1 (دەستکاری کراوە: BILAL 2012-07-18 03:12:53)

بابه‌ت: تكایه‌ پێویستم به‌ هاوكاری ئێوه‌یه‌

به‌ڕێزان
ئایا زانكۆی كوردستان له‌ هه‌ولێر تاچه‌ندیك خوێندكاران وه‌رده‌گرێت؟

واته‌ ده‌بێت  نمره‌كانی بۆ هه‌ر وانه‌یه‌ك چه‌ند بێت؟

وه‌ ئایا به‌شی كۆمپیوته‌ری هه‌یه‌؟



تكایه‌ هاوكاریم بكه‌ن

2

وه‌ڵام: تكایه‌ پێویستم به‌ هاوكاری ئێوه‌یه‌

سلاو لە تۆش

زانکۆی کوردستان لە هەولێر هەموو خوێندکارەک وەردەگرێت بەو مەرجەی کۆ  نمرەی زانستی لە ٧٠ کەمتر نەبێت

.........
بەڵێ هەردوو بەشی سۆفت وێر و هارد وێری هەیە

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

3

وه‌ڵام: تكایه‌ پێویستم به‌ هاوكاری ئێوه‌یه‌

زۆر زۆر سوپاس بۆتۆی ئه‌زیز
به‌ڵام له‌ مه‌كۆیه‌كی تر ئه‌مه‌م بۆ نوسرا

سڵاو كاكه‌ بیلال گیان،
من تا راده‌یه‌ك زانیاریم له‌سه‌ر زانكۆی كوردستان هه‌یه‌،
كاكه‌ به‌شی كۆمپیوته‌ری تیا نییه‌،
له‌ پێنج به‌ش پێك دێت: ئه‌ندازیاری نه‌وت، ئه‌ندازیاری ئاو، زمانی ئینگلیزی، دوو به‌شه‌كه‌ی تر نازانم به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ ئه‌زانم كه‌ به‌شه‌كان وێژه‌یین واته‌ په‌یوه‌ندییان به‌ زانستییه‌وه‌ نییه‌ ، بۆیه‌ به‌شی كۆمپیوته‌ری تیا نییه‌،
وه‌ ئه‌گه‌ر بته‌وێت بچیت بۆ یه‌كێك له‌و به‌شانه‌ ئه‌وا ئه‌بێت له‌ زانكۆ حكومییه‌كان ده‌ره‌جه‌ی ئه‌و به‌شه‌ت هه‌بێ، ئینجا له‌ زانكۆی كوردستان تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك به‌ زمانی ئینگیزی ئه‌كه‌یت، هه‌مووی ئینگلیزییه‌ واته‌ ئه‌بێت ئینگلیزت فول بێت، تاقیكردنه‌وه‌كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ 100 پرسیار بۆ هه‌ر پرسیارێك 1 نمره‌،
گه‌ر له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ ده‌رچووی ئه‌وا ئه‌توانی له‌ زانكۆی كوردستان بخوێنیت،
بۆ زانیاریش زانكۆی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی عێراق له‌ پله‌ی دووه‌مه‌، له‌ دوای زانكۆی موصڵ دێت.

هیوادارم زانیارییه‌كانم سودی بۆت هه‌بێت

4

وه‌ڵام: تكایه‌ پێویستم به‌ هاوكاری ئێوه‌یه‌

تێكڕای نمره‌كانم 77

وه‌ له‌ ئینگلیزیشدا زۆر باشم به‌جۆرێك ئه‌م سه‌ری ساڵه‌ 92م هێنا

5

وه‌ڵام: تكایه‌ پێویستم به‌ هاوكاری ئێوه‌یه‌

به‌ڵام یه‌ك شت هه‌یه‌

من پیشه‌سازیم ته‌واوكرد له‌به‌شی كۆمپیوته‌ر و دووه‌می كوردستانیش بووم

تۆ بلێیت وه‌رمبگرن؟

6

وه‌ڵام: تكایه‌ پێویستم به‌ هاوكاری ئێوه‌یه‌

BILAL نووسی:

به‌ڵام یه‌ك شت هه‌یه‌

من پیشه‌سازیم ته‌واوكرد له‌به‌شی كۆمپیوته‌ر و دووه‌می كوردستانیش بووم

تۆ بلێیت وه‌رمبگرن؟

[size=24]من هیچ زانیاریم نیه‌ به‌ڵام إن شاءالله ئه‌گه‌ر خێری تێدایه‌ وه‌رئه‌گیرێی[/size]

7

وه‌ڵام: تكایه‌ پێویستم به‌ هاوكاری ئێوه‌یه‌

BILAL نووسی:

به‌ڵام یه‌ك شت هه‌یه‌

من پیشه‌سازیم ته‌واوكرد له‌به‌شی كۆمپیوته‌ر و دووه‌می كوردستانیش بووم

تۆ بلێیت وه‌رمبگرن؟

نازانم  شتی وام نه‌بیستوه‌  ئه‌وه‌ی بزانم  به‌س  زانستی و وێژه‌ی وه‌رده‌گرن (دڵنیا نیم)

8

وه‌ڵام: تكایه‌ پێویستم به‌ هاوكاری ئێوه‌یه‌

سڵاو كاك بیلال
تاراده‌یه‌ك شاره‌زایم له‌سه‌ر ئه‌و زانكۆیه‌ هه‌یه‌ چونكه‌ خۆم زۆر په‌رۆشی چون بۆ ئه‌وێ بووم به‌ڵام قسمه‌تم نه‌بوو
به‌ڵێ به‌شی كۆمپیوته‌ری هه‌یه‌ به‌ڵام له‌ڕاستیدا تۆ پیشه‌سازیت  ته‌واو كردووه‌ بۆیه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌ كیشه‌ت بۆ دروست بكات وه‌رنه‌گیرێی ئه‌گه‌ر نا ده‌ره‌جه‌كه‌ت زۆر باشه‌ و كێشه‌ی نیه‌.

https://fbcdn-sphotos-e-a.akamaihd.net/hphotos-ak-frc3/1236149_697070383655617_1856657392_n.jpg
کــه‌سـێـک نـیـه‌ بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه‌ نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده‌ گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه‌ بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره‌
شـــه وانــه‌ هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره‌
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]

9

وه‌ڵام: تكایه‌ پێویستم به‌ هاوكاری ئێوه‌یه‌

زۆر زۆر سوپاس بۆ هاوكاریتان به‌ڕێزان
له‌ یانه‌یه‌كی تر ئه‌م زانیارییانه‌یان بۆ نوسیم

زانکۆى کوردستان (هەولێر):- زانکۆى کوردستان - هەولێر

    سە رەتایەک دەربارەی زانکۆى کوردستان- هەولێر

زانکۆى کوردستان - هەولێر زانکۆیەکى گشتى سە ربەخۆیە لە لایەن ئە نجومەنى وەزیرانەوە پاڵپشتى دارایى دەکرێت. ئە م زانکۆیە لە سالى ٢٠٠٦ دامەزراوە لە سە ر بنەماى ئە م روانین و ئە رکانەى خوارەوە:

رووانین: هەولدان بۆ ناساندانى زانکۆ بە بەرهەم هێنەرى هەڵى فێربوونى خۆرایى بەرز لە سە ر ئاستى نیشتمانى و نێو دەولەتى و وە جێبەجێ کردنى پرۆژەى توێژینەوە و چالاکى کۆمەلگەیى زۆر پەیوەست بە پێداویستیەکان و گەشەکردنى کوردستان.

ئە رک: ئە رکى زانکۆى کوردستان لە ناساندنى وەکو سەنتەرێکى نمونەیى:

    بەخشینى دەرفەت بۆ فێربون لە ئاستێکى بەرز بە روانینى خۆمانە وە بەرێوەبردن بە ستانداردى نێودەولەتى بەرز.

    بەرهەم هێنانى دەرچوانى نەک تەنها هەڵگرى کارامەیى و زانیارى پسپۆریەکەیان، بەڵکو بیرکردنەوەى رەخنە گرانە بن و بتوانن داهاتووى ئە م هەرێمە لە قالب بدەن و زیاتریش

    بلاو کردنەوە و جێبەجێ کردنى زانیارى بۆ زیاتر گەشە پێدانى گەشەى پیشەیى و ئابوورى و کەلتورى و ژینگەیى و کۆمەلایەتى کوردستان و هەرێمەکە وە  فێربوونى بەردەوام و فێربوونى بەدرێژایى ژیان کە دەور دەبینى لە پر کارامە کردنى هێزى کار لە کوردستان

    ئە نجام دانى چالاکى پرۆژە و توێژینەوە کە بەشێوەیەکى راستەوخۆ کێشەکانى کوردستان دەست نیشان بکات .

    پرۆگرامى بەکالۆریۆس لە زانکۆى کوردستان-هەولێر

پرۆگرامى بەکالۆریۆسى زانکۆى کوردستان لە رووى بڕوانامە و پرۆگرامى خوێندن پەیرەوى سیستەمى بەریتانى و راگەیاندراوى گروپ کردنى بابەتیانەیە. زمانى فێرکردن تەنها زمانى ئینگلیزیە.

پرۆگرامى بەکالوریۆس لە زانکۆى کورستان لە ماوەى پێنج سال. مەبەست لە دوو سالى یەکەم لە پەرەپێدانى کارامەیی   ئەکادیمى زمانى ئینگلیزیە ، کارامەیى خوێندن و پەروەردە کردنى قوتابیەکان وەکو فێرخوازێکى سە ربەخۆ.

دواى تەواوکردنى پرۆگرامى ئەکسێس بە سەرکەوتوویى، قوتابیان لە پرۆگرامێکى ئە کادیمى ٣ سالانەیى کە کۆتایى دێت بە بەخشینى بروانامەى بەکالۆریۆس.

ئێستا دوو جۆرە بروانامەى بەکالۆریۆس لە زانکۆى کوردستان- هەولێر دەبەخشرێت:

پلەى بەخشین لە بوارى زانست و تەکنەلۆجیا

    بەکالۆریۆس لە زانستى کۆمپیوتەر

    بەکالۆریوس لە ئەندازیارى کۆمپیوتەر

    بەکالۆریۆس لە ئەندازیارى نەوت

    بەکالۆریۆس لە ئەندازیارى سەرچاوە ئاویەکان

    بەکالۆریۆس لە ئەندازیارى سەرچاوە کانزاکان

پلەى بەخشین لە بوارى هونەرى و وێژەیى

    بەکالۆریۆس لە زانستە رامیاریەکان و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان

    بەکالۆریۆس لە کارو بەڕێوەبردن

    بەکالۆریۆس لە ئابوورى و ژمێریارى

    بکالۆریۆس لە بەرێوەبردنى گشتى و بەڕێوەبردن

3.مەرجەکانى پێشکەش کردن و وەرگرتن:

ئەو قوتابیانەى نیازى ئەوەیان هەیە بەشداربن لە خوێندن لە زانکۆى کوردستان-هەولێر پێویستە فۆڕمێکى وەرگرتن پڕ بکەنەوە.ماڵپەرى زانکۆى کوردستان- هەولێر:
مەرجە گشتیەکانى وەرگرتن بریتین لە:

    قوتابى دەبێت بڕوانامەى شەشەمى ئامادەیى یاخود بڕوانامەیەکى هاوشێوەى کە لە ناوەخۆى ئێراق یاخود لە دەرەوەى ئێراق بەدەست هێنرابێت لە ماوەى 5 ساڵى ڕابردوودا بە کوًى گشتى نمرە 70 % (%69.5 بە %70 دەژمێردرێت) هیچ زیادە خستنەسەرێک بۆ سەر کۆى گشتى نمرە نایەتە ژماردن.

    پێویستە قوتابى بە لایەنى کەمەوە (3.0) لە تاقیکردنەوەى زمانى ئینگلیزى ئایڵتس یاخود تاقیکردنەوەیەکى هاوشێوە بهێنێت. هەرچەندە خاوەنى (3.0-3.5)یان هاوشێوەى دەبێت بەشدارى بکات لە کۆرسەکانى زمانى ئینگلیزى کە لە لایەن بەشى ئەکسێسەوە ڕێکخراون وەکو مەرجێک بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و بڕینى قۆناغەکانى تر.

    قوتابى خاوەن نمرەى (4.5) یان زیاتر لە تاقیکردنەوەى ئایڵتس لە وانەیە ڕاستەوخۆ لەساڵى دووەمى ئەکسێس وەربگیرێت کە چەند وانەو زانیارى جۆراوجۆرى لە بوارى تایبەتمەندى خۆى لە قۆناغى یەکەمى بەکالۆریۆس پێ دەوترێتەوە.

    ئەکەر قوتابى کارمەند بوو لە هەر کەرتێک پێویستە (بڕوانامەى ڕەزامەندی) پیِشکەش بکات لەشوێنى کارکردنەکەى.

    پێویستە لەسەر قوتابى واژووى بەڵکەنامەیەک بکات کە مەرجى کارکردن بۆ حکومەتى هەریِمى کوردستان لە خۆدەگرێت بەلاى کەم بۆ ماوەى ئەو چەندساڵەى کە قوتابى لە زانکۆدا بەسەرى بردووە.

    نابێت قوتابى دەرکرابێت لەهیچ زانکۆیەک بەهەر هۆیەکى ئەکادمى یان هۆیێکى تر.

4. تاقیکردنەوەى زمانى ئینگلیزى:

قوتابیان دەتوانن تاقیکردنەوەیەکى باوەڕپێکراوى نێودەوڵەتى زمانى ئینگلیزى ئەنجام بدەن لەهەر سەنتەرێکى باوەڕپێکراو. زانکۆى کوردستان ئاسانکاریەکانى تاقیکردنەوەی زمانى ئینگلیزى پیِشکەش بە قوتابیان دەکات بە هۆى سەنتەری زمانى ئینگلیزى لە زانکۆدا.

5.بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندى بکەن بە:

بەشى تۆمار کردن

بەشەکانى ئەکادمى

سەنتەری زمانى ئینگلیزى


به‌ڵام باسی ئه‌وه‌ نه‌كراوه‌ ئایا زانستی بێت یان وێژه‌یی یان پیشه‌یی
هیچی له‌سه‌ر نه‌نوسراوه‌