زۆر زۆر سوپاس بۆ هاوكاریتان بهڕێزان
له یانهیهكی تر ئهم زانیارییانهیان بۆ نوسیم
زانکۆى کوردستان (هەولێر):- زانکۆى کوردستان - هەولێر
سە رەتایەک دەربارەی زانکۆى کوردستان- هەولێر
زانکۆى کوردستان - هەولێر زانکۆیەکى گشتى سە ربەخۆیە لە لایەن ئە نجومەنى وەزیرانەوە پاڵپشتى دارایى دەکرێت. ئە م زانکۆیە لە سالى ٢٠٠٦ دامەزراوە لە سە ر بنەماى ئە م روانین و ئە رکانەى خوارەوە:
رووانین: هەولدان بۆ ناساندانى زانکۆ بە بەرهەم هێنەرى هەڵى فێربوونى خۆرایى بەرز لە سە ر ئاستى نیشتمانى و نێو دەولەتى و وە جێبەجێ کردنى پرۆژەى توێژینەوە و چالاکى کۆمەلگەیى زۆر پەیوەست بە پێداویستیەکان و گەشەکردنى کوردستان.
ئە رک: ئە رکى زانکۆى کوردستان لە ناساندنى وەکو سەنتەرێکى نمونەیى:
بەخشینى دەرفەت بۆ فێربون لە ئاستێکى بەرز بە روانینى خۆمانە وە بەرێوەبردن بە ستانداردى نێودەولەتى بەرز.
بەرهەم هێنانى دەرچوانى نەک تەنها هەڵگرى کارامەیى و زانیارى پسپۆریەکەیان، بەڵکو بیرکردنەوەى رەخنە گرانە بن و بتوانن داهاتووى ئە م هەرێمە لە قالب بدەن و زیاتریش
بلاو کردنەوە و جێبەجێ کردنى زانیارى بۆ زیاتر گەشە پێدانى گەشەى پیشەیى و ئابوورى و کەلتورى و ژینگەیى و کۆمەلایەتى کوردستان و هەرێمەکە وە فێربوونى بەردەوام و فێربوونى بەدرێژایى ژیان کە دەور دەبینى لە پر کارامە کردنى هێزى کار لە کوردستان
ئە نجام دانى چالاکى پرۆژە و توێژینەوە کە بەشێوەیەکى راستەوخۆ کێشەکانى کوردستان دەست نیشان بکات .
پرۆگرامى بەکالۆریۆس لە زانکۆى کوردستان-هەولێر
پرۆگرامى بەکالۆریۆسى زانکۆى کوردستان لە رووى بڕوانامە و پرۆگرامى خوێندن پەیرەوى سیستەمى بەریتانى و راگەیاندراوى گروپ کردنى بابەتیانەیە. زمانى فێرکردن تەنها زمانى ئینگلیزیە.
پرۆگرامى بەکالوریۆس لە زانکۆى کورستان لە ماوەى پێنج سال. مەبەست لە دوو سالى یەکەم لە پەرەپێدانى کارامەیی ئەکادیمى زمانى ئینگلیزیە ، کارامەیى خوێندن و پەروەردە کردنى قوتابیەکان وەکو فێرخوازێکى سە ربەخۆ.
دواى تەواوکردنى پرۆگرامى ئەکسێس بە سەرکەوتوویى، قوتابیان لە پرۆگرامێکى ئە کادیمى ٣ سالانەیى کە کۆتایى دێت بە بەخشینى بروانامەى بەکالۆریۆس.
ئێستا دوو جۆرە بروانامەى بەکالۆریۆس لە زانکۆى کوردستان- هەولێر دەبەخشرێت:
پلەى بەخشین لە بوارى زانست و تەکنەلۆجیا
بەکالۆریۆس لە زانستى کۆمپیوتەر
بەکالۆریوس لە ئەندازیارى کۆمپیوتەر
بەکالۆریۆس لە ئەندازیارى نەوت
بەکالۆریۆس لە ئەندازیارى سەرچاوە ئاویەکان
بەکالۆریۆس لە ئەندازیارى سەرچاوە کانزاکان
پلەى بەخشین لە بوارى هونەرى و وێژەیى
بەکالۆریۆس لە زانستە رامیاریەکان و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان
بەکالۆریۆس لە کارو بەڕێوەبردن
بەکالۆریۆس لە ئابوورى و ژمێریارى
بکالۆریۆس لە بەرێوەبردنى گشتى و بەڕێوەبردن
3.مەرجەکانى پێشکەش کردن و وەرگرتن:
ئەو قوتابیانەى نیازى ئەوەیان هەیە بەشداربن لە خوێندن لە زانکۆى کوردستان-هەولێر پێویستە فۆڕمێکى وەرگرتن پڕ بکەنەوە.ماڵپەرى زانکۆى کوردستان- هەولێر:
مەرجە گشتیەکانى وەرگرتن بریتین لە:
قوتابى دەبێت بڕوانامەى شەشەمى ئامادەیى یاخود بڕوانامەیەکى هاوشێوەى کە لە ناوەخۆى ئێراق یاخود لە دەرەوەى ئێراق بەدەست هێنرابێت لە ماوەى 5 ساڵى ڕابردوودا بە کوًى گشتى نمرە 70 % (%69.5 بە %70 دەژمێردرێت) هیچ زیادە خستنەسەرێک بۆ سەر کۆى گشتى نمرە نایەتە ژماردن.
پێویستە قوتابى بە لایەنى کەمەوە (3.0) لە تاقیکردنەوەى زمانى ئینگلیزى ئایڵتس یاخود تاقیکردنەوەیەکى هاوشێوە بهێنێت. هەرچەندە خاوەنى (3.0-3.5)یان هاوشێوەى دەبێت بەشدارى بکات لە کۆرسەکانى زمانى ئینگلیزى کە لە لایەن بەشى ئەکسێسەوە ڕێکخراون وەکو مەرجێک بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و بڕینى قۆناغەکانى تر.
قوتابى خاوەن نمرەى (4.5) یان زیاتر لە تاقیکردنەوەى ئایڵتس لە وانەیە ڕاستەوخۆ لەساڵى دووەمى ئەکسێس وەربگیرێت کە چەند وانەو زانیارى جۆراوجۆرى لە بوارى تایبەتمەندى خۆى لە قۆناغى یەکەمى بەکالۆریۆس پێ دەوترێتەوە.
ئەکەر قوتابى کارمەند بوو لە هەر کەرتێک پێویستە (بڕوانامەى ڕەزامەندی) پیِشکەش بکات لەشوێنى کارکردنەکەى.
پێویستە لەسەر قوتابى واژووى بەڵکەنامەیەک بکات کە مەرجى کارکردن بۆ حکومەتى هەریِمى کوردستان لە خۆدەگرێت بەلاى کەم بۆ ماوەى ئەو چەندساڵەى کە قوتابى لە زانکۆدا بەسەرى بردووە.
نابێت قوتابى دەرکرابێت لەهیچ زانکۆیەک بەهەر هۆیەکى ئەکادمى یان هۆیێکى تر.
4. تاقیکردنەوەى زمانى ئینگلیزى:
قوتابیان دەتوانن تاقیکردنەوەیەکى باوەڕپێکراوى نێودەوڵەتى زمانى ئینگلیزى ئەنجام بدەن لەهەر سەنتەرێکى باوەڕپێکراو. زانکۆى کوردستان ئاسانکاریەکانى تاقیکردنەوەی زمانى ئینگلیزى پیِشکەش بە قوتابیان دەکات بە هۆى سەنتەری زمانى ئینگلیزى لە زانکۆدا.
5.بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندى بکەن بە:
بەشى تۆمار کردن
بەشەکانى ئەکادمى
سەنتەری زمانى ئینگلیزى
بهڵام باسی ئهوه نهكراوه ئایا زانستی بێت یان وێژهیی یان پیشهیی
هیچی لهسهر نهنوسراوه