dast xosh basaqa zor karigarw baswdn
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وته » وانه‌كانی ژیانی ئه‌نیشتاین فێرببه » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
dast xosh basaqa zor karigarw baswdn
زۆر سوپاس هاورێیان
ده‌ست خۆش یاس یان بابه‌تێی زۆر جوان‌و به سود بوو هه‌ربژیت گیان:)
دةستةكانت خؤش بيت
هه‌ر يهكيك له ئيمه ئهبيت خۆمان به خويندكاری ئه‌و كه‌سايه‌تييه مه‌زنه بزانن چونكه چه‌ند وانه‌ی لئ فير بيت هه‌ر پيويستت به زياتره
ده‌سته‌كانت خۆش ئه‌زيزم به هيوای به‌رده‌وامی بۆ تۆ گيانه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت ، وته‌کان هه‌مووی جوان و پڕ واتان ، ئه‌وه‌ی واژۆشت هه‌روه‌ها.:)
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت خۆشحالم سودت لی بینیبیت:)
ده‌سته‌کانت خۆش بێت ، وته‌کان هه‌مووی جوان و پڕ واتان ، ئه‌وه‌ی واژۆشت هه‌روه‌ها.:)
سوپاس بۆتۆ:)
به سه‌بر بن..
زۆر زیره‌ك نیم، ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه من واز له كێشه‌كانم ناهێنم، بۆیه سه‌ركه‌وتوو ده‌بم، ئایا ئێوه ئه‌وه‌نده به‌سه‌برن كه خۆتان نه‌خشه‌تان بۆ كێشاوه بۆ ئه‌وه‌ی به مه‌به‌سته‌كانتان بگه‌ن؟
zor ba manaw rast bun
dast xosh u mando nabe
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان:)
[size=24]ده‌سته‌كانت خۆش بێ خاتوو یاس .زۆر زۆر سوپاس كه ئه‌م بابه‌ته‌ت دانا چونكه من زۆر سه‌رسامم به كه‌سایه‌تی و ژیانی ئه‌ینشتاین
به‌ڕاستی ئه‌و كه‌سه زۆر لێهاتوو بلیمه‌ت بووه،ئه‌و لهبچووكی نیشانه‌ی گێلی لی بهدهركهوتووهو لهخویندنیش زۆر ته‌مبه‌ڵ بووه ته‌نها لهبیركاری و فیزیا زۆر لێهاتو بوه.
هه‌روه‌ها به واسته له‌په‌یمانگای فیزیا وه‌رگیراوه ئه‌وكات.به‌ڵام له‌ته‌مه‌نی 25ساڵه‌ی تیۆری ڕیژه‌یی دانا كه خه‌ڵاتی نۆبڵی پێ به‌ده‌ست هێنا
سه‌ركه‌وتووبی خوشكی به‌ڕیزم[/size]
mashalla lam pewa zeraka dastakant xo0osh xatu yas
شته‌كان زۆرررررررمهیمن ماندونه‌بی
[size=18]وانه‌كانی ژیانی ئه‌نیشتاین فێرببه
1- به‌دوای ئه‌و شته‌دا بڕۆن كه مهراقتانه..
...من هیچ جیاوازییه‌كی تایبه‌تم نییه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه زیاد له‌پێویست مه‌راقم بۆ شته‌كان هه‌یه، ئایا ئه‌و شته چییه كه سه‌رنجی ئێوه راده‌كێشێت؟ یان مه‌راقی چ شتێكتانه؟ ئه‌و شته‌ی كه‌من زۆر مه‌راقمه بۆچی مرۆڤه‌كان هه‌ندێكیان سه‌ركه‌وتوون و هه‌ندێكیشیان به پێچه‌وانه‌وه؟ له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌شه چه‌ندین ساڵه هه‌وڵم داوه سه‌ركه‌وتووبم. ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش به‌دوای ئه‌و شته بڕۆن كه مهراقتانه ئه‌وا ئێوه‌ش سه‌ركه‌وتوو ده‌بن.
2- به سه‌بر بن..
زۆر زیره‌ك نیم، ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه من واز له كێشه‌كانم ناهێنم، بۆیه سه‌ركه‌وتوو ده‌بم، ئایا ئێوه ئه‌وه‌نده به‌سه‌برن كه خۆتان نه‌خشه‌تان بۆ كێشاوه بۆ ئه‌وه‌ی به مه‌به‌سته‌كانتان بگه‌ن؟
3- ته‌ركیزتان له‌سه‌ر ئه‌مڕۆ بێت..
"ئه‌و كه‌سه‌ی كه ماچی كچێكی جوان ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌كی باش سه‌یاره لێده‌خوڕێت"، ئه‌و دێڕه به‌و مانایه دێت كه ده‌بێت هه‌موو ته‌ركیزتان له‌سه‌ر یه‌كێكیان بێت، چونكه نا‌توانیت له‌یه‌ك كاتدا رێنوێنی دوو ئه‌سپ بكه‌یت. ده‌توانن یه‌ك شت بكه‌ن، به‌ڵام ناتوانن هه‌موو شتێك پێكه‌وه بكه‌ن. له‌به‌رئه‌وه هه‌موو ته‌ركیزتان بكه‌نه سه‌ر ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ی ده‌تانه‌وێت مافی خۆی بده‌نێ و جێبه‌جێی بكه‌ن.
4 - هێزی خه‌ون توانات پێده‌به‌خشێت..
خه‌ون بۆ مرۆڤ هه‌موو شتێكه، هێزی خه‌ون له زانیاری ژیان گرنگتره، چونكه ئه‌و هێزه داهاتووتان دیاری ده‌كات، له‌به‌رئه‌و هۆیه رێگه مه‌ده‌ن هێزی خه‌ونه‌كانتان ماندوو بێت.
5- هه‌ڵه بكه‌ن..
ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك ناكه‌ن له‌ژیان، ئه‌وه به‌و مانایه دێت كه هیچ شتێكی تازه‌ی له‌ژیانیدا تاقینه‌كردوه‌ته‌وه، له‌هه‌ڵه‌كردن مه‌ترسن، ئه‌گه‌ر بزانن و به‌باشی ههڵهكهتان بخوێننه‌وه ئه‌وا به‌ره‌و رێگه‌یه‌كی زۆر باشتان ده‌بات، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت سه‌ركه‌وتوو بن ئه‌وا هه‌ڵه‌كانتان بكه‌نه سێ قات.
6- له‌و چركه‌ساته‌دا بژین...
من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له‌داهاتوو ناكه‌مه‌وه، چونكه هه‌رچییه‌ك بێت ئیتر روو ده‌دات، ئه‌و چركه‌ساته‌ی كه ئێستا تێیدا ده‌ژین نه دوێنێ و نه ئه‌مڕۆ ناتوانێت بیگۆڕێت، له‌به‌ر ئه‌وه گرنگترین كات ئێستایه كه تێیدا ده‌ژیت.
7- به‌نرخ بن...
وه‌ك له‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بن، زیاتر هه‌وڵبده‌ن به‌نرخ بن، له‌پێناوی ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بن كاته‌كانتان به‌فیڕۆ مه‌ده‌ن، به‌ڵكو هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن به‌نرخ بن، چونكه ئه‌گه‌ر به‌نرخ بن ئه‌وا سه‌ركه‌وتنیش بۆ خۆی دێت.
By: هــه مــبـانـه بـۆريـنـه[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » وته » وانه‌كانی ژیانی ئه‌نیشتاین فێرببه » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]