تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

ده ستخو ش به راستي منيش شتيوام نه بينيوه

4

به‌خوا من بینیم به‌ڵام پێم وابوو ئه‌مه‌ دوكه‌ڵه‌ .

چه‌ن كه‌سێك بووین له‌ ده‌ره‌وه‌ خه‌ریكی بار كردنی مه‌ركانی گوڵ بووین بیهێنین بۆ مه‌شته‌له‌كه‌مان ،له‌و كاته‌دا ئه‌مه‌مان بینی ،به‌ڵام باوكم وتی هیچ نی یه‌ نا پێ ئه‌چێت دوكه‌ڵ بێت ،به‌خوا ویستم كامیرا بێنم و وێنه‌ی بگرم به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ هه‌ندم وه‌رنه‌گرت بۆیه‌ پش گوێم خست .

3

smile
منيش شتي وام نةديوة

2

Xwa ra7man pea bkat
Shteaky seyre
DES xosh kak sany

1

كه‌شناسی سلێمانی‌ چی له‌باره‌ی‌ رووداوه‌ گه‌ردونیه‌كه‌ی‌ ئه‌مشه‌و ده‌ڵێ؟

دیارده‌یه‌كی‌ گه‌ردونی‌ نامۆ كه‌ ئه‌مشه‌و (پێنجشه‌ممه‌) روویدا، له‌ چه‌ند شارێكی‌ كوردستان بینراو بووه‌ هۆی‌ سه‌رسوڕمانی‌ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی‌ كه‌ بینیویانه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ دارا حه‌سه‌ن فه‌ره‌ج، به‌رێوه‌به‌ری كه‌شناسی سلێمانی‌ به‌ ماڵپه‌رێ (ئێن ئاڕ تی) راگه‌یاند، دیارده‌یه‌كی‌ زۆر نامۆی‌ گه‌ردوونی‌ له‌ ده‌روروبه‌ری شاری سلێمانی‌ روویداوه‌و به‌ تایبه‌تی‌ چڕی دیارده‌كه‌ كه‌وتوه‌ته‌ ناوچه‌ی‌ دوكانه‌وه‌.

دارا حه‌سه‌ن وتی‌ دیارده‌كه‌ بریتی بووه‌ له‌ روناكییه‌ك كه‌ له‌ شێوه‌ی‌ سێگۆشه‌یه‌ك بووه‌و بۆ ماوه‌ی‌ دوو خوله‌ك به‌ردوام بووه‌، له‌قه‌زای‌ دوكانیش بۆنێكی‌ تایبه‌تی‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و خه‌ڵكیش هه‌ستیان به‌ بۆنه‌كه‌ی‌ كردووه‌.

هه‌روه‌ها وتی‌ دیارده‌كه‌ چه‌ند شارێكی‌ كوردستانی ئێرانیش وه‌كو سه‌قز و بانه‌و مه‌ریوان، هه‌روه‌ها له‌ پێنجوێن‌و قه‌لادزێ‌و شارباژێرو سلێمانی‌ و ده‌روبه‌ری بینراوه‌.

دارا حه‌سه‌ن رونیشیكرده‌وه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 38 ساڵه‌ له‌ بواری كه‌شناسی‌و گه‌ردوناسیدا كارده‌كات تا ئێستا هیچ دیارده‌یه‌كی‌ له‌و شێوه‌یه‌ی‌ نه‌بینووه‌.

دیارده‌كه‌ له‌ نێوان 8:44 بۆ 8:46 خوله‌ك رویداوه‌.

هه‌روه‌ها وتیشی هه‌ر دیارده‌یه‌كی‌ گه‌ردوونی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رووبدات ده‌زگا كه‌شناسییه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست پێیده‌زان.

دارا حه‌سه‌ن وتی‌ كه‌ رووداوه‌كه‌ هێشتا تازه‌یه‌و له‌ هه‌وڵدان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری زیاتر له‌و باره‌یه‌وه‌.

ئەم ڕوناکییە ئەمشەو لە ئاسمانی بەشیک لە ناوچەکانی کوردستان بینرا

http://up99.com/upfiles/jpg_files/iLt97892.jpg

http://up99.com/upfiles/jpg_files/OTb97892.jpg

NRT