تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

14

سه‌هه‌ند نووسی:

ئەوەش دەگێڕمەوە بۆ بێ خەمی پەرلەمان و حکومەتی خۆمان چونکە ئەگەر پارچەکانیتری کوردستان بواریان بۆ زەمینەسازی کارێکی وا نەبێت خۆ ئێمە 20 ساڵە پەرلەمانمان هەیە و خاوەن حکومەتین بۆ بیرێک لەوە ناکەنەوە زمانێکی یەکگرتوو بۆ گەلی کورد دابڕێژن.
پەشێو لە کۆڕەکەی هەولێر ڕاستی وت (زمانی کوردی بەرەو لەناوچوون دەچێ) بە داخەوە.

hmm خوا بکا ئەم حکومەتە کارتۆنیەمان لەکۆ بێتەوە ،ئیدی ئەوکات کورد دەگات بە زۆر شت . . .

13

سةركةوتووبى كاك سةهةند...

12

ده‌ست خۆش كاك سه‌هه‌ند سه‌ركه‌وتوبیت ان شاءالله‌



K O S R A T نووسی:

neutralده‌ستی به‌ریتانیا بشکێ به‌شبه‌شی کردین
نازانم چ وه‌سفێکی گۆگڵ بکه‌م 
ده‌ست خۆش کاکه‌سه‌هه‌ند سه‌که‌وتوبیت

به‌هیوا بووم رۆژێك له‌رۆژان یه‌كێ ئه‌و قسه‌یه‌ بكات كه‌ یه‌كه‌م دوژمنی كورد ئینگلیز بوو نه‌ك عه‌ره‌ب و تورك و فارس !! ئه‌وه‌ ئینگلیز بوو كوردستانی دابه‌ش كرد ئه‌وه‌ ئینگلیز بوو وای له‌م عه‌ره‌ب و فارس و تورك كرد ببنه‌ كه‌له‌گا به‌سه‌رمانه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئێستاش رووده‌دات هه‌موو دار و ده‌سته‌ی خۆیانه‌ ئه‌ی باشه‌ بۆ پێش داگیرا كردنی ئه‌و وولاتانه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ مه‌سیحیه‌كانه‌وه‌ حاكمه‌ تورك و عه‌ره‌ب و فارسه‌كان ئه‌و زووله‌مه‌یان له‌كورد ناكرد بۆچی ئایا پێش ئه‌وه‌ش شتی وا روویداوه‌ من نه‌بیستبێت  كه‌ كورد له‌هه‌ر چوار پارچه‌ قه‌تلو عام بكرێت !!!


ده‌ست خۆش كۆسره‌ت هه‌ر بژی

11

سوپاس بۆ پەیامەکانتان هاوڕێیانم خۆشحاڵ بووم .

کاکە زریان ڕاستە زمانی کوردی لە گوگڵ‌دا نابینی بەڵام ئەوەیان خەتای خۆمانە نەک گوگڵ ، چونکە هەتا ئێستا کورد زمانێکی یەکگرتووی نییە ، بۆ نمونە زمانی عەرەبی دەیان زاراوەی هەیە بەڵام کاتێک یەکێکیان بە (قواعد)ی قسە دەکات هەموو عەرەبێک تێی دەگات.
بڕوا بکە ئێستا دهۆک و سلێمانی کە دوو شاری یەک هەرێمن لە یەکتر تێناگەن ، نمونەیەک باس دەکەم کە خۆم زۆر جار بینیومە ، لە هەولێر لە شوێنێک کارم دەکرد کوڕێکی خەڵکی کەرکوک و یەکێکی بادینی (هرکی) زۆرجار لە یەکتر حاڵی نەدەبوون ناچار بە عەرەبی قسەیان دەکرد ، هەردووکیان کوردن بەڵام عەرەبیەکەیان باشتر بوو لە زاراوەی بەرامبەر.
ئەوەش دەگێڕمەوە بۆ بێ خەمی پەرلەمان و حکومەتی خۆمان چونکە ئەگەر پارچەکانیتری کوردستان بواریان بۆ زەمینەسازی کارێکی وا نەبێت خۆ ئێمە 20 ساڵە پەرلەمانمان هەیە و خاوەن حکومەتین بۆ بیرێک لەوە ناکەنەوە زمانێکی یەکگرتوو بۆ گەلی کورد دابڕێژن.
پەشێو لە کۆڕەکەی هەولێر ڕاستی وت (زمانی کوردی بەرەو لەناوچوون دەچێ) بە داخەوە.

کاک سەرهەنگ ئەگەر بگەڕێینەوە دواوە دەزانین کە کورد زۆر شت بووە ، بەڵام رەنگە ئەوکات بیری نیشتمان پەروەری هێندەی ئێستا باو نەبووبێ ، بە شێوەیەکیتربڵێم کێشەکان لە نێوان دوو جەمسەردا بووە ئەویش موسڵمانەکان و کافرەکان.
کوردیش وەک و گەلێکی موسڵمان بە ئەرکە ئاینییەکەی هەستاوە ، بەڵام دواتر کە داگیرکاری وڵاتان دەستی پێکرد دەبینین کورد بووە قوربانی دەستی وڵاتانی کافر و موسڵمانیش ، ئەوەتا کوردستان دابەش کراوە بەسەر چوار وڵاتی بە ناو ئیسلامیدا کە لە ڕاستیدا ئیسلام بەو شێوەیە نییە بەڵكو ئازادی تەواو دەدات بە میللەتان سەرشۆڕی و ژێردەستەیی لە ئیسلامدا شتێکە قبوڵنەکراوە، کەواتە من دەڵێم کێشەکە لە کۆندا نییە و لە ئایین و بیروباوەڕیشدا نییە ، بەڵکو تەنها ئێمەین کە خەوتووین ئەو خەوەشمان بە هۆی لای لایەی سەرکردەکانمانەوەیە ئەوان تەنها بیریان لای گیرفان و کورسیەکەیانە هەرگیز بیرێکی ڕاستی لەو مەسەلەیە ناکەنەوە بەڵکو هەندێکیان بە خەونی شاعیرانەی دەزانن و هەندێکیان بە داگیرکەرانمان دەڵێن بێ خەمبن نیازی سەربەخۆییمان نییە و ئێمە پشتگیری لە ئێوە دەکەین !

10

خودا نمونه‌ت زۆره‌ بکات که‌ هه‌وڵێکت داوه‌ بۆ ناساندنی گه‌له‌که‌ت .
سوپاس بۆ تۆ پاشان بۆ گۆگل smile

9

neutralده‌ستی به‌ریتانیا بشکێ به‌شبه‌شی کردین
نازانم چ وه‌سفێکی گۆگڵ بکه‌م 
ده‌ست خۆش کاکه‌سه‌هه‌ند سه‌که‌وتوبیت

8

ده‌بێ هۆی ونبوونی ئێمه‌ له‌نێوانی ئه‌م وڵاتانه‌دا چی بێ؟ خۆزگه‌ وه‌ڵامه‌كه‌یم ده‌ست ده‌كه‌وت!

7

ئــایـــه‌ نووسی:

گۆگڵ دونیایه‌كی جیاوازه‌ .

ده‌ستت خۆشبێ ان شاءالله‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌بی له‌ كاره‌كانت ..

6

ئای گۆگل ئای ! !
چیم ویست لە گۆگل بینیم ، تەنیا زمانی کوردی نەبێت ؟ !


بابەتەکەی تۆش زۆر جوان بوو ، هەموویم خوێندەوە . وای لێ کردم بچم لە گۆگل بگەرێم بۆ چەند شتێک smile

دەست خۆش

5

ان شاءالله سه‌ركه‌وتو ئه‌بیت له‌ خوێندنه‌كه‌ت .

4

هه‌موویم خوینده‌وه‌ زۆر زۆر جوان بوو
ده‌ستت خۆش بۆ ئه‌م ڕۆن كردنه‌وه‌یه‌ كاك سه‌هه‌ند .

3

راست ده كه ى ئايه خان ،
به لئ بريارم داوه ليره بخوينم ، دوعاى خيرم بو بكه ن.
إن شاالله توش هه ميشه سه ركه وتوو بيت.

2

گۆگڵ دونیایه‌كی جیاوازه‌ .
وا دیاره‌ بریارت داوه‌ له‌وێ بمێنیه‌وه‌ smile
ده‌ستت خۆشبێ ان شاءالله‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌بی له‌ كاره‌كانت ..

1

http://www.kurdupload.com/images/bMItYBZm1351611971/map_kurdistan.jpg

ئێستا من لە قوتابخانەی (SFI) ، زمانی سویدی دەخوێنم..
لە پۆلێکم کۆمەڵێک خوێندکارم لەگەڵدایە ، هەریەکێکمان لە شوێنێکەوە هاتووین ، بە شێوەیەک کە وڵات و زمان و کلتوری جیاواز کۆبوونەتەوە لە یەک ژووردا.
ئەمڕۆ لە کاتی وانە خوێندندا (جارێ لە سەرەتاداین) مامۆستاکەمان پیاوێکی سویدیە ، هەر قوتابیێک و کاغەزێکی نوسراوی بۆ هێناین کە تێیدا لە بەشی سەرەوەی کاغەزەکە کورتەیەک باسی وڵاتی سوید نوسرابوو.
لە خوارەوەش چەند پرسیارێک هەبوو ، بۆ وەڵامەکانیش بۆشایی جێهێشتبوو...
پرسیارەکان بریتیبوون لەوانەی خوارەوە..
١- ناوی وڵاتەکەت چییە؟
٢- لە کام کیشوەرە؟
٣- ژمارەی دانیشتوانی چەندە؟
٤- پایتەختەکەی کوێیە؟
٥- زمانەکەتان چییە؟
٦- ناوی تاڤگەکانی ئەگەر هەیەتی؟
٧- ناوی چیاکانی ئەگەر هەیەتی؟
٨- ناوی ڕوبارەکانی ئەگەر هەیەتی؟

منیش وەڵامەکانم بەم شێوەیە بۆ نوسی..
1-ناوی وڵاتەکەم (كــــوردستان)ـــە.
2-وڵاتی من لە کیشوەری ئاسیادایە
3-ژمارەی دانیشتوانی زیاتر لە ٥٠ ملیۆنە.
4-پایتەختەکەی ناوی (هەولێر)ە
5- ئێمە بە زمانی کوردی دەدوێین.
6-ناوی تاڤگەکانی ، بێخاڵ ، زەڵم ، گەلی عەلی بەگ ...هتد
7-کوردستان چیای زۆرە بۆ نمونە ، قەندیل ، مەتین ، زاگرۆس ، گاڕە ، گۆیژە ، سەفین ، هتد..
8-ڕوباری زۆری تێدایە .. سیروان ، ئەڵوەن ... هتد

دوای ئەوە یەك یەك کاغەزەکانی سەیر دەکرد ، هەموو خوێندکارەکان ناوی وڵاتەکانیان نوسیبوو لەسەر دیواری پۆلەکەشمان نەخشەیەکی زەوی هەیە کە تێیدا ناوی هەموو وڵاتەکان هەیە ، لەو کاتەدا بیرم لەوە کردەوە کاتێک سەرەی من هات با هەوڵ بدەم بە جۆرێك تێی بگەیەنم کە من خەڵکی کوردستانم بەڵام نەخشەی وڵاتەکەم لەسەر ئەو نەخشەیەدا نییە ، بۆیە خێرا لاپتۆپەکەی بەردەمم کردەوە و کرتەم کرد لەسەر ماڵپەڕی گوگڵ ، لەوێدا نوسیم

ئەوەبوو ئەو نەخشەیەم بینی کە هەمان نەخشە هاوپێچ دامناوە ،
دوایش وەك چاوەڕێم دەکرد وابوو ، مامۆستا هاتوو سەیری وەڵامەکانی کردم پاشان بە سەرسوڕمانەوە وتی: 50 ملیۆن؟؟!
وتم بەڵێ...
سەیرێکی نەخشەی سەر دیوارەکەی کرد وتی: کوا کامەیە کوردستان؟
منیش سەیرێکی شاشەی لاپتۆپەکەم کرد وتم لێرەوە جوانتر دیارە مامۆستا ئەوەتا سەیریکە..
ئەویش سەری نزیك کردەوە لە شاشەکەو نەخشەکەی بینی وتی: وڵاتێکی گەورەیە!
وتم: بە دڵنیاییەوە.
زۆر پێم خۆش بوو بتوانم زیاتر ڕوونکردنەوە بدەم لەسەر کوردستان بە گشتی و دابەش بوونی بە تایبەتی ، بەڵام بە داخەوە نە دەبوو لەوە زیاتر کاتی ئەوانیتر بگرم و زمانەکەش بە تەواوی نازانم.
لە دواییدا بیرم لەوە دەکردەوە ئەگەر گوگڵ نەبوایە لەو کاتەدا چۆن بمتوانیبا نەخشەیەکی وا جوان و ڕوون بخەمە بەر دیدەی مامۆستاکەم؟
بۆیە وتم (سوپاس گوگڵ سوپاس).

30/10/2012