تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

زۆر به‌دڵنیایی ئه‌نێستا هۆکاره‌که‌شی گه‌وره‌ترین هۆکار 2012 یۆرۆ بوو

2

hmm

1

ئیسپانیەکان “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ”یان پێ شیاوتر بوو لە ھاولاتیەکەیان

نووسەر: سۆران لوقمان

http://www.yariga.net/wp-content/uploads/de505213697a072ae962e3a10e19f3c6-300x168.jpg


دوێنێ یاریزانی ئیسپانی ئەندریاس ئەنیێستا بووە باشترین یاریزانی ئەوڕوپا و بەپێش ھەریەک لە کریستیانۆ ڕۆنالدۆی پرتوگالی و لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی کەوت .


دەست نیشانکردنی باشترین یاریزانی ئەوڕوپا بەپێی دەنگدانێک بوو کە ٥٣ ڕۆژنامە نووس بە نوێنەرایەتی ھەر ٥٣ولاتە ئەوڕوپیەکە دەنگیان بە یەکێک لە سێ یاریزانە پالێوراوەکان دەدا ، دوای ئاشکرا بوونی ئەنجامی دەنگدانەکان ، یەکێتی تۆپی پێی ئەوڕوپا ناوی ئەو ولاتە ئەوڕوپیانەی ئاشکرا کرد کە دەنگیان بە یاریزانە کانداووە ، بەلام ئاشکراکردنەکەی یوفا ھەمووانی تووشی شۆک کرد کاتێک ئاشکرایکرد ئەو ڕۆژنامەنووسە ئیسپانیەی کە نوێنەرایەتی ولاتی ئیسپانیای دەکرد ، دەنگی بە یاریزان ئەنیێستای ھاونیشتیمانی نەداوە ، بەلکو ڕۆنالدۆی پرتوگالی بە باشترینی ئەوڕوپا ھەلبژاردووە.
ئەم ھەلوێستەی ئەو ڕۆژنامەنووسە ئیسپانیە ، مقۆمقۆیەکی گەورەی لە ئیسپانیا ناوەتەوە کە ھەندێک لە ئیسپانیەکان ئەم ھەلوێستەی نوێنەرەکەیان بە کارێکی ھەلە وەسف دەکەن ، لەبەر ئەوەی بەدەست ھێنانی نازناوی باشترین یاریزانی ئەوڕوپا لەلایەن ھاولاتیەکەیان بە نازناوێک بۆ ولاتەکەیان ھەژمار دەکرێت ، ھەندێکی تریش کارەکە بە کارێکی ئاسایی دادەنێن و دەلێن:”لەوانەیە نوێنەرەکەمان ڕای تایبەتی خۆی خستبێتە روو ، دوور لە ولاتپەرستی بیری کردبێتەوە و دەنگی بە کوڕە پرتوگالیەکە دابێت” .
تۆ بلێی ڕۆژنامە نووسە ئیسپانیەکە ھاندەری ڕیال مەدرید نەبێت و بیری لە ھەلبژاردن لە نێوان “مەدرید و بەرشلۆنە”کردبێتەوە ، نەوەک لە نێوان”ئیسپانیا و پرتوگال”.
ئایا ئەگەر ئێوەی خوێنەر لە شوێنی ڕۆژنامە نووسە ئیسپانیەکە بوونایە ، دەنگتان بە کێ دەدا ؟ و بۆ؟

yariga net