بابه‌ت: به‌وێنه :ئەم ڕوناکییە ئەمشەو لە ئاسمانی بەشیک لە ناوچەکانی کوردستان بینرا
كه‌شناسی سلێمانی چی له‌باره‌ی رووداوه گهردونیهكهی ئه‌مشه‌و ده‌ڵێ؟
دیارده‌یه‌كی گه‌ردونی نامۆ كه ئه‌مشه‌و (پێنجشه‌ممه) روویدا، له چه‌ند شارێكی كوردستان بینراو بووه هۆی سه‌رسوڕمانی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه بینیویانه.
له‌و باره‌یه‌وه دارا حه‌سه‌ن فه‌ره‌ج، به‌رێوه‌به‌ری كه‌شناسی سلێمانی به ماڵپه‌رێ (ئێن ئاڕ تی) راگه‌یاند، دیارده‌یه‌كی زۆر نامۆی گه‌ردوونی له ده‌روروبه‌ری شاری سلێمانی روویداوه‌و به تایبه‌تی چڕی دیارده‌كه كه‌وتوه‌ته ناوچه‌ی دوكانه‌وه.
دارا حه‌سه‌ن وتی دیارده‌كه بریتی بووه له روناكییهك كه له شێوه‌ی سێگۆشه‌یه‌ك بووه‌و بۆ ماوه‌ی دوو خولهك به‌ردوام بووه، له‌قه‌زای دوكانیش بۆنێكی تایبه‌تی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و خه‌ڵكیش هه‌ستیان به بۆنه‌كه‌ی كردووه.
هه‌روه‌ها وتی دیارده‌كه چه‌ند شارێكی كوردستانی ئێرانیش وه‌كو سه‌قز و بانه‌و مه‌ریوان، هه‌روه‌ها له پێنجوێن‌و قهلادزێو شارباژێرو سلێمانی و ده‌روبه‌ری بینراوه.
دارا حه‌سه‌ن رونیشیكرده‌وه كه بۆ ماوه‌ی 38 ساڵه له بواری كهشناسیو گهردوناسیدا كارده‌كات تا ئێستا هیچ دیارده‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ی نه‌بینووه.
دیارده‌كه له نێوان 8:44 بۆ 8:46 خولهك رویداوه.
هه‌روه‌ها وتیشی هه‌ر دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی له هه‌رێمی كوردستان رووبدات ده‌زگا كه‌شناسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێیدهزان.
دارا حه‌سه‌ن وتی كه رووداوه‌كه هێشتا تازه‌یه‌و له هه‌وڵدان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری زیاتر له‌و باره‌یه‌وه.
ئەم ڕوناکییە ئەمشەو لە ئاسمانی بەشیک لە ناوچەکانی کوردستان بینرا
NRT