعوب الأسلامية، ترجمة منير بلعلبكي ط 4 بيروت 1965- ل 169.
20- دائرة المعارف الأسلامية ج 1 مادة اريل، ل 570-571.
21- هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل 574.
22- ابن خلدون، تاريخ ابن خلدون، چاپی بيروت م 5 ل 544-554.
23- ابن خلكان (وفيات الاعيان) چاپخانه‌ی السعادة/ القاهرة، 1948-(3)، 270.
24- دائرة المعارف الاسلامية مادده‌ی اريل، ل 71.
25- هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، سه‌باره‌ت به شار‌و شوراكه‌ی بازارهكانیی سه‌یری: ياقوت (البلدان) بكه، ج 1.
26- ابن الطقطقي، الفخري في الآداب السطانية، ل 37-383.
28- هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل 506-472.
29- عباس العزاوي : تاريخ النقود العراقية.
30- بۆ زیاتر زانیاری بڕوانه: التاريخ، به‌دوادا چوونی طارق نافع الحمداني، بغداد. 1975.
31- لونطريك: اربعة قرون من تاريخ العراق، الحديث، ترجمة جعفر خياط، ج 1، بغداد، 1964 و عبدالعزيز سليمان: تاريخ العراق الحديث، القاهرة، 1968.
32- ابن خلكان: الوفيات (4/68-70.
33- ابن المستوفي: تاريخ اربل، تحقيق سامي الصفار، بغداد. 1980، ل 370- 371.
34- ابن خلكان: الوفيات (2/237/239.
35- ابن خلكان: الوفيات طبعة دار الثقافة ج 7، ل 13-15 من مقدمة المحقق.
26- ابن خلكان: الوفيات الطبعة المصرية (4/114/115).
37- عباس العزاوي: ال بكتكين، گۆڤاری المجمع العلمي العربي دمشق، 21 ج 9-10، 1946 ل 404-405.
38- ابن المستوفي: تاريخ اربل(2/132.
39- شرخان، كانت قرية من أعمال اربيل.
40- زبير بلال اسماعيل، علما‌ء و مدارس في اربيل، الموصل، 1984، ل 19.
41- ابن الاثير (الكامل) حوادث سنة 583 ه.
42- هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، حوادث سنة 586 ه.
43- عباس العزاوي: تاريخ العراق بين احتلالين (1/213-214).
44- رشيدالدين: جامع التواريخ م 2، ج 1، ل 298.
45- عباس العزاوي: هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، تاريخ ابن خلدون (5/719).
[/center]
[center]بایه‌خی هه‌ولێر له كهلوپووری ئیسلامی دا
قوتابخانه‌كان:
گه‌لی كورد له ناخی دڵیه‌وه، باوهرِی به ئیسلام هێنا، له ناوشاخ و دۆڵ و هه‌موو جێگایه‌كدا مزگه‌وت و قوتابخانه‌ی بنیات ناوه، ئه‌م بایه‌خ دانه‌ی كورد به جۆرێك بووه گوندێك نه‌بووه قوتابخانه و مزگه‌وتی تیادا نه‌بووبێت، هه‌ر بۆیه ژماره‌یان زۆر و زه‌وه‌ند بووه، له رِووی گه‌شه‌پێدانی شارستانی ئیسلامدا له مێژووی رِۆڵی كورد له‌به‌رچاوه، له هه‌موو سه‌رده‌م و قۆناغه‌كانی مێژووی شارستانی ئیسلامی‌دا كورد له پێناوی به‌رگری كردت له شارستانی ئیسلامی و رۆشنبیری عه‌ره‌بیدا، خزمه‌تی مه‌زن و قوربانی گه‌وره‌ی پێشكه‌ش كردووه، له ناو كوردا ئیمامی وا سه‌ریان هه‌ڵداوه له بواری (ته‌فسیر)كردن (حه‌دیس) واته شرۆڤه‌كردنی فه‌رمایشته‌كانی پێغه‌مبه‌ردا (د.خ) و (ئسول) و مێژوو ئه‌ده‌ب وزماندا ده‌ستێكی باڵایان هه‌بووه، هه‌ر كه‌سێك له‌مێژوی ئیسلامی برِوانێ به‌تایبه‌تی كتێبه وهرگێرِاوهكان زۆر به‌ڵگه‌ی به‌رچاو ده‌كه‌وێت كه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی ئیسلامه‌وه زانایان و پیاوانی كورد له سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و بزاڤه سیاسی و زانستیه‌كاندا له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا رِۆڵی دیار و گرنگیان هه‌بووه.
هه‌ر چه‌نده ئاستی باڵا ده‌ستێتی كورد له زانسته ئیسلامیه‌كاندا هاوتای ئاستی باڵا ده‌ستیان نه‌بووه له بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتناندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وڵاته‌كه‌یان به قوتابی و قوتابخانه پرِبووه و تیایاندا قوتابیان باشترین و به‌كه‌ڵكترین زانستیان خوێندووه و ئه‌و خوێندن و زانسته ئیسلامیانه‌ی له‌و قوتابخانانه‌دا ده‌وترانه‌وه هیچی كه‌متر نه‌بوو له‌و زانست و وانانه‌ی له زانكۆ گه‌وره‌كانی مه‌ڵبه‌نده گرنگه‌كانی ئه‌و كاتی جیهانی ئیسلامی ده‌وترانه‌وه، دانراوه‌و كتێبه زانستیه‌كانیان له بواری هونه‌ر و زانست‌دا باشترین به‌ڵگه‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ن.
هه‌ر چه‌نده زاناكانی كورد ئه‌و وزه زانستییه‌یان هه‌بووه، به‌ڵام وهرگێرِانه و ناو‌و باس و زانسته‌كانیان بزربوو، ته‌نیا كه‌مێكیان نه‌بێت ئه‌وانه‌ی له سه‌رده‌می پێشكه‌وتنی رِێگاوبان و گه‌یاندندا ژیاون كۆچ و كاروانی زانستیان خۆیان به مه‌ڵبه‌نده گه‌وره‌كان گه‌یاندووه و چونه‌ته ژێر باڵی میره به‌ناوبانگه‌كانه‌وه، له‌وێشدا پێگه و ئاستی به‌رزیان مسۆگه‌ر كردووه و ناوبانگی باشیان به‌ده‌ستی هێناوه، ئه‌و كاته‌شی په‌یوه‌ندی و گه‌یاندنی نێوان وڵاته ئیسلامییه‌كان نه‌مان و كۆچی زانستی و سه‌فه‌ركردنی خه‌ڵك بۆ خوێندن و زانست فێربوون كهمبۆنهته ژێره‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ته‌وازوع و گۆشه‌گیری خۆیانه‌وه چونكه هیچیان له مێژوو وه‌رگێراوه‌كان نه‌نووسیووه له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه زۆری هێرش و ته‌سكبوونه‌وه‌ی باری بیناكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه، وایكردووه، چالاكییه‌كان كه‌متر ببنه‌وه و سست ببن.
ئه‌مانه‌ش ناوی ژماره‌یه‌ك فه‌قێ و زانای به‌ناو بانگن له هه‌ولێر كه كتێبه تهرجهمهكراوهكانیان ناوی ئه‌وانی به نه‌مری هێڵاوه‌ته‌وه و ناو بانگیان سنووری شاره‌كه‌ی خۆیانی به‌زاندووه:.
ئه‌بوو ئه‌حمه‌د قاسمی كورِی موزه‌فه‌ری كورِی عه‌لی كورِی ئه‌لقاسمی شاره‌زووری كه باوكی قازی ئهلخافقین، ئه‌بی به‌كر موحه‌مه‌د و مورته‌زای ئه‌بی موحه‌مه‌دی عه‌بدوڵڵا و، ئه‌بی مه‌نسوری موزه‌فه‌ره، ئیبنولهخهكان ده‌ڵێ:
(ئه‌و باپیره گه‌وره‌ی شارهزوورییهكانه له شام و موسڵ و جه‌زیره و هه‌موویان نه‌وه‌ی ئه‌ون و ماوه‌یه‌ك حاكمی شاری هه‌ولێر بووه و ماوه‌یه‌كی دیكه حاكمی شاری كورِهكانیشی و نه‌وه‌كانیشی زانای به‌ناو بانگ و پاش و به‌رزیان به‌ده‌ست هێناوه، به‌تایبه‌تی قازی كه‌ماله‌دین موحه‌مه‌د كه نه‌وه‌ی ئه‌و بووه، ئه‌و قاسمه‌ی باسمان كرد ساڵی 489 كۆچی / 1095ی زاینی له موسڵ مردووه (32).
موحه‌مه‌د كورِی عه‌لی جامع یه‌كێك له مامۆستا و فه‌قێ شاره‌زاكانی هه‌ولێر بووه و له پیاوانی سه‌ده‌ی شه‌شه‌می كۆچی بووه، باپیری(به‌نو موحته‌سه‌ب) بووه كه له هه‌ولێر(خه‌تیب) بووه له سه‌رده‌می (ئه‌بی هیجانی كورِی ئه‌بی عه‌لی خاوه‌نی هه‌ولێر (33) ، به‌ر له ئه‌و موحه‌مه‌د كورِی عه‌لی له سه‌ر ئه‌و كاره بووه، خدری كورِی نه‌سر ئیبن خه‌له‌كان به یه‌كه‌مین مامۆستای شاری هه‌ولیری داناوه (خدر ساڵی 478 له دایك بووه و ساڵی 567 كۆچی دوایی كردووه) یه‌كه‌مین قوتابخانه له شاری به‌غدادا، قوتابخانه‌ی نیزامیه دروست بووه كه ساڵی 459 ك1066 زایینی دروست كراوه، ئه‌وه له سه‌رده‌می ههزبانییهكاندا بووه، به‌ڵام له سه‌رده‌می ئهتابكیهكاندا (زه‌ینه‌دین عه‌لی كوچك) ی دامه‌زرێنه‌ری میرنشینی ئه‌تابه‌كی له هه‌ولێر نوێنه‌ری خۆی بۆ هه‌رێمه‌كانی فهرمانرِهوایهتییهكهی ده‌نارد، یه‌كه‌مین نوێنه‌ری له هه‌ولێر (سرفتكین) بووه كه ساڵی 559ی كۆچی مردووه، ئه‌م كابرایه له شاری هه‌ولێر و گونده‌كانی دا مزگه‌وت و قوتابخانه‌ی زۆری دروست كردووه و قهڵاشی بنیات ناوه (34).
ئه‌بو مه‌نسوری قایمازی كورِی عه‌بدوڵڵا ك جێی گۆتۆته‌وه كه له هه‌ولێر قوتابخانه و خانه‌قای دروست كردووه، هه‌ر بۆیه شاره‌كه گه‌شه كردنێكی دیاری به خۆوه بینی، كاتێكیش ئه‌بو سه‌عیدی كوكبووری ساڵی 586 كۆچی ده‌سه‌ڵاتی میرنشینه‌كه‌ی گرته ده‌ست، له ماوه‌ی 4 4 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی دا گوگبوری هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی بۆ گه‌شه‌پێدانی وڵاته‌كه‌ی خسته گهرِ، هه‌ر له سهردهكی ئه‌ودا بوو هه‌ولێر گه‌شه‌سه‌ندێكی ئاوه‌دانی و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌ی به خۆوه بینی، گوگبوری له هه‌ولێر دا قوتابخانه‌ی موزه‌فه‌رییه و هه‌ندێك ده‌زگای كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری دامه‌زراند، له سه‌رده‌می ئه‌ودا هه‌ولێر ته‌واوی (دهواویه)ه كانی هه‌بوو وه‌كو(وه‌زاره‌ت و، حجابه، دیوانی ئینشائو، دیوانی وه‌قف و ئیستیفاْ، دیوانی مهزاڵم و دیوانی ئیرتیفاع و دیوانی ئیهرائوتهسهروف و، خانه‌ی غورب و، نووسین و خه‌زێنه‌و، سیلاح (35).
موزفه‌ره‌دین ده‌یویست شاره‌كه بكاته قیبله‌ی هه‌موو كه‌سێك و جێ نزرگه‌ی رِێبواران، هه‌ر ئه‌و بوو له دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری (د.خ) كرده جه‌ژنێكی وا كه دوانزه رِۆژی ده‌خایاند، ئه‌و ئاهه‌نگ گێرِانه له‌لای ئیبن خه‌له‌كان زۆربه‌ی گرنگی و شكۆدارییه‌وه باسی لێوه كراوه (36).
ئه‌و هه‌وڵانه ئاستی رِۆشنبیری خه‌ڵكی هه‌ولێریان به‌رزكردوه‌و، زۆر زانا و ئه‌دیب له زۆربه‌ی وڵاتانه‌وه رِوویان تێده‌كرد، تا ساڵی 630ی كۆچی له هه‌ولێر ژیا‌و ته‌مه‌نی له سه‌د ساڵ تێپهرِاند و له‌و ماوه‌یه‌دا توانی له رِووی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیرییه‌وه ئاراسته‌و رِێ نیشانده‌ر بێت، له نێوان زۆر له وڵاته ئیسلامییه‌كانیشدا په‌یوه‌ستی و په‌یوه‌ندی دروست كرد، به‌رهه‌می هه‌ولێر له زانست و ئه‌ده‌ب زۆر بوو هه‌ر بۆیه جێگه و ئاستێكی باشی به‌ده‌ست هێنا (37) لێره شوێنی ئامارێكی ده‌رچووه‌كان (المتخرجین) نابێته‌وه، ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌یه ناسراوه‌كان ژماره‌یان زۆره، كه كارتێكردن، و ئاسه‌واریان به‌سه‌ر ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێری گه‌وره‌دا هه‌بووه.
هه‌ولێر ژماره‌یه‌كی زۆر زانا‌و ئه‌دیب و مێژوونووس و شاعیری به‌خۆیه‌وه گرتووه و دانراوی به‌پێز و زۆر باشیشیان له هه‌موو بوارێكی زانست دا هه‌بووه.
له هه‌ولێردا موزه‌فه‌ره‌دین خانه‌یه‌كی بۆ (حه‌دیس) دانا كه له‌گه‌ڵ خانه‌ی حه‌دیسی موزه‌فه‌رییه له موسڵ، به كۆنترین خانه‌ی (حه‌دیس) داده‌نرێت له جیهانی ئیسلامی‌دا (38).
ئه‌م خانه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌زگا رِۆشنبیرییهكانی دیكه‌دا به‌شداری گه‌شه پێدان و پێشكه‌وتنی بزاڤی رۆشنبیری له هه‌ولێر كردووه و چه‌ندین رِۆڵهی رۆشنفكریان له بواری رۆشنبیری جۆراو جۆردا سه‌ریان هه‌ڵداوه ، جگه له بنه‌ماڵه‌ی شاره‌زووری كه باسمان كرد، ئاماژه‌ی به عوسمانی كورِی عهبدولرِهحمانی كوردی ده‌ده‌ین كه به كورِی سه‌ڵاح شهرخان ناسراوه كه دیارترین (ته‌فسیر) كه‌رانی سه‌رده‌می خۆی بووه، شهرخانی ساڵی (477)ی كۆچی (1181) زاینی له دایك بووه (39) و له ساڵی 643ی كۆچی 1245 زاینی دا مردووه، (علوم الحدیس) یه‌كێك له كتێبه دیارهكانێتی كه به موقه‌دیمه‌ی (ابن صلاح) ناوبانگی ده‌ركردووه (ته‌به‌قاتی شافعی).
ئیبنولمسته‌وفی (موباره‌ك بن ئه‌حمه‌د)ی مێژوونووس و ئه‌دیب ساڵی 564 كۆچی / 1168 زایینی له هه‌ولێر له دایك بووه و ساڵی 637ی كۆچی / 1239 ی زایینی له موسڵ كۆچی كردووه، ئیبنولمسته‌وفی خاوه‌نی كتێبی مێژووی هه‌ولێره، ئیبنولخهلهكان (ئه‌حمه‌دی كورِی موحه‌مه‌دی كورِی ئیبراهیم) ی مێژوونووسی، ساڵی 608كۆچی / 1211ی زایینی له دایك بووه و له ساڵی 681 ی كۆچی / 1281 ی زایینی كۆچی دوایی كردووه و خاوه‌نی(وفیات الاعیان)ه.
حاجی شاعیر (عیسای كورِی سنجر)ه ساڵی 632ی كۆچی /1234 ی زایینی كۆچی دوایی كردووه، ئه‌سعه‌دی كورِی ئیبراهیم شابی شاعیر بووه (ساڵی 582ی كۆچی /1186 ی زایینی له هه‌ولێر له دایك بووه و ساڵی 657ی كۆچی / 1258 ی زایینی مردووه، نووسه‌ری ئینشای(موزه‌فه‌ره‌دین) بووه، ئیبنو لفهخر ئهلئهربیلی ساڵی 692ی كۆچی مردووه و خاوه‌نی كتێبی به‌نرخه له‌وانه (نامه‌ی تارمایی، رساله له‌تیف) (كشف الغمه فی معرفه الائمه) چاپكراون.. چه‌ندین دانراوه‌ی دیكه.
پاش كۆچی دوایی موزه‌فه‌ره‌دین له هه‌ولێر بزاڤی زانستی به‌رده‌وام بووه تا ئه‌و كاته‌ی مه‌غۆله‌كان وڵاته‌كه‌یان داگیركردووه، ساڵانی دواتریش چالاكی زانستی لاواز بووه و زاناكان دواتریش چالاكی زانستی لاوازبووه و زاناكان شاره‌كه‌یان جێهێشتووه و عومران كه‌مبۆته‌وه و قوتابخانه سه‌ربه‌خۆكان نه‌ماون، له‌گه‌ڵ ئهونهشدا زۆر چالاكی زانستی جۆرا و جۆر لێك داپچرِاو هه‌بوون و مۆركی تاكه كه‌سیان پێوه دیار بووه و ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی دیاریان دروست كردووه، له‌وانه:
موحه‌مه‌د كورِی عه‌بدوڵڵا كورِی حوسێنی ئهلزرزای كه له نێوان ساڵانی 1263-1337ی زایینی ژیاوه و به پله‌ی (قازی ئهلقودات)ی شام گه‌یشتووه، هه‌روه‌ها زه‌ینه‌دین عهبدولرِهحیمی كورِی حوسێنی كورِی ئهلرازنانی كه حه‌دیس خوێنێكی دیار بووه و هه‌روه‌ها ئهلمهعهری ئه‌لعیراقی باوكی وهلیهدینی ئه‌بی زه‌رعه ئه‌حمه‌د كه حه‌دیس خوێنی میسر بووه، عهبدولرِهحیم ساڵی 1324 له میسر له‌دایك بووه و له ساڵی 1403 ی زاینی دا مردووه .
دوو سه‌ده و نیوێك تێپهرِی هیچ بزاڤێكی زانستی ده‌رنه‌كه‌وت له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی شانزه‌مینی زایینییه‌وه، ده‌سپێكی بزاڤێكی زانستی چالاك وه‌ده‌ركه‌وت ئه‌مه‌ش به هۆی هه‌ندێ بنه‌ماڵه‌ی زانست په‌روه‌رده‌وه هه‌روه‌كو بنه‌ماڵه‌ی ئه‌بی به‌كر ئه‌ربیلی و بنه‌ماڵه‌ی حه‌یده‌ری و بنه‌ماڵه‌ی جه‌لی زاده و ئیبنولئادهمی باله‌كی و شێخ وه‌تمان وزیاره‌تی و بنه‌ماڵه‌ی هه‌رشه‌می و رِهنگه رِێژانی و گراوی.. هتد، هه‌روه‌ك جاران مزگه‌وته‌كان گورِوتینیان تێكه‌وته‌وه و وه‌كو سه‌ره‌تا دیسان بوونه‌وه به سه‌رچاوه‌ی زانست و رۆشنبیری هه‌ر چه‌نده توانایه‌كی مادی كه‌میان هه‌بوو، كه‌سان و خه‌ڵكانی زانای ئه‌و بنه‌ماڵه‌و خێزانانه زانست و رِۆشنبیرییهكی باشیان هه‌بوو خه‌ڵكێكی زۆریان فێركرد و به‌شیان دان.
مزگه‌وت و قوتابخانه ئایینییه‌كان به‌خششێكی زۆریان پێشكه‌ش كرد و ببونه تاكه ده‌زگای بڵاوكردنه‌وه‌ی زانست هه‌ر به‌ر شێوه‌یه‌ش مانه‌وه، تا دوا دواییهكانی سه‌رده‌می عوسمانی كاتێك له ده‌وروبه‌ری ساڵی (1870دا(40)، یه‌كه‌مین قوتابخانه له شاری هه‌ولێردا دامه‌زرا. هیچ گوندێك نه‌بوو مزگه‌وت و قوتابخانه‌ی خۆی تیادا نه‌بێ، هه‌ر چه‌نده بینای قوتابخانه‌كان شتێكی ئه‌وتۆ نه‌بوون به‌ڵام وانه و زانسته‌ی تیایدا ده‌وترایه‌وه ئاستێكی به‌رزی هه‌بووه، هه‌ر له‌و گوندانه‌وه زۆر زانای دیار و به‌ناو بانگ ده‌ركه‌وتوون خزمه‌تی زانست و ئایینی ئیسلامی‌یان كردوه و زۆر خه‌ڵكی ناوچه و شاره‌كانی دیكه‌شیان فێری زانست و خوێنده‌واری و رۆشنبیریش كردووه، جێی خۆیه‌تی باسی گوندی (ماوه‌رانی) حه‌یده‌ری بكه‌ین كه به گوندی زانست به‌ناوبانگ بووه، قوتابخانه‌كانی ئه‌و كات درێژ بوه‌وه‌ی قوتابخانه ئایینی و ئه‌وانه بوون كه سه‌ر به مزگه‌وته‌كان بوون، له پێناو پاراستنی كه‌له‌پووری ئیسلامه‌ی و زمانی عه‌ره‌بیدا ئه‌و قوتابخانانه رِۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بووه و پێداویستی كۆمهڵگاكهشیان ده‌سته‌به‌ر كردووه، هه‌ر له‌و قوتابخانه‌دا بووه زانسته ئیسلامییه‌كانی وه‌كو (فقهو) و (ئسوڵ) و (ته‌فسیر) و ماتماتیك خوێنراوه.
[/center]
[center]هه‌ولێر له سه‌رده‌می فهرمانرِهوای مه‌غۆله‌كاندا
پاش ئه‌وه‌ی هه‌ولێر له‌لایه‌ن مه‌غۆله‌كانه‌وه داگیركرا، سه‌رده‌مێكی پرِ له دواكه‌وتوویی و سستی و نه‌گبه‌تی له مێژووی شاره‌كه ده‌ستی پێكرد و زانست و بونیاتنان و بیناسازی له شاره‌كه برِاو به‌دره‌دین لوئلوئه له به‌رامبه‌ر حه‌فتا هه‌زار دیناردا له جیانی مه‌غۆله‌كان حوكمرِانی هه‌ولێری ده‌كرد، پاش ئه‌ویش مه‌سیحییه‌كان حوكمیان كرد كه (موخته‌س یه‌كێك بوو له‌وانه).
له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌مینی كۆچی‌دا (واته له سه‌رده‌می جهلائرییهكاندا كه پاش مه‌غۆله‌كان خه‌ڵكانی دیكه حوكمی عێراقیان كردووه) ده‌سه‌ڵاتدار و میره‌كانی خێڵی مازنجانی كوردی هه‌ولێریان بهرِێوهبردووه.
یه‌كه‌م میریان (موبازرهدین كه‌ك)بووه، دواتریش عیزه‌دینی كورِی و دوای ئه‌ویش میر نه‌جمه‌دین خهقر و دوای ئه‌میش كورِهكه حه‌كمی هه‌ولێری كرد‌و، كه ناوی (میر شجاعهدین) بووه و له‌و سه‌ده‌مه‌دا عهقهر (ئاكرێ) و (شۆرش)یشیان له ژێر ده‌ستدا بووه، له سه‌رده‌می مه‌غۆله‌كان دا هه‌ولێر مه‌ڵبه‌ندێكی پاره گۆرِینهوه بوو (29).
پاش بنه‌ماڵه‌ی موبارهزهدینی كك، بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردی دیكه حوكمی هه‌ولێری كردووه كه ناوی (دهلقهندی) بووه و ئه‌مانه‌ش ناوی ژماره‌یه‌ك له میرهكانیانه:.
شه‌ریف عه‌لا ئه‌دینی عه‌لی و یه‌حیا دواتریش عه‌لی كورِی یه‌حیا جێگه‌ی ئه‌ویان گرتۆته‌وه، میره‌كانی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه له‌گه‌ڵ (مه‌مالیكه‌كانی) میسردا نامه و نامه گۆرِینهوهیان هه‌بووه.
پاش ئه‌م سه‌رده‌مه هه‌ولێر دووچاری په‌لامار و داگیركارییه‌كانی (ته‌یموری له‌نك) بۆته‌وه له ساڵی 791ی كۆچی 1393ی زاینی.
سه‌رده‌می توركمانی و سه‌فه‌وی
دواتر هه‌ولێر ملكه‌چی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی قه‌ره قۆینلۆ (1410-1470) زاینی بۆته‌وه و دواتریش كه‌وتۆته ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی (ئاق قۆینلو)(1470-1508)(30) ساڵی 1508) زایینیش له نزیك ته‌برێزدا و له شهرِی (چاودێران)ی به ناوبانك دا سوڵتان سه‌لیمی عوسمانلی به‌سه‌ر ئا ئیسماعیلی سه‌فه‌ویدا سه‌ركه‌وت، پاشی ئه‌وه‌ی عوسمانلییه‌كان كوردستان ناوهرِاست و باكووری عێراقیان خسته ژێر ده‌ستی خۆیانه‌وه ئیدی ده‌سه‌ڵاتی سه‌فه‌وییه‌كان له‌م ناوچانه‌دا نه‌مان، له هه‌مان ساڵدا سوڵتانی عوسمانلی دانی به بنه‌ماڵه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستاندا نا كه به‌ناوبانگترینیان میرنشینی بادینان بوو له ئومێدی و میرنشینی سۆران بوو له هاودیان و دواتر له هه‌ریر و بۆ دواجاریش له رِواندز (31).
موحه‌مه‌د پاشا به ناوبانگترین میرانی سۆران بوو له سهردهكی ئه‌میشدا بوو میرنشینه‌كه زۆر فراوان بوو به‌ڵام عوسمانلیه‌كان كاتێك هه‌ستیان به مه‌ترسی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرد خێرا له ساڵی 1838 زایینی‌دا ده‌سه‌ڵاتی میرنشینه‌كه‌یان كۆتایی پێهێنا.
له ساڵی 1732 و له ساڵی 1743 یشدا هه‌ولێر دوو چاری داگیركارییه‌كانی نادر شاه بووه‌وه ، ساڵی 1743 پاش گه‌مارۆیه‌كی 60 رۆژی توانی هه‌ولێر داگیر بكات ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش چهرمهسهرترین و دژوارترین سه‌رده‌می مێژووی ناوچه‌كه بوو.
ساڵانێكی زۆری سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م هه‌ولێر وه‌كو به‌شێكی ولایه‌تی به‌غدا مایه‌وه و سهربازگنهیهكی (ئینكیشار)ی به هێزیشی تیادا جێگیر كرابوو، چونكه به یه‌كیك له مه‌ڵبه‌نده گرنگه‌كانی ولایه‌ته‌كه داده‌نرا، كاتێكیش له ساڵی 1789 ویلایه‌تی موسڵ، به گوێره‌ی دوا هه‌مین هه‌ڵسه‌نگاندنی بهرِێوهبهرایهتی كه توركه‌كان ئه‌نجامیان داوه هه‌ولێر قه‌زایه‌كی سنجه‌قی شاره‌زوور بووه.
له تشرینی دووه‌می 1918 دا ئینگلیزه‌كان هه‌ولێریان داگیر كرد و له حوزه‌یرانی ساڵی 1919شدا (مسته‌ر های) یان وه‌كو یه‌كه‌مین یاریده‌ده‌ری حاكمی سیاسی له هه‌ولێر دا ده‌ست نیشان كرد، له یه‌كه‌مین رِۆژی مانگی تشرینی دووه‌می 1919 شدا (لیوای هه‌ولێر) پێكهێنرا هه‌ر دوو قه‌زای كۆیه‌و رواندزیشی خرایه سه‌ر، پاش پێكهَنانی ده‌وڵه‌تی عێراقیش (ئه‌حمه‌د ئه‌فه‌ندی عوسمان) كراوه‌ته‌وه یه‌كه‌مین (موتهسهرِیفی) هه‌ولێر.
شۆرِشی هه‌ولێرییه‌كان له دژی كۆڵونیالیزمی به‌ریتانیا
له نێوان دوا دوایییهكانی ساڵی 1919 وه تا ده‌ستپێكی ساڵی 1923 دا خێڵه كورده‌كانی ناوچه‌ی هه‌ولێر رِاپهرین و راِپهرینهكهشیان هۆكاری ئایینی و سیاسی هه‌بوو، ئه‌مه جگه له له‌وه‌ی كارگێرِایهتی به‌ریتانیا گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆریان بڵاوكردبۆوه و دووربه‌ره‌كی ناكۆكیان خستبووه ناو سه‌ركرده و سه‌رۆك خێڵه‌كان، كه‌سایه‌تییه خۆماڵییه‌كانی ناوچه‌كه‌یان دابوو به‌گژ یه‌كدا، هه‌ریر و رواندز و شه‌قڵاوه و كۆیه مه‌ڵبه‌ندی شۆرِشی خێڵه‌كان بوون له دژی به‌ریتانیاكان، شۆرشگێره‌كان شاری هه‌ولێریان كهمارۆدا بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ستی ئینگلیزه‌كان وه‌ده‌ری بهێنن، ته‌واوی خێڵه‌كانی سورچی و خێڵه‌كانی رواندز و خۆشناو و گه‌ردی و ناكۆیان و زراری له‌و شۆرِهشهدا به‌شدار بوون، تتا ئه‌وده‌مه‌ی ئینگلیزه‌كان له 22ی نیسانی 1923 دا چوون شاری رواندزه‌وه شۆرِشهكه دانه‌مركایه‌وه، هه‌تا گه‌یشتیشه شاره‌كه له رِێگادا زیانێكی ماڵی و گیانی زۆریان لێكه‌وت و كه‌لوپه‌لی فرِۆكهیان له‌ده‌ست دا.
[/center]
[center]گه‌شه‌كردنی میرنشینه‌كه له سه‌رده‌می موزه‌فه‌ره‌دین (586-63 كۆچی ) (1190-1232ز)
میرنیشینی هه‌ولێر له رِووی ئاوه‌دانكردنه‌وه و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، گه‌شه‌كردنێكی باشی به‌خۆوه بینی، كوكبوری قوتابخانه و مزگه‌وت و نه‌خۆشخانه‌ی زۆری تیادا دروست كرد و خانههیك بۆ بىَ دایك و باوك و كوێر و په‌ككه‌وته‌كانی كرده‌وه، هه‌ر ئه‌ویش بوو به‌شی خواره‌وه‌ی هه‌ولێری ئاوه‌دان كرده‌وه (ئه‌وه به‌شه‌ی ده‌كه‌وێته‌وه خوار قه‌ڵای هه‌ولێره‌وه) هه‌موو ده‌زگاو پێداویستییه‌كی بۆ ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ پێویسته موزه‌فه‌ره‌دین بۆ‌خ میرنشینه‌كه‌ی دابین كرد ته‌نانه‌ت سكه‌ی پاره‌شی لێدا، زۆر جاران ئاهه‌نگ و جه‌ژنی فراوان و به باق و بریقی وای ساز ده‌كرد له هه‌موو لایهكهوهه خه‌ڵكێكی زۆری بۆ هه‌ولێر راده‌كێشان، یه‌كێك له‌و جه‌ژنه پرِشكۆیانه چه‌ژنی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری (د) بوو كه له چوار چێوه‌ی ئاهه‌نگێكی فراواندا له گه‌رمه‌ی بازارِێكی بازرگانی گرنگدا بهرِێوه ده‌چوو(25).
یه‌كێك له ئاسه‌واره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه گه‌شاوه‌یه و گومه‌زو مناره‌ی موزفهریهیه كه كاتی خۆی مزگه‌وتێكیشی له گه‌ڵدا بووه، كه له گه‌چ و چیمه‌نتۆ دروست كراوه و بنكه‌یه‌كی به نرخیشی هه‌بووه به زه‌خره‌فه رِازێنراوهتهوه، له ناو چێوهكهشیدا دوو قاڵدرمه‌ی لووله‌یی تیادایهكه پێكه‌وه په‌یوه‌ست ئیین، دوو ده‌رگاشی تیادایه هه‌ردووكیان به‌ره‌و قاڵدرهمهكان ده‌چن، پاشماوه‌ی مناره‌كه(37) مه‌تره دانانی قالدرمهكان به‌م شێوه‌یه تایبه‌تمه‌ندیه‌كی (بیناسازی) كه‌م وێنه بووه، پاشماوه و ئاساوارێكی دیكه‌ی ئه‌و سه‌ده‌مه گومه‌زی(زهیتول دینی عه‌لی كوچه‌ك) و چه‌ندین گۆرِی پیاوانی زانست و تهسهفه، ناوی خاوه‌نی زۆربه‌ی گۆرِهكان بزره چونكه، له‌سه‌ر زۆربه‌ی ناونیشان نه‌نووسراوه,
له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك زانا و ئه‌دیب و نووسه‌ران و چه‌ندین كتێب و دانراوی خوڵقاند و به ئه‌مری هێشتنیه‌وه، هه‌ر ئه‌وانیشن باشترین به‌ڵگه‌ن بۆ ئاستی گه‌شه سهندوێتی هه‌ولێری ئه‌و سه‌رده‌مه كه له رِاستی دا ئه‌و كات هه‌ولێر یه‌كێك بوو له مه‌ڵبه‌نده زانستییه گرنگه‌كانی ئیسلام.
مردنی موزه‌فه‌ردین
كاتێك له ساڵی 630 كۆچی‌دا 1232 زاینی‌دا موزه‌فه‌ردین مرد و كه‌سی بۆ جێگاكه‌ی خۆی دانه‌نا، ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی كه‌وته ژێر ده‌ستی خه‌لیفه (موسته‌نسیر) ی عه‌باسی، به‌و هۆبهشهوه كه خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر ملیان بۆ ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌تی عه‌باسی نه‌ده‌دا و دانیان پێدانه‌ناوه هه‌ر بۆیه خه‌لیفه‌ش له سه‌ره‌تا و بۆ ملكه‌چ پێكردنی شاره‌كه هانای بۆ شمشێر و هێزو برد‌و پاش گهماردۆلانی شاره‌كه له كۆتاییدا (ئیقبالی شه‌رابی سه‌ركرده‌ی سووپای خه‌لیفه موسته‌نسیر) هه‌ولێری داگیر كرد (26).
پاش ماوه‌یه‌ك شاڵاوی مه‌غۆڵه‌كان له هه‌لێر نزیك بۆوه و ساڵی (628) كۆچی 1320 زاینی شاڵاوه‌كه گه‌یشته ناوچه‌كانی هه‌ولێر و له ساڵی 633 كۆچی 1235 زاینی له ناو كۆڵان و شه‌قامه‌كانی شاره‌كه‌دا بێ سهروبهرییهكی زۆریان بڵاوكردبۆو، ساڵی634 یش سه‌ر له نوێ ده‌ركه‌وتنه‌وه و به‌شی خواره‌وه‌ی شاره‌كه‌یان سوتاند، دیسان قه‌ڵاكه‌یان كهمارۆ دایه‌وه كه هىَشتا به‌رگرییه‌كی توند‌و بێ وێنه‌یان درێژه پێده‌دا، پاش تێپهرِبوونی (45) رۆژ مه‌غۆله‌كان به‌رامبه‌ر به _جزیه) یه‌كی زۆر له‌و شوێنه كشانه‌وه (27).
كاتێك هۆلاكۆ به‌ره‌و به‌غا بهرِێ كه‌وت سه‌ركرده‌یه‌كی سووپاكه‌ی بۆ په‌لاماردانی هه‌ولێر رِهوانهكرد، زیاتر له ساڵێك كورده‌كانی دانیشتوانی قه‌ڵاكه به‌رگریان كرد و قه‌ڵاكه‌یان نه‌دا به ده‌سته‌وه، به هاوكاری (به‌دره‌دین لوئلوئه‌ی) فهرمانرِهوای موسڵ نه‌بێت، مه‌غۆله‌كان نه‌یانده‌توانی قه‌ڵاكه بگرن (
[/center]
[center]ب- هه‌ولێر له سه‌رده‌می ئیسلامدا:
ساڵی 22ی كۆچی و له سه‌رده‌می خه‌لیفه عومه‌ری كورِی خه‌تابدا(ر) موسڵمانه‌كان هه‌ولێر و دهوربهیان رِزگاركرد هه‌ڵمه‌تی رِزگا كرد نهكهش(عه‌ته‌به‌ی كورِی فیرقهد)18)، سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد و له‌و كاته‌وه هه‌ولێر بووه به‌شێكی ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی ئیسلامی ، یه‌كێكه له‌و رِوداوه گرنگه مێژووییانه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه به خۆیه‌وه دیووه، ئه‌و جه‌نگه بوو كه له به‌شی لای چه‌پی زێی گه‌وره‌وه له نێوان دوایه‌مین خه‌لیفه‌ی ئه‌مه‌وییه‌كان و عه‌باسییه‌كاندا رِوویداو و چاره‌نووسی خه‌لافه‌تی ئه‌مه‌وی دیاركرد، سوپای عه‌باسیه‌كان مهرِوانی كورِی محه‌مه‌د و سوپای عه‌باسیه‌كان عه‌بدوڵڵای كورِی عه‌لی ئه‌لعه‌باسی سه‌ركردایه‌تیان ده‌كردن، ئه‌و شهرهِ نۆ رۆژ درێژه‌ی هه‌بوو تا له رۆژی 11ی جه‌مادی ئاخیرهی ساڵی 132 كۆچی ئه‌مه‌وییه‌كانی تیادا دۆرِا(19).
جگه له دواییهكانی سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عه‌باسی، له سه‌رده‌می ئیسلامدا هه‌ولێر رِۆڵیكی به‌رچاوی نهگێرِا، ته‌نانه‌ت له كتێبه مێژووییه‌كه‌ی خۆیدا(ئهلتهربهری) باسی هه‌ولێر ناكات، له جوگرافییاناسهكانیشدا له (سه‌ده‌ری نۆیه‌می زاینی دا ئیبنو الخردابه) و له (سه‌ده‌ی ده‌یه‌می زایینیش‌دا ئیبنولقودامه)، باسیان لێوه كردووه، ئه‌وانیش له باسكردنی دابه‌شكردنی عێراقدا به‌و حسابه‌ی تهوجێكی هه‌رێمی حه‌لوان بووه، له پاش ئه‌وه‌وه هه‌ولێر بووه به‌شێكی وڵاتی ئه‌لجه‌زیره و له چوار چێوه‌ی هه‌رێمی موسڵ داده‌نرێت(20).
له سه‌ده‌كانی ناوهرِاست دا كورد و مهسییحیهكان زۆرترین به‌شی دانیشتوانی شاره‌كه بوون، هه‌ر له سه‌ده‌ی یانزه‌ی زاینیشیهوه كورده هه‌زبانی و حكمیهكان به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له هه‌ولێر و ده‌وروپشتی دا نیشته‌جێ بوون، زۆر جارانیش سه‌ركرده‌كانی ئه‌م دوو خێڵه له سه‌ر شاری هه‌ولێر ململانێ و كێشهكێشیان كردووه، هه‌ر دوولاشیان له هه‌رێمی هه‌ولێردا ژماره‌یه‌ك قه‌ڵایان هه‌بووه، ئه‌و ناكۆكی و ململانێیانه كه نزیكه‌ی له ناوهرِاستی سه‌ده‌ی ده‌یه‌مدا رِوویانداوه له‌لایه‌ن ئیبن خه‌لدون و به‌ده‌ره‌دین ئهلعهینیهوه باسیان لێوه كراوه.(21).
میرنشینی هه‌زباییه‌كان
هه‌زباییه‌كان میرنیشنێیكان دامه‌زراند و قه‌ڵای هه‌ولێریان كرده پایته‌خت، كاتێكیش سه‌لجوقیه‌كان له عێراقدا ده‌ركه‌وتن ئه‌مانه دایانه پاڵیان، عیسای كورِی مو‌سا و سالاری كورِی موسای براشی دوو میری هه‌زباییه‌كان بوون كه له رِووداوهكانی ساڵی 436ی كۆچی دا‌و له مێژووه‌كه‌ی(ئیبن و ئهلئهسیرادو، دواتر له كتێبه‌كانی ئه‌بولحه‌سه‌ن ئیبن موسك و دا‌و(له رِووداوهكانی ساڵی 440ی كۆچی دا) باسیان كراوه.
(حوسێنی كورِی حه‌سه‌نی كورِی مو‌سا) كه به ئه‌بول هیجائی هه‌زبانی ناسراوه یه‌كێكه له‌وانه‌ی و ئیبن ئه‌سیر باسی له چالاكی و هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كانی ناكۆكیانه‌یه كه له نێوان ساڵانی(500-520 كۆچی) دا له نێوان خه‌لیفه‌كانی عه‌باسی و سوڵتانه‌كانی سه‌لجوقیدا رِوویان داوه، له دوای 520ی كۆچیشهوه ئیدی هه‌واڵه‌كانی بزربووه و واشدهدهركهوێت له هه‌مان ساڵدا میرنشینه‌كه‌ی كه‌وتۆته ژێر رِكێڤی عیماده دینی زهنگیهوه كه له مانگی رِهمهزانی ئه‌و ساڵه‌دا هه‌ولێری رِزگار كردووه.
میرنشینی هه‌ولێر
پاش گرتنه‌ده‌ستی هه‌ولێر، زه‌نگی یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی سوپاكه‌ی هه‌ڵبژارد و شاره‌كه‌ی پێبه‌خشی، ئه‌و سه‌ركرده‌ش زه‌ینه‌دینی عه‌لی كوچكی كورِی بهكتهكین بوو، ئه‌ویش به‌ناوی زه‌ینه‌دین له هه‌ولێر نوێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتدارانی (ئاتابهكی) بوو كه له موسَلهوه حوكمیان ده‌كرد، ساڵی 539هی كۆچی نوێنه‌ری عیماده‌دین بوو، دواتر بووه نوێنه‌ری سه‌یفه‌دینی غازی كورِی عیماده‌دین كه له (445ی كۆچی) مردووه، دواجاریش نوێنه‌ری قوتبه‌دینی مه‌ودوود، بووه، ئه‌وكاته‌شی له قه‌ڵای موسڵه‌وه ده‌سه‌ڵاتی پیاده ده‌كرد، یه‌كێك بوو له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی زۆرترین قه‌ڵای هه‌بوو چونكه قه‌ڵاكانی هه‌كاری و ئامێدی و هه‌ولێر و ئاكرێ و شوش و سنجار و حه‌ران. . یشی به ده‌سته‌وه بووه (22).
زهینهدینیش نوێنه‌ری خۆی بۆ هه‌ولێر ده‌نارد. یه‌كێكه له نوێنه‌ره‌كانی (ئابا مه‌نسور سهرفشكین) بووه كه له ته‌واوی مهملهكهیدا زۆر پشتی پێ به‌ستبوو، پاش مردنی (سهرفتكین) یش له ساڵی 559ی كۆچی‌دا موجاهیدهدینی قایمازی كرده نوێنه‌ری خۆی له هه‌ولێر، ساڵی 363ی كۆچی زینه‌دینی نوێنه‌ری قوتبه‌دینی كورِی زه‌نگی خاوه‌نی موسڵ ده‌ستبه‌رداری قوتبه‌دین بوو، به خزم و ماڵ و مناڵ، و سامانهكهیهوه به‌ره‌و هه‌ولێر كۆچی كرد، دووچاری كهرِی و كوێریش ببوو، ئه‌وكاته‌ش به‌ره‌و هه‌ولێر كهوتهرِێ جگه له هه‌ولێر هه‌رچییه‌كی هه‌بوو دایه ده‌ستی قوتبه‌دین، به‌ڵام له هه‌مان ساڵدا كۆچی دوایی كرد و ته‌رمه‌كه‌ی له ناو خاكی هه‌ولێردا سپێردرا (23).
پاش مردنی زه‌ینه‌دین جێگهیهكهیان دایه ده‌ستی موزه‌فه‌ره‌دینی كورِه گه‌وره‌ی، به‌ڵام زۆری ئهمرِۆ موزه‌فه‌ریان له‌سه‌ر حوكم لابرد(زه‌ینه‌دین یوسف)ی برا بچوكیان له جێگه‌كه‌ی دانا، ئه‌و زینهدینه كاتێك سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی رِووبهرِووی خاچپه‌رسته‌كانی دایه‌وه بووه هاریكاری ئه‌یوبی له (18)ی رهِمهزانی 586ی كۆچی واته له 1190ی زایینی زه‌ینه‌دین له شاری (ئهلناسره) مرد و هه‌ر له‌وێ به‌خاك سپێردرا، له هه‌مان ساڵدا و له‌سه‌ر رِهزامهندی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی(ئه‌بو سه‌عیدی گوگبوری) برای زه‌ینه‌دین كه به (مه‌لیك موعه‌زه‌م موزه‌فه‌ره‌دین) ناسرابوو كراب ده‌سه‌ڵاتداری میرنشینی هه‌ولێر، كوكبوری زاوای سه‌ڵاحه‌دین بوو بۆ پاڵپشتی سه‌ڵاحه‌دین له شهرِی خاچپه‌رسته‌كاندا به‌شداری كردبوو له شهرِی (حه‌تینی) به‌ناو بانگ دا زۆر دلێر و دیار بووه.
به درێژای سه‌ده‌كانی ناوهرِاست هیچ كاتێك هه‌ولێر وه‌كو سه‌رده‌می موزه‌فه‌ره‌دین له پێشكه‌وتن و خۆشی‌دا نه‌بووه، موزه‌فه‌ره‌دین، ئه‌م دهوڵهتۆكهیهی كه له براكه‌یه‌وه، بۆی مابۆوه، فراوانتری كرد و میرنشینه‌كانی ده‌وروبه‌ری خسته ژێر ده‌ستی خۆیه‌وه و، هه‌رێمی شاره‌زووری به كه‌ركووكیشه‌وه كرده به‌شێك له مێرنشینهكهی خۆی، له‌و ده‌مه‌دا بوو ژماره‌یه‌كی زۆری بیانی له هه‌ولێر دا نیشته‌جێ بوون و شاره‌كه‌ی كرده یه‌كێك له شاره گرنگه‌كانی هه‌موو ناوچه‌كه (24).
[/center]
[center]گه‌شه‌سه‌ندنی مێژووییانه‌ی هه‌ولێر
ا- سه‌رده‌می به‌ر له‌ده‌ركه‌وتنی ئیسلام:
1- سه‌رده‌می سۆمه‌رییه‌كان:
شۆلكی(2095-2048پ.ز) كه دووه‌مین پادشای بنه‌ماڵه‌ی سێیه‌می ئور بوو له ساڵی چل و هه‌شته‌مینی ده‌سه‌ڵاتیدا شاڵاوێكی بۆ سه‌ر هه‌ولێر هێنان كاتێكیش ئامارسی(2047-2039پ.ز) جێگه‌ی ئه‌وی گرته‌وه له ساڵی دووه‌می سۆمه‌رییه‌كان یه‌كێكی خۆیان به‌سه‌ر شاره‌كه‌وه كرده ده‌سه‌ڵاتدار، به‌ڵام نه‌یانتوانی به ته‌واوی ده‌ست به‌سه‌ر شار‌و ناوچه‌كه‌دا بكێشن چونكه هه‌ولێر زۆر له شانشینی سۆمه‌رییه‌كانه‌وه دوور بوو كه له باشووردا ده‌سه‌ڵاتدار بووه(7).
2- سه‌رده‌می ئاشورییه‌كان:
هه‌ر له سه‌رده‌می كۆنی ئاشوورییه‌كانه‌وه، هه‌ولێر بووه شارێكی سه‌ره‌كی ئاوه‌دانی ئاشوورییه‌كان، باسی گرنگی و بایه‌خی شاره‌كه‌مان له رِووی سه‌ربای و ئایینییه‌وه كرد و خودی ئاشوورییه‌كانیش په‌لاماره سه‌ربازییه‌كانیان ئه‌نجان بده‌ن و(حه‌ج) یشیان بۆ شاره‌كه ده‌كرد، له ناو قهڵاكهیدا شوێنه‌واری ئه‌و سه‌رده‌مه دۆرزاوه‌ته‌وه كه بریتییه له (كۆته‌ڵێكی برۆنزی) و به نوسین و رِێنووسی مسماری ناوی خاوه‌نه‌كه‌ی له‌سه‌ر نووسراوه كه ناوی(شمش بیل) بووه كه له‌به‌ر خاتری سه‌رداره‌كه‌ی ئاشوردانی سێیه‌م(772-754پ.ز) كۆتهلێكی (عه‌شتار ئهربێلاشی) لێ نزیك كردۆته‌وه دیسان لهوحێكیش دۆزراوه‌ته‌وه كه بۆ ئاشور پانیپاڵ نووسراوه(9) بێگومان هه‌ولێر كه ئه‌و سه‌رده‌مه یه‌ك له دوایهكانی شارستانی دیوه و هه‌ر به ئاوه‌دانی ماوه‌ته‌وه، دیاره شوێنه‌واری زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندی تیادایه كه چیرۆكی ئه‌و شارستانیه‌ته یه‌ك له دوایهكانهمان بۆ ده‌گێرێته‌وه:.
3- سه‌رده‌می كۆنی فارسی:
پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی(216ی پ.ز) ده‌وڵه‌تی ئاشوری له ناوبردرا هه‌ولێر كه‌وتۆته ژێر ده‌ستی(میدییه) كانه‌وه، جگه له شوێنه پیرۆزه ئایینییه‌كانی شاره‌كه له خاپوركردن رِزگاری نه‌بوو(10) به‌و شێوه‌یه هه‌ولێر و ته‌واوی ناوچه‌كانی وڵاتی ئاشورییه‌كان بوونه ده‌سكه‌وتی بابلیه هاوپه‌یمانه‌كانیان كه له هیچ جێگایه‌كی ئه‌و وڵاته‌دا هێزی سه‌ربازی ئاشوورییه‌كان نههێڵدرابوو.
ساڵی (550 پ.ز)یش ده‌وڵه‌تی فارسی دامه‌زراوو ته‌واوی ناوچه‌كانی كۆنترۆڵ كرد، هه‌ولێر گه‌وره‌ترین شاری ناوچه‌كه بوو، گۆرِهپانی ئه‌و شهرهِ مێژوویی گرنگه‌ش بوو كه له نێوان ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی و(دارای سێیه‌م) دا‌و هه‌مین پادشای فورسه‌كاندا له ساڵی(331 پ.ز) رِوویدا هه‌ر بۆیه شهرِهكهی ناونرا ئه‌ربێلا).
4- سه‌رده‌می فرسی (139پ.ز -226 زایینی):
ئه‌م سه‌رده‌مه له دوای سه‌رده‌می سلۆڤی (یۆنانی) یه‌وه دێت، له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌ولێر زۆر گه‌شه‌ی كرد و بووه پایته‌ختی شانشینێكه كه به (حه‌دیاب) ناسراو بووه، كه زۆرجار ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له خۆرئاوه به (فۆرِات) گه‌یشتووه و له باكووریشه‌وه به(نسبین) گه‌یشتووه و قه‌ڵه‌مره‌وی به حه‌ران و ماردین و به‌شێكی ئه‌رمینیادا رِۆیشتووه زۆر پێده‌چێت ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی شاری(ئهلحهدر)یشی گرتبێته‌وه(11).
حه‌دیاب ناوێكی ئارامییه و له ناو سه‌رچاوه كلاسیكییه‌كاندا له به‌رامبه‌ریدا ناوی(ئادیابین)دێت و له‌وانه‌یه له وشه‌ی(زابین)ه‌وه وهگیرابێت و به‌م شێوه‌یه مانای حه‌دیاب و ئه‌دیابین، به هه‌رێمی ئهلزابین دێت، جوگرافیا ناسه‌كانی عه‌ره‌ب(حه‌دیاب) یان به (حزه) ناو هێناوه كه رهِنگبێ كورت كراوه‌ی وشه‌ی حه‌دیاب بێت(12).
سێ پادشای حه‌دیاب به (ئیزات) ناسراوون، له ساڵی (83پ.ز) دا تكرانی دووه‌م (یاخود یه‌كه‌م) داگیری كرد، به‌ڵام له ساڵی 064پ.ز) لێی كشایه‌وه و، دواتر له ساڵی(62ی زاینی‌دا تكرانی پێنجه‌م دیسان داگیری كردووه و به‌ڵام (مونابازوس)ی پاشای حه‌دیاب و به یارمه‌تی فرسییهكان توانی تكران ده‌ربكات و وڵاته‌كه‌ی ئه‌رمینیاش داگیر بكات (13). له سه‌رده‌می تراجان و سفیروس و كراكلاس داهێرشكارییهكانی رِۆمان بۆ سه‌ر حه‌دیاب درێژه‌ی هه‌بوو، تا له ساڵی 216 ی زاینی‌دا(كراكلاس) پاش گهرِانهوهی له شاڵاوی سه‌ر (تیسفۆن) حهدیابیشی داگیركرد، هه‌ر له هه‌ولێریشدا گۆرِی پادشای فرسییهكان ماوه‌ته‌وه (14).
له شاری (هه‌ریر) له نزیك هه‌ولێر وێنه‌یه‌كی شا حه‌دیاب(ئیزاتی سێیه‌م) هه‌ڵكه‌نراوه و وا ده‌ركه‌وێت به مه‌به‌ستی نه‌مركردنی سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازییه‌كانی له‌و ناوچانه‌دا نه‌خش كراوه (15) له شاری (الخدر)یش كۆته‌ڵێكی له گه‌چ دروست كراوی (ئۆسلۆ)ی پادشای حه‌دیاب دۆزراوه‌ته‌وه كه له په‌رستگای (بعل شمین) جێگیر كراوه(16).
5- سه‌رده‌می ساسانیه‌كان (226زاینی- 637ز)
ساڵی 226ی زاینی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی ساسانی فارسی له سه‌رده‌ستی (ئهدهشێر) ده‌مه‌زرێنراو رِۆمانهكانی له هه‌رێمی حه‌دیاب وهدهرناو هه‌ر له‌و كاته‌وه ئه‌و هه‌رێمه بووه مه‌یدانی شهرِ و شۆرِی نێوان رِۆمان و ساسانییه‌كان، له‌م سه‌رده‌مه‌دا بوو له حه‌دیاب دا ده‌وڵه‌تۆكه‌ی بت په‌رستی جۆراو جۆره پێك هێنران كه كۆمه‌ڵێك فهرمانرِهوا بهرِیوهیان ده‌بردن و توانیبوویان له قۆناغی جیاجیادا جۆره سه‌ربه‌خۆییه‌ك بۆ خۆیان به‌ده‌ست بهێنن، له‌وانه(قه‌ره‌داغ) كه له نزیك هه‌ولێره‌وه قه‌ڵای (ملقا)ی كرد بووه بنكه‌ی خۆی و ساڵی 358 ی زاینی و (17) له كاتی فهرمانرِهوایهتی سابووری دووه‌مدا و پاش ئه‌وه‌ی چۆته سه‌ر ئایینی مه‌سیحی به شه‌هیدی مردووه، له نزیكه‌ی ساڵی 500 زاینییشدا هه‌رێمی حه‌دیاب ئهسقهفیهتێكی گرنگ بووه و شاری موسڵ و شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ریشی خراوه‌ته‌وه سه‌ر، ئه‌و ده‌مه هه‌ولێر یه‌كێك له مه‌ڵبه‌نده گرنگه‌كانی (نهسرانبهت) بووه و له ناو خۆیدا له هه‌ندێك جێگایدا پیاوی ئایینی مه‌سیحی وای تیادا هه‌ڵكه‌وتووه كه زۆر كتێبی ئایینی و زانستی به هاداریان بۆ جێهێشتووین.
[/center]
[center]هه‌ولێر له مێژوودا
زوبێر بیلال ئیسماعیل
هه‌ولێر 80 كیلومه‌تر له باشووری رۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵهوهیهو،50 كیلومهتریش له باكووری شاری (ئالتون كۆپیری)یه‌وه‌یه، ده‌شكه‌وێته چوارچێوه‌ی هێڵی 11، 36ی باكوور و، هێڵی پانی 42.2 له خۆرهه‌ڵاته‌وه.
هه‌ولێر كه‌وتۆته ناوچه‌یه‌كه‌وه، هه‌ردوو رِووباری(زاب) به دوورییه‌كی یه‌كسان كه‌وتوونه‌ته ئهملاوو ئه‌و لایه‌وه و هه‌ر له كۆنه‌وه شاۆچكهیهكی ئه‌م هه‌رێمه بووه كه له باكوور و باشووره‌وه ئه‌م دوو رِووباره ده‌وریان داوه، هه‌ولێر كه‌وتۆته ناوهرِاستی هه‌رێمێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی به پیته‌وه به چاو وا دهدهركهوتێت بانێكی رِێك و پانهـ، له دێر زه‌مانه‌وه مرۆڤ له هه‌ندێك جێگه‌ی ئه‌م هه‌رێمه دا ژیاوه له ئه‌شكه‌وتی (شانه‌ده‌ر) دا جێی نیشته‌جێبوون دۆزراوه‌ته‌ه كه كۆنترینیان بۆ نزیكه‌ی(50-70) هه‌زار ساڵ له مه‌وبه‌ر ده‌گه‌رێته‌وه و تیایدا ژماره‌یه‌ك ئێسك و پروسكی مرۆڤی(نیانده‌رتاڵ) دۆزراوه‌ته‌وه.
ناوچه‌ی (زاری چه‌می) كه كه‌وتۆته لێواره‌كانی لا چه‌پی زایی گه‌وره به كۆنترین گوندی جوتیاران ده‌ده‌نرێت و بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه دهگهرِێتهوه كه مرۆڤ تیایدا تازه فێری كشتوكاڵ و مه‌رو ماڵات به خێوكردن ببوو، ئه‌وه‌ش سه‌رده‌مانێكه بوو مرۆڤ له قۆناغی له ئه‌شكه‌وت نیشته‌جێبوونه‌وه بۆ قۆناغی به‌رهه‌م هێنانی كشتوكاڵی و كێڵگه و لهوهرِگا ده‌گوازرایه‌وه، هه‌رچی شوێنی (گرده‌چاڵ)ه، كه‌وتۆته لاچه‌پی زابی گه‌وره‌وه، دیسان یه‌كێكه له كۆنترین گوندی كشتوكاڵی و بۆ ئه‌وكاته‌ش دهگهرِێتهوه كه مرۆڤ له ده‌شته كشتوكاڵیه‌كانی كوردستان دا فێری نیشته‌جێبوون بووه، مێژووه‌كه‌شی بۆ (8-10) هه‌زار ساڵ به‌ر له زایین دهگهرِێتهوه (گردی قالیج ئاغا)ش كه‌وتۆته ناوهرِاستی شاری هه‌ولێره‌وه له نزیكه‌ی چوار تا پێنج هه‌زار ساڵ به‌ر له زایین ئاوه‌دان بووه و دواتر بۆ هه‌میشه‌یی له‌سێ هه‌زار به‌ر له زایین چۆڵ كراوه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت مێژووی گرده‌كه بۆ سه‌رده‌می (به‌ر له كوێله‌كان و كوێله‌كان و وه‌ركا) ده‌گه‌رێته‌وه، ده‌رباره‌ی شاره‌كه كۆنترین نیشانه‌مان له رِێگهی تۆماری پادشاكانی نه‌وه‌ی ئوری سێیه‌مه‌وه (22114-2004پ .ز) یه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتووه مه‌به‌ست نه‌وه‌كانی ئوری سێیه‌می وه‌كو شولكی و ئامارسین، ئه‌و كات شاره‌كه به ده‌سته‌ی (ئۆربیلیم) یان (ئهربیلیم) باس كراوه و له ده‌قه ئاشوورییه‌كانیش دا كه به ده‌سخه‌تی مسماری نووسراوه شاره‌كه ناوی واشرۆڤهكراه كه‌وا به مانای چوارخواوهند دێت، وا ده‌ده‌كه‌وێ نووسه‌ره ئاشوورییه‌كان ناوه سۆمه‌رییه كۆنه‌كه‌ی (ئاورییلوم) یان وا لێكدابێته‌وه كه مه‌به‌ست لێی چوار خواوه‌نده هه‌ربۆیه ناوه كۆنه‌كه‌یان كردووه به (ئاربائیلو)(1).
له ده‌قه فارسییه كۆنه‌كانیش دا كه به رِێنووسی مسماری نووسراون ناوی شاره‌كه به (ئاربیرا) براوه له سه‌رچاوه یۆنانی و رۆمانیه‌كانیش دا به (ئاربیلا) یان(ئهربهلا) ناوی براوه، له سه‌رده‌می ئیسلامیش دا شاری هه‌ولێر ناوه‌كه‌ی خۆی پاراستووه و هه‌ر به (ئه‌ربل) ماوه‌ته‌وه، دواتر كورده‌كان ناویان لێنا(هه‌ولێر) ده‌ڵێن ناوی هه‌ولێر به‌م شێوه‌یه وهرگێرِاوه(ئه‌ربیلا-اربیل- ئهرویل-ئهوریل- هوربیل- هه‌ولێر) هه‌ولێر یه‌كێكه له شاره گرنگه‌كانی مێژوو چونكه هه‌ر له سه‌رده‌مه دێرینه‌كانه‌وه یه‌كه‌مین جار كه مرۆڤ فێری نیشته‌جێ بوون بوو له‌و شاره و ناوچه‌كانیدا نیشته‌جێبوون دروست بووه، یه‌كه‌م جار به‌شێوه‌ی گوندی كشتوكاڵی له نزیكه‌ی شه‌ش ساڵی به‌ر له زایین واته له‌و كاته‌وه‌ی مرۆڤ گوندی كشتوكاڵی و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ساكاری پێكه‌وه ناوه(2)، هه‌ر له سه‌رده‌می سۆمه‌رییه‌كانه‌وه و له نزیكه‌ی(2500پ.ز) یه‌وه هه‌ولێر هه‌بووه، فراوانخوازییه‌كانی سه‌رجون ئه‌كه‌دی(2371-2316پ.ز) به هه‌ولێریش گه‌یشتووه، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ئه‌و رِێگاوبانانهی له باكووره‌وه بۆ ناوهرِاست و باشوور ده‌چوون و ده‌رامه‌تیان پێدا تێدهپهرِێ(3) له سه‌رده‌می بنه‌ماڵه‌ی ئوری سێیه‌مدا هه‌ڵمه‌ته‌كه گه‌یشته ناوچه‌كانی(ئۆربیلۆم)، دوای ئه‌وه‌ش ناوچه‌كه سهرهرِای ئه‌وه‌ی چه‌ندین قۆناغ و سه‌رده‌می جۆراو جۆر و یه‌ك له دوایه‌كی به‌خۆوه دی به‌ڵام ههرماویهوه و ئاوه‌دان بوو، قهڵاكهش شارێكی گرنگی ئاشورییهكانه و له سه‌ر گردێكی دێرین دروست كراوه كه له شاره‌كه كۆنتره(4) واته قه‌ڵاكه ده‌ورانی سۆمه‌ریی و بابلی و فارسی و یۆنانی و فرسی و ساسانی و سه‌رده‌مانی ئیسلامیشی دیوه، ئه‌و قه‌ڵایه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه له هه‌موو ئه‌و قۆناغ و سه‌رده‌مانه‌دا جێگه‌ی نیشته‌جێبوون و ئاوه‌دانی بووه، هه‌ولێر كه شوێنێكی گرنگ دا هه‌ڵكه‌وتووه جگه له پیت و به‌ره‌كه‌ته‌كه‌ی شوێنی ههڵكهوتنهكهی وای لێكردووه ببێته سه‌نته‌ری هاتوچۆی كاروانه‌كان، چونكه ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر رِێگا مێژووییه دێرینه‌كه‌ی سه‌رده‌می بابلی- ئاشوورییه‌كان له قۆناغه سه‌ره‌كییه‌كاندا ئه‌و رِێگایه سه‌ره‌تا له نهینهواو دواتر بۆ ئهربائیلۆو ئه‌وجا بۆ ئارابخا(كه‌ركووك) و له وێوه ده‌گه‌یشته وڵاتی بابله‌كان.
هه‌رێمی هه‌ولێر به‌شێكی گه‌وره‌ی وڵاته مێژوویه‌كه‌ی ئاشوورییه‌كانی پێك هێناوه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش شاره‌كه له ناوهرِاستی ده‌شتێكی به پیت و خێر‌و بێر بووه، شاره‌كه له سه‌رده‌مه دێرینه‌كاندا شارێكی سه‌ره‌كی بووه، له سه‌رده‌می دێرینه‌كاندا گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌بووه له سه‌رده‌می ئاشووریهكاندا گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌بووه چونكه ئه‌و كات یه‌كێك بووه له شاره ئاوه‌دانه سه‌ره‌كییه‌كانی (ئاشوور- نه‌ینه‌وا- كالح) ئه‌وه ئه‌و كاته بوو كه به سه‌رده‌می كۆنی ئاشوور(2000-1400 پ.ز) (5) ناسراوه، شاره‌كه جگه له‌وه‌ی گه‌شه سه‌ندنێكی شارستانی و عومرانی به خۆوه دیبوو سهربازگایهكی سه‌ربازی ئاشوورییه‌كانیش بوو لێیه‌وه شاڵاوه سه‌ربازییه‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه خۆرهه‌ڵاتییه‌كان ساز ده‌دا، بێ له‌وانه‌ش هه‌ولێر سه‌نته‌رێكی گرنگی په‌رستنی خواوه‌ندی(عه‌شتار)یش بووه و په‌رستگاكه‌ی سه‌نته‌ری هه‌ولێر ئاوی ژێ زه‌وی و كارێز و كانیاوی زۆری هه‌بووه و به‌وانه‌شه‌وه به ناوبانگ بووه (مه‌به‌ست له كارێز چه‌ند لقه ئاوێكی ژێر زه‌وییه یان چه‌ند بیرێكی ژێر زه‌وین كه له نێوانیاندا تۆنێل هه‌یه)، هه‌ر بۆیه شاره‌كه به ئاوه‌دانی ماوه‌ته‌وه، به جۆرێك داگیر كه‌رانی هه‌ولێر هه‌رگیز نه‌یاتوانیووه كارێزه‌كانی خاپوور بكه‌ن هه‌روه‌كو چۆن پێیان كرابوو كه‌ناڵ و تونێله‌كانی ئاودێری وڵاتی بابل و ته‌واوی شاره‌كانی باشوور وێران (6) سه‌نحاریب (704-681 پ.ز) له‌و ئاوه‌ی له دۆڵی به‌ستۆره‌دا كۆ ببۆوه ئاوی بۆ شاره‌كه گواستۆته‌وه ئه‌م (دۆڵی بهستۆرهیهش) كه‌وتۆته باكووری هه‌ولێره‌وه و (18) كیلۆمه‌تر لێی دووره، پوخته‌ی قسه ئه‌وه‌یه: هه‌ولێر هه‌ر له كۆنه‌وه وه‌كو شارێكی دێرین ناسراوه و تا ئهمرِۆش به هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه هه‌بووه (به پیتی خاكه‌كه‌ی و شوێنه ههڵكهوتووهكهی كه له رِووی بازرگانی و ئایینی و سه‌ربازییه‌وه زۆر گرنگ بووه، ئه‌وه جگه له سامانی ئاوی سروشتی و ئاوی ژێر زه‌وی) هه‌ر بۆیه ده‌كرێت بڵێین، هه‌ولێر كۆنترین شاری زیندووی جیهانه.
[/center]
[center]مێژووی هه‌ولێر
مه‌زنده‌کان بۆ ئه‌وه ده‌چن هه‌ولێر له سنووری (6000) ساڵ به‌ر له زایینه‌وه نشینگه‌یه‌کی ئاوه‌دان بووبێ تا ئه‌مرۆش هه‌ر به‌رده‌وامه.
o له ساڵه‌کانی (2371-2316 پ.ز) وبه مه‌به‌ستی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی داهات و فره سامانێتی ده‌ڤه‌ره‌که، په‌لاماری هێرشه‌کانی سه‌رگۆنی ئه‌که‌دی گه‌یشتوونه‌ته هه‌ولێر و ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه.
سه‌ری سه‌رگۆنی ئه‌كه‌دی له برۆنز دروستكراو
o له‌ساڵانی (2150-2050پ.ز) بووه به بنکه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له ده‌وڵه‌تی گووتییه‌کان که له نه‌ته‌وه دێرینه‌کانی زاگرۆسن.
o له ساڵانی (2050-1950 پ.ز) که‌وتۆته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خانه‌واده‌ی سێهه‌می ئیمپراتۆریه‌تی ئووری سۆمه‌رییه‌وه.
شارستانییه‌تی سۆمه‌رییه‌كان
o له‌ساڵی (1600-پ.ز) و دواتر که‌وتۆته ژێر ده‌سه‌ڵاتی کاشییه‌کانه‌وه، که مه‌زه‌نده وایه له هۆزه دێرینه‌کانی کورد بووبن.
o هاوکات ده‌وڵه‌تی ئاشووریش له باکوور دامه‌زرا و چه‌ند هۆزێکی تری وه‌کومیتانی و خۆرییه‌کان ده‌سه‌ڵاتیان له‌و ناوه‌دا په‌یدا کرد له ناوچه‌کانی ئاشوور و هه‌ولێر و که‌رکووک له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی میتانییه‌کاندا بوون.
ئاشووریه‌كان
o له رۆژگاری فه‌رمانڕه‌وایی ئاشوورییه‌کانه‌وه له (2500-612 پ.ز) هه‌ولێر له ئه‌وپه‌ڕی گه‌شه‌سه‌ندن و پێشکه‌وتنی دابوو، ئه‌وکاته پایته‌ختی ئایینی ئاشوورییه‌کان و ته‌ختی خوداوه‌ندی عه‌شتار (عه‌شتار ئه‌ربیلا) په‌رستگای ئاشوورییه‌کان بووه، ناوی هه‌ولێر له نووسراوه مێخيهكانهوه به شێوه‌ی (ئی-کشان-کلاما) هاتووه که ده‌کاته (ماڵی خانمه‌که‌ی هه‌رێم) که سه‌رچاوه و هێمای سه‌رکه‌وتن بووه و (عه‌شتاری نه‌ینه‌وا)ش خوداوه‌ندی ئه‌ڤین و رابواردن بووه.
وێنه‌ی عه‌شتار
o ساڵانی (705-681 پ.ز) , له دوای سه‌رگونی ئه‌که‌دی سه‌نحاریبی کوڕی بووه به فه‌رمانڕه‌وا، ئه‌و پادشایه له دووری (20) کیلۆمه‌تره‌وه له رووباری به‌ستۆڕه‌وه ئاوى بۆ شار‌و قه‌ڵای هه‌ولێر راکێشاوه، که به جۆگه‌ی سه‌نحاریب ناسراوه و بۆ ئه‌و سه‌رده‌م کارێکی ده‌گمه‌ن و مه‌زن بووه.
o ساڵی (612پ. ز) ئیمپراتۆریه‌تی میدیا دامه‌زرا و هه‌ولێریش که‌وته نێو ئه‌و ئیمپراتۆرییه‌ته‌وه و بووه به به‌شێک له بنکه و ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ئیمپراتۆرییه.
ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی
o دوای ئه‌مه هه‌ولێر بووه به به‌شێک له ده‌وڵه‌تی هه‌خامه‌نشی (هه‌خامه‌نی).
o له ساڵی (331پ ز) و به فه‌رمانده‌ی ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌کدۆنی و له شه‌ڕی (ئه‌ربیلا) ئیمپراتۆريهتی یۆنانی به‌سه‌ر هه‌خامه‌نییه‌کان زاڵبوون و هه‌ولێر بووه به‌شێک له مولکه‌کانی ئه‌و ئیمپراتۆرییه‌ته.
o له پاش مردنی ئه‌سکه‌نده‌ر له ساڵی (323-پ.ز) له شاری بابل، هه‌ولێر (تێکڕای عێراق و سووریا)ش که‌وتنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی (سلۆقس) که یه‌کێک بووه له فه‌رمانده‌کانی ئه‌سکه‌نده‌ر، ئه‌م فه‌رمانڕه‌وایه هه‌ولێری زۆر ئاوه‌دانکردۆته‌وه و خزمه‌تی کردووه.
o له ساڵانی (148.پ.ز-226ز) فارسه‌کان توانیان به‌سه‌ر سلوقییه‌کاندا زاڵ بن که به‌ر له‌وکاته حوکمڕانی هه‌ولێر بوون، ئه‌م فارسانه ده‌وڵه‌تێکی فیدراڵییان دامه‌زراند که له چه‌ند میرنشینێك پێکهاتبوو وه‌ک میرنشیینه‌کانی (ره‌ها, ته‌دمور, شنگار, حه‌زه‌ر, دواتریش حه‌دیاب)، هه‌ولێر گرنگترینی شاره‌کانی میرنشینی حه‌دیاب بووه. ئه‌م میرنشینه (له نێوان هه‌ردوو زێی گه‌وره و گچكه دامه‌زراوه) میره‌که‌ی (ئیزات) بووه، له میره به ناو و مه‌زنه‌کانی فارسان بووه، مافی له‌سه‌رکردنی تاجی به‌رز و خه‌وتنی نێو چوار پایه‌ی زێڕینی هه‌بووه، ئه‌م پله و پایه‌ی به خه‌ڵات پێ‌درابوو له‌لایه‌ن پادشا (ئورته‌بانی سێيه‌م), که هاوکاریی بووه بۆ گه‌یشتن به ته‌ختی پادشایی.
سه‌لووقی یه‌كه‌م
o ساڵی (83پ.ز) و بۆ ماوه‌ی (10) ساڵێک له رۆژگاری (نیگران شا)ی ئه‌رمه‌نی هه‌ولێر که‌وته ژێر رکێفی سوپای ئه‌رمه‌نه‌وه.
o له دوای چه‌ن په‌لامار و هێرشێکی رۆمانه‌کان و به‌ناوبانگترینیان هێرشی پادشا (که‌راکولا) بوو ساڵی (2167ز) هه‌ولێر داگیرکراو، فارسه‌کانی وهدهرناو له ناوى بردوون، ئه‌و پادشایه سته‌مکاره ئه‌وه‌نده دڵڕه‌ق بوو گۆڕی میر وپادشاکانی فارسه‌کانیشی هه‌ڵته‌کاندوون، ساڵی (226ز) له رۆژگاری (شا ئه‌رده شێر)ی ساسانی، له مه‌دائینه‌وه په‌لاماری هه‌لێر دراو، هه‌ولێر که‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ساسانییه‌کان و په‌رستگای ئایینی زه‌رده‌شتیی لێ درووستکرا، هه‌ندێ له پادشاکانی ساسانی جه‌ور و سته‌میان ده‌رهه‌ق به گاور و فه‌له‌کان کردوون، له دوایین ساڵه‌کانی فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌م ده‌وڵه‌ته، هه‌ولێر و زۆربه‌ی ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ر گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و پێکدادانی توند و خوێناوی بوون، تا هه‌ڵکه‌وتنی بانگی پیرۆزی ئیسلام.
هه‌ندێ له چه‌ك و سوارچاكی ساسانیه‌كان
o ساڵی (612 ز) له‌ترسی په‌لاماری سوپای ئیسلام، ساسانییه‌کان مه‌دائین و هه‌ولێر و زۆربه‌ی ناوچه‌که‌یان جێهێشتن.
o ساڵی (16ی کۆچی) و له رۆژگاری (خه‌لیفه) جێ‌نشین (عومه‌ری کوڕی خه‌تاب) به فه‌رمانده‌ی (عوقبه‌ی کوڕی فه‌رقه‌د) له‌شکری ئیسلام گه‌یشته ئه‌و هه‌رێمه و هه‌ولێر و نه‌ینه‌وا و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ناوچه‌کانی ده‌ورووبه‌ر که‌وتنه ژێر ئاڵای ده‌وڵه‌تی ئیسلام.
o ساڵی (132ی کۆچی) و له نزیک هه‌ولێر و له‌شه‌ڕی (زاب)ی یه‌کلاکه‌ره‌وه، عه‌باسییه‌کان سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌مه‌ویه‌کاندا و هه‌ولێر که‌وته ژێر فه‌رمانڕه‌وایی عه‌باسییه‌کانه‌وه.
o له رۆژگاری ده‌سه‌ڵاتدارێتی بوهیهییهکان له به‌غدا (333-447ی کۆچی) کورده هه‌زبانییه‌کان توانیان میرنشینێکی به‌ده‌سه‌ڵات له هه‌ولێر دابمه‌زرێنن، هه‌ولێر له‌م سه‌رده‌مه‌دا پێگه و بایه‌خی شایسته‌ی خۆی وه‌رگرته‌وه و په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی و ئاڵووێری بازرگانيی پته‌وی له‌گه‌ڵ میرنشینه‌کانی حه‌مدانیه‌کان و عوقڵییهکاندا له موسڵ و شام هه‌بوون.
o ئه‌م میرنشینه درێژه‌ی کێشا تا هه‌ڵکه‌وتنی (عیماده‌دینی زه‌نگی) له موسڵ له ساڵی (521ی کۆچی) که توانی کۆتایی به‌م میرنشینه بهێنێت و ته‌واوی ناوچه‌که‌ی خسته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه.
o ساڵی (539ی کۆچی/1144ی زایینی) زێنه‌دینی عه‌لی کوچک کوڕی به‌کته‌کین که فه‌رمانداری قه‌ڵای موسڵ بوو له سایه‌ی عیماده‌دینی زه‌نگی، توانی میرنشینێکی سه‌ربه‌خۆ له هه‌ولێرو ده‌ورووبه‌ریدا دابمه‌زرێنێت و به میرنشینی به کتیکی ناسرا.
o ساڵی (563ی کۆچی/1168ی زایینی) زێنه‌دین عه‌لی کوچک کۆچی دوایی کرد‌و کوڕه بچووکهكهی (زێنه‌دین یوسف) ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرت، پاشتر له ساڵی (568ی کۆچی/1190ی زایینی) مزه‌فه‌ره‌دینی گورگه بۆری كوكبرى برای بوو به فه‌رمانڕه‌وای میرنشینی هه‌ولێر، له سایه‌ی حوکمڕانی میر مزه‌فه‌ری ئه‌تابه‌گ میرنشینی هه‌ولێر بوو به به‌هێزترین و ناودارترینی میرنشینه‌کانى ئیسلامی و ئه‌و په‌ڕی پێشکه‌وتن و گه‌شه‌ی زانستی و ئاوه‌دانی و ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو، ماوه‌ی حوکمڕانیه‌تی له نێوان (586ک-630ک/1190ز -1233ز) درێژه‌ی کێشا، مزه‌فه‌ره‌دین به‌یعه‌تی دا به پێشه‌وای کوردیی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی و پتر لێی نزیک بۆوه به خواستنی (ره‌بیعه خاتوون)ی خوشکی سه‌لاحه‌دین، له رۆژگاری شا موزه‌فه‌رده‌ین فه‌رماندارێتی میرنشینی هه‌ولێر گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی هێز و ده‌سه‌ڵات و ته‌واوی ناوچه‌ی شاره‌زوور که‌وتنه نێو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و میرنشینه که هه‌ر له زێی گه‌وره‌وه تا سلێمانی و داقوق ده‌گرێته‌وه. سوڵتان موزه‌فه‌ر پياوێکی خێرخواز و زانست په‌روه‌ر و دادپه‌روه‌رێکی له خواترس وخزمه‌تکاربووه، له رۆژگاری ئه‌ودا یاده ئاهه‌نگه‌کانی مه‌ولوودی پێغه‌مبه‌ر کراوه و شه‌وانه تا به‌ره‌به‌یان چراخان هه‌ڵکراون و ئاهه‌نگ و خێروشادی به‌رده‌وام بووه، هه‌ولێر بووه به رووگه‌ی زانا و دانا و هزرهوان و پیاوانی زانست و فه‌لسه‌فه و مێژووناسان و ده‌یان فێرگه و قوتابخانه و فه‌رمانگه‌ی خزمه‌تگوزاری و چاودێری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌و شاره‌دا کراوه‌ته‌وه, خزمه‌تێکی زۆری هه‌ولێر کراوه و ئه‌و په‌ڕی ئاوه‌دانی و پێشکه‌وتنی به‌خۆوه بینیوه ,هه‌ولێر له‌و رۆژگاره‌دا له چه‌رخی زێڕینیدا بووه. دیاریترین شوێنه‌واره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌م مناره‌ی چۆلی و قوتابخانه‌ی موزه‌فه‌رییه و بازارگاكانی قه‌یساریه‌ی هه‌ولێرن.
سه‌ڵاحه‌ددینی ئه‌یوبی
o دوای وه‌فاتی سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین له‌ساڵی (630ی کۆچی/1233ی زایینی) میرنشینی هه‌ولێر چووه‌وه ژێر سایه‌ی خه‌لیفه موسته‌نسیر بیلالی عه‌باسی و له‌ساڵی (1235ی زایینی) له‌شکرێکی به فه‌رمانده‌یی (ئه‌بوفه‌زیل ئیقبالیشه‌ڕابی) نارده سه‌ر هه‌ولێر و داگیری کرد.
o هه‌ولێر له رۆژگاری موزه‌فه‌رده‌ین و له دوای وه‌فاتیشی دوچاری په‌لاماری مه‌غۆله‌کان بووه و خۆڕاگرانه له به‌رامبه‌ر ئه‌و دوو په‌لاماره‌دا خه‌ڵکی هه‌ولێر وه‌ستاون و داکۆکی جوامێرانه‌یان له شاره‌که کردووه و نه‌به‌زیون، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ولێر به شاری هۆلاکۆ به‌زێن ناسراوه.
o دواتر له دوای رووخانی ده‌وڵه‌تی عه‌باسی به‌ده‌ست مه‌غۆله‌کانه‌وه، له ساڵی (656ی کۆچی/ 1258ی زایینی) ئیتر هه‌ولێر که‌وته ژێر فه‌رمانڕه‌وای مه‌غۆله‌کانه‌وه.
هۆلاكۆ
o له ساڵی (1337ی زایینی) که‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیلخانییه‌کانه‌وه دواتریش جه‌لائیریه‌کان.
o پاشان که‌وته ژێر رکێفی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌وڵه‌تی به‌رخه ره‌ش وئینجا له ساڵی (1410ی زایینی) که‌وته ژێر ده‌وڵه‌تی به‌رخه سپی.
o ساڵی (1508ی زایینی) که‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌ویه‌کان، تا شکانی سوپای فارس له به‌رامبه‌ر هێرشی سوپای سوڵتان سه‌لیمی دووه‌می عوسمانلی.
o ساڵی (1514ی زایینی) له دوای شه‌ڕی چالدێران و سه‌رکه‌وتنی له‌شکری سوڵتان سه‌لیمی دووه‌می عوسمانلی، هه‌ولێر و ئينجا هه‌موو عێراق که‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عوسمانلییه‌وه.
سولتان سه‌لیمی دووه‌م
o ئه‌م هه‌رێمانه تاساڵی (1917ی زایینی) له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانلییه‌کان مانه‌وه، که‌له سه‌رده‌می ئه‌واندا دان به نیمچه سه‌ربه‌خۆیی میرنشینه‌کانی کورد نرابوو، له‌وانه میرنشینی سۆران له ناوچه‌ی هه‌ولێر، له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م به‌هێزترین و پێشکه‌وتووترینی میرنشینه‌کانی کورد بوو.
o له دوای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی و له‌پاش په‌یمانی سایکس-پیکۆ و له به‌هاری ساڵی (1916ی زایینی) به فه‌رمانده‌یی لیوا (پاراشۆف) هێزه‌کانی روسیای هاوپه‌یمانی له رێگه‌ی خانه‌قین و ورمێ به مه‌به‌ستی داگیرکردنی به‌غدا ره‌واندزیان داگیر کرد. پاشان به‌هۆی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر له روسیا له‌و هه‌رێمه کشانه‌وه.
o ساڵی (1918ی زایین) و له‌دوای داگیرکردنی به‌غدا له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌وه هه‌ولێر که‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئینگلیز و کابتن های بوو به حوکمڕانی هه‌ولێر.
o ساڵی (1921ی زایین) له دوای دروستبوونی حکومه‌تی عێراق و لکاندنی کوردستانی باشوور به ده‌وڵه‌تی عێراق، هه‌ولێر کرایه موته‌سه‌رفییه‌ت و (ئه‌حمه‌ده فه‌ندی عوسمان) یه‌که‌م موته‌سه‌ریف (پارێزگار)ی هه‌ولێر بووه.
o ساڵی (1858ی زایینی) شاره‌وانی هه‌ولێر دامه‌زراوه و یه‌که‌م سه‌رۆکی شاره‌وانی (حاجی ئه‌حمه‌د ئاغای عه‌بدولوه‌هاب) بووه.
o ساڵی (1913ی زایینی) یه‌که‌م شه‌قام له نێو شاری هه‌ولێر قیرتاوکراوه.
o ساڵی (1928ی زایینی) یه‌که‌م یانه‌ی فه‌رمانبه‌ران له هه‌ولێر کراوه‌ته‌وه.
o ساڵی (1932ی زایینی) و بۆ یه‌که‌مجار کاره‌با گه‌یشتۆته شاری هه‌ولێر.
o ساڵی (1775ی زایینی) گه‌رماوی قه‌ڵاتی هه‌ولێر درووستکراوه و خه‌ڵکی هه‌ولێر له‌م گه‌رماوه‌دا خۆیان شتووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بیرێک له قه‌ڵات لێدراوه که قووڵییه‌که‌ی (60) مه‌ترو که‌مه‌ره‌که‌ی (5) مه‌تر بووه.[/center]
یانەی سەرهەنگ موحسین » مێژوو » مێژووی هه‌ولێر » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]