بابه‌ت: مێژووی هه‌ولێر
[center]مێژووی هه‌ولێر
مه‌زنده‌کان بۆ ئه‌وه ده‌چن هه‌ولێر له سنووری (6000) ساڵ به‌ر له زایینه‌وه نشینگه‌یه‌کی ئاوه‌دان بووبێ تا ئه‌مرۆش هه‌ر به‌رده‌وامه.
o له ساڵه‌کانی (2371-2316 پ.ز) وبه مه‌به‌ستی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی داهات و فره سامانێتی ده‌ڤه‌ره‌که، په‌لاماری هێرشه‌کانی سه‌رگۆنی ئه‌که‌دی گه‌یشتوونه‌ته هه‌ولێر و ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه.
سه‌ری سه‌رگۆنی ئه‌كه‌دی له برۆنز دروستكراو
o له‌ساڵانی (2150-2050پ.ز) بووه به بنکه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له ده‌وڵه‌تی گووتییه‌کان که له نه‌ته‌وه دێرینه‌کانی زاگرۆسن.
o له ساڵانی (2050-1950 پ.ز) که‌وتۆته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خانه‌واده‌ی سێهه‌می ئیمپراتۆریه‌تی ئووری سۆمه‌رییه‌وه.
شارستانییه‌تی سۆمه‌رییه‌كان
o له‌ساڵی (1600-پ.ز) و دواتر که‌وتۆته ژێر ده‌سه‌ڵاتی کاشییه‌کانه‌وه، که مه‌زه‌نده وایه له هۆزه دێرینه‌کانی کورد بووبن.
o هاوکات ده‌وڵه‌تی ئاشووریش له باکوور دامه‌زرا و چه‌ند هۆزێکی تری وه‌کومیتانی و خۆرییه‌کان ده‌سه‌ڵاتیان له‌و ناوه‌دا په‌یدا کرد له ناوچه‌کانی ئاشوور و هه‌ولێر و که‌رکووک له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی میتانییه‌کاندا بوون.
ئاشووریه‌كان
o له رۆژگاری فه‌رمانڕه‌وایی ئاشوورییه‌کانه‌وه له (2500-612 پ.ز) هه‌ولێر له ئه‌وپه‌ڕی گه‌شه‌سه‌ندن و پێشکه‌وتنی دابوو، ئه‌وکاته پایته‌ختی ئایینی ئاشوورییه‌کان و ته‌ختی خوداوه‌ندی عه‌شتار (عه‌شتار ئه‌ربیلا) په‌رستگای ئاشوورییه‌کان بووه، ناوی هه‌ولێر له نووسراوه مێخيهكانهوه به شێوه‌ی (ئی-کشان-کلاما) هاتووه که ده‌کاته (ماڵی خانمه‌که‌ی هه‌رێم) که سه‌رچاوه و هێمای سه‌رکه‌وتن بووه و (عه‌شتاری نه‌ینه‌وا)ش خوداوه‌ندی ئه‌ڤین و رابواردن بووه.
وێنه‌ی عه‌شتار
o ساڵانی (705-681 پ.ز) , له دوای سه‌رگونی ئه‌که‌دی سه‌نحاریبی کوڕی بووه به فه‌رمانڕه‌وا، ئه‌و پادشایه له دووری (20) کیلۆمه‌تره‌وه له رووباری به‌ستۆڕه‌وه ئاوى بۆ شار‌و قه‌ڵای هه‌ولێر راکێشاوه، که به جۆگه‌ی سه‌نحاریب ناسراوه و بۆ ئه‌و سه‌رده‌م کارێکی ده‌گمه‌ن و مه‌زن بووه.
o ساڵی (612پ. ز) ئیمپراتۆریه‌تی میدیا دامه‌زرا و هه‌ولێریش که‌وته نێو ئه‌و ئیمپراتۆرییه‌ته‌وه و بووه به به‌شێک له بنکه و ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ئیمپراتۆرییه.
ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی
o دوای ئه‌مه هه‌ولێر بووه به به‌شێک له ده‌وڵه‌تی هه‌خامه‌نشی (هه‌خامه‌نی).
o له ساڵی (331پ ز) و به فه‌رمانده‌ی ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌کدۆنی و له شه‌ڕی (ئه‌ربیلا) ئیمپراتۆريهتی یۆنانی به‌سه‌ر هه‌خامه‌نییه‌کان زاڵبوون و هه‌ولێر بووه به‌شێک له مولکه‌کانی ئه‌و ئیمپراتۆرییه‌ته.
o له پاش مردنی ئه‌سکه‌نده‌ر له ساڵی (323-پ.ز) له شاری بابل، هه‌ولێر (تێکڕای عێراق و سووریا)ش که‌وتنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی (سلۆقس) که یه‌کێک بووه له فه‌رمانده‌کانی ئه‌سکه‌نده‌ر، ئه‌م فه‌رمانڕه‌وایه هه‌ولێری زۆر ئاوه‌دانکردۆته‌وه و خزمه‌تی کردووه.
o له ساڵانی (148.پ.ز-226ز) فارسه‌کان توانیان به‌سه‌ر سلوقییه‌کاندا زاڵ بن که به‌ر له‌وکاته حوکمڕانی هه‌ولێر بوون، ئه‌م فارسانه ده‌وڵه‌تێکی فیدراڵییان دامه‌زراند که له چه‌ند میرنشینێك پێکهاتبوو وه‌ک میرنشیینه‌کانی (ره‌ها, ته‌دمور, شنگار, حه‌زه‌ر, دواتریش حه‌دیاب)، هه‌ولێر گرنگترینی شاره‌کانی میرنشینی حه‌دیاب بووه. ئه‌م میرنشینه (له نێوان هه‌ردوو زێی گه‌وره و گچكه دامه‌زراوه) میره‌که‌ی (ئیزات) بووه، له میره به ناو و مه‌زنه‌کانی فارسان بووه، مافی له‌سه‌رکردنی تاجی به‌رز و خه‌وتنی نێو چوار پایه‌ی زێڕینی هه‌بووه، ئه‌م پله و پایه‌ی به خه‌ڵات پێ‌درابوو له‌لایه‌ن پادشا (ئورته‌بانی سێيه‌م), که هاوکاریی بووه بۆ گه‌یشتن به ته‌ختی پادشایی.
سه‌لووقی یه‌كه‌م
o ساڵی (83پ.ز) و بۆ ماوه‌ی (10) ساڵێک له رۆژگاری (نیگران شا)ی ئه‌رمه‌نی هه‌ولێر که‌وته ژێر رکێفی سوپای ئه‌رمه‌نه‌وه.
o له دوای چه‌ن په‌لامار و هێرشێکی رۆمانه‌کان و به‌ناوبانگترینیان هێرشی پادشا (که‌راکولا) بوو ساڵی (2167ز) هه‌ولێر داگیرکراو، فارسه‌کانی وهدهرناو له ناوى بردوون، ئه‌و پادشایه سته‌مکاره ئه‌وه‌نده دڵڕه‌ق بوو گۆڕی میر وپادشاکانی فارسه‌کانیشی هه‌ڵته‌کاندوون، ساڵی (226ز) له رۆژگاری (شا ئه‌رده شێر)ی ساسانی، له مه‌دائینه‌وه په‌لاماری هه‌لێر دراو، هه‌ولێر که‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ساسانییه‌کان و په‌رستگای ئایینی زه‌رده‌شتیی لێ درووستکرا، هه‌ندێ له پادشاکانی ساسانی جه‌ور و سته‌میان ده‌رهه‌ق به گاور و فه‌له‌کان کردوون، له دوایین ساڵه‌کانی فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌م ده‌وڵه‌ته، هه‌ولێر و زۆربه‌ی ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ر گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و پێکدادانی توند و خوێناوی بوون، تا هه‌ڵکه‌وتنی بانگی پیرۆزی ئیسلام.
هه‌ندێ له چه‌ك و سوارچاكی ساسانیه‌كان
o ساڵی (612 ز) له‌ترسی په‌لاماری سوپای ئیسلام، ساسانییه‌کان مه‌دائین و هه‌ولێر و زۆربه‌ی ناوچه‌که‌یان جێهێشتن.
o ساڵی (16ی کۆچی) و له رۆژگاری (خه‌لیفه) جێ‌نشین (عومه‌ری کوڕی خه‌تاب) به فه‌رمانده‌ی (عوقبه‌ی کوڕی فه‌رقه‌د) له‌شکری ئیسلام گه‌یشته ئه‌و هه‌رێمه و هه‌ولێر و نه‌ینه‌وا و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ناوچه‌کانی ده‌ورووبه‌ر که‌وتنه ژێر ئاڵای ده‌وڵه‌تی ئیسلام.
o ساڵی (132ی کۆچی) و له نزیک هه‌ولێر و له‌شه‌ڕی (زاب)ی یه‌کلاکه‌ره‌وه، عه‌باسییه‌کان سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌مه‌ویه‌کاندا و هه‌ولێر که‌وته ژێر فه‌رمانڕه‌وایی عه‌باسییه‌کانه‌وه.
o له رۆژگاری ده‌سه‌ڵاتدارێتی بوهیهییهکان له به‌غدا (333-447ی کۆچی) کورده هه‌زبانییه‌کان توانیان میرنشینێکی به‌ده‌سه‌ڵات له هه‌ولێر دابمه‌زرێنن، هه‌ولێر له‌م سه‌رده‌مه‌دا پێگه و بایه‌خی شایسته‌ی خۆی وه‌رگرته‌وه و په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی و ئاڵووێری بازرگانيی پته‌وی له‌گه‌ڵ میرنشینه‌کانی حه‌مدانیه‌کان و عوقڵییهکاندا له موسڵ و شام هه‌بوون.
o ئه‌م میرنشینه درێژه‌ی کێشا تا هه‌ڵکه‌وتنی (عیماده‌دینی زه‌نگی) له موسڵ له ساڵی (521ی کۆچی) که توانی کۆتایی به‌م میرنشینه بهێنێت و ته‌واوی ناوچه‌که‌ی خسته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه.
o ساڵی (539ی کۆچی/1144ی زایینی) زێنه‌دینی عه‌لی کوچک کوڕی به‌کته‌کین که فه‌رمانداری قه‌ڵای موسڵ بوو له سایه‌ی عیماده‌دینی زه‌نگی، توانی میرنشینێکی سه‌ربه‌خۆ له هه‌ولێرو ده‌ورووبه‌ریدا دابمه‌زرێنێت و به میرنشینی به کتیکی ناسرا.
o ساڵی (563ی کۆچی/1168ی زایینی) زێنه‌دین عه‌لی کوچک کۆچی دوایی کرد‌و کوڕه بچووکهكهی (زێنه‌دین یوسف) ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرت، پاشتر له ساڵی (568ی کۆچی/1190ی زایینی) مزه‌فه‌ره‌دینی گورگه بۆری كوكبرى برای بوو به فه‌رمانڕه‌وای میرنشینی هه‌ولێر، له سایه‌ی حوکمڕانی میر مزه‌فه‌ری ئه‌تابه‌گ میرنشینی هه‌ولێر بوو به به‌هێزترین و ناودارترینی میرنشینه‌کانى ئیسلامی و ئه‌و په‌ڕی پێشکه‌وتن و گه‌شه‌ی زانستی و ئاوه‌دانی و ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو، ماوه‌ی حوکمڕانیه‌تی له نێوان (586ک-630ک/1190ز -1233ز) درێژه‌ی کێشا، مزه‌فه‌ره‌دین به‌یعه‌تی دا به پێشه‌وای کوردیی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی و پتر لێی نزیک بۆوه به خواستنی (ره‌بیعه خاتوون)ی خوشکی سه‌لاحه‌دین، له رۆژگاری شا موزه‌فه‌رده‌ین فه‌رماندارێتی میرنشینی هه‌ولێر گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی هێز و ده‌سه‌ڵات و ته‌واوی ناوچه‌ی شاره‌زوور که‌وتنه نێو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و میرنشینه که هه‌ر له زێی گه‌وره‌وه تا سلێمانی و داقوق ده‌گرێته‌وه. سوڵتان موزه‌فه‌ر پياوێکی خێرخواز و زانست په‌روه‌ر و دادپه‌روه‌رێکی له خواترس وخزمه‌تکاربووه، له رۆژگاری ئه‌ودا یاده ئاهه‌نگه‌کانی مه‌ولوودی پێغه‌مبه‌ر کراوه و شه‌وانه تا به‌ره‌به‌یان چراخان هه‌ڵکراون و ئاهه‌نگ و خێروشادی به‌رده‌وام بووه، هه‌ولێر بووه به رووگه‌ی زانا و دانا و هزرهوان و پیاوانی زانست و فه‌لسه‌فه و مێژووناسان و ده‌یان فێرگه و قوتابخانه و فه‌رمانگه‌ی خزمه‌تگوزاری و چاودێری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌و شاره‌دا کراوه‌ته‌وه, خزمه‌تێکی زۆری هه‌ولێر کراوه و ئه‌و په‌ڕی ئاوه‌دانی و پێشکه‌وتنی به‌خۆوه بینیوه ,هه‌ولێر له‌و رۆژگاره‌دا له چه‌رخی زێڕینیدا بووه. دیاریترین شوێنه‌واره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌م مناره‌ی چۆلی و قوتابخانه‌ی موزه‌فه‌رییه و بازارگاكانی قه‌یساریه‌ی هه‌ولێرن.
سه‌ڵاحه‌ددینی ئه‌یوبی
o دوای وه‌فاتی سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین له‌ساڵی (630ی کۆچی/1233ی زایینی) میرنشینی هه‌ولێر چووه‌وه ژێر سایه‌ی خه‌لیفه موسته‌نسیر بیلالی عه‌باسی و له‌ساڵی (1235ی زایینی) له‌شکرێکی به فه‌رمانده‌یی (ئه‌بوفه‌زیل ئیقبالیشه‌ڕابی) نارده سه‌ر هه‌ولێر و داگیری کرد.
o هه‌ولێر له رۆژگاری موزه‌فه‌رده‌ین و له دوای وه‌فاتیشی دوچاری په‌لاماری مه‌غۆله‌کان بووه و خۆڕاگرانه له به‌رامبه‌ر ئه‌و دوو په‌لاماره‌دا خه‌ڵکی هه‌ولێر وه‌ستاون و داکۆکی جوامێرانه‌یان له شاره‌که کردووه و نه‌به‌زیون، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ولێر به شاری هۆلاکۆ به‌زێن ناسراوه.
o دواتر له دوای رووخانی ده‌وڵه‌تی عه‌باسی به‌ده‌ست مه‌غۆله‌کانه‌وه، له ساڵی (656ی کۆچی/ 1258ی زایینی) ئیتر هه‌ولێر که‌وته ژێر فه‌رمانڕه‌وای مه‌غۆله‌کانه‌وه.
هۆلاكۆ
o له ساڵی (1337ی زایینی) که‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیلخانییه‌کانه‌وه دواتریش جه‌لائیریه‌کان.
o پاشان که‌وته ژێر رکێفی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌وڵه‌تی به‌رخه ره‌ش وئینجا له ساڵی (1410ی زایینی) که‌وته ژێر ده‌وڵه‌تی به‌رخه سپی.
o ساڵی (1508ی زایینی) که‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌ویه‌کان، تا شکانی سوپای فارس له به‌رامبه‌ر هێرشی سوپای سوڵتان سه‌لیمی دووه‌می عوسمانلی.
o ساڵی (1514ی زایینی) له دوای شه‌ڕی چالدێران و سه‌رکه‌وتنی له‌شکری سوڵتان سه‌لیمی دووه‌می عوسمانلی، هه‌ولێر و ئينجا هه‌موو عێراق که‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عوسمانلییه‌وه.
سولتان سه‌لیمی دووه‌م
o ئه‌م هه‌رێمانه تاساڵی (1917ی زایینی) له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانلییه‌کان مانه‌وه، که‌له سه‌رده‌می ئه‌واندا دان به نیمچه سه‌ربه‌خۆیی میرنشینه‌کانی کورد نرابوو، له‌وانه میرنشینی سۆران له ناوچه‌ی هه‌ولێر، له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م به‌هێزترین و پێشکه‌وتووترینی میرنشینه‌کانی کورد بوو.
o له دوای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی و له‌پاش په‌یمانی سایکس-پیکۆ و له به‌هاری ساڵی (1916ی زایینی) به فه‌رمانده‌یی لیوا (پاراشۆف) هێزه‌کانی روسیای هاوپه‌یمانی له رێگه‌ی خانه‌قین و ورمێ به مه‌به‌ستی داگیرکردنی به‌غدا ره‌واندزیان داگیر کرد. پاشان به‌هۆی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر له روسیا له‌و هه‌رێمه کشانه‌وه.
o ساڵی (1918ی زایین) و له‌دوای داگیرکردنی به‌غدا له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌وه هه‌ولێر که‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئینگلیز و کابتن های بوو به حوکمڕانی هه‌ولێر.
o ساڵی (1921ی زایین) له دوای دروستبوونی حکومه‌تی عێراق و لکاندنی کوردستانی باشوور به ده‌وڵه‌تی عێراق، هه‌ولێر کرایه موته‌سه‌رفییه‌ت و (ئه‌حمه‌ده فه‌ندی عوسمان) یه‌که‌م موته‌سه‌ریف (پارێزگار)ی هه‌ولێر بووه.
o ساڵی (1858ی زایینی) شاره‌وانی هه‌ولێر دامه‌زراوه و یه‌که‌م سه‌رۆکی شاره‌وانی (حاجی ئه‌حمه‌د ئاغای عه‌بدولوه‌هاب) بووه.
o ساڵی (1913ی زایینی) یه‌که‌م شه‌قام له نێو شاری هه‌ولێر قیرتاوکراوه.
o ساڵی (1928ی زایینی) یه‌که‌م یانه‌ی فه‌رمانبه‌ران له هه‌ولێر کراوه‌ته‌وه.
o ساڵی (1932ی زایینی) و بۆ یه‌که‌مجار کاره‌با گه‌یشتۆته شاری هه‌ولێر.
o ساڵی (1775ی زایینی) گه‌رماوی قه‌ڵاتی هه‌ولێر درووستکراوه و خه‌ڵکی هه‌ولێر له‌م گه‌رماوه‌دا خۆیان شتووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بیرێک له قه‌ڵات لێدراوه که قووڵییه‌که‌ی (60) مه‌ترو که‌مه‌ره‌که‌ی (5) مه‌تر بووه.[/center]