تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

2

[size=20]ئه‌مه‌ دووه‌م جاره‌ وه‌ڵام بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ ئه‌نوسم كه‌چی وه‌ڵامه‌كه‌م دیار نه‌ماوه‌ نازانم كێشه‌كه‌ی چیه‌ ئه‌مه‌ جار ی یه‌كه‌میش نیه‌ به‌ڵكو چه‌نده‌مین جاره‌
ماندجونه‌بی برام ده‌ سته‌ كانت خۆش تێكه‌ڵاو كردنی دین به‌ سیایه‌ت شتێكی زۆر هه‌له‌یه‌ كه‌له‌و كوردستانه‌ش نمونه‌یان زۆره‌
[/size]

1

الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن اتبع هداه ... أما بعد : لە بەر بوونی بەربەستێكی زۆر لە ڕێگەی گەڕانەوەی لاوان بۆ سەر رێبازی سەلەفیەت ، كە ڕێگەی ڕەسەنی پیرۆزی ئیسلامەتیە ، نەك ڕێگەیەكی داهێنراو وحیزبی ، لە گەڵ ئەوەشدا كە لە هەموو سەردەمێكدا حیزبایەتی هۆكاری پەرتەوازە بوونی موسلمانان ونانەوەی دووبەرەكییە لەنێواندا ، وهۆی لاوازیشیانە ، هەروەكو خوای پەروەردگار فەرموویەتی : [وَاعْتَصِمُواْ بِحَبْلِ اللّهِ جَمِيعًا وَلاَ تَفَرَّقُواْ] ( سورة آل عمران : 103 )، وەفەرموویەتی : [ وَأَطِيعُواْ اللّهَ وَرَسُولَهُ وَلاَ تَنَازَعُواْ فَتَفْشَلُواْ وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ ] ( سورة الأنفال : 46 )، وەفەرموویەتی :[ وَلَا تَكُونُوا مِنَ الْمُشْرِكِينَ مِنَ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ] ( سورة الروم :31 ـ32 ). بۆیە پرسیار دەكرێت سەبارەت بەوەی كە چۆن حیزبیەكان بناسینەوە وجیایان بكەینەوە لەو كەسانەی كە سەلەفین و هیچ پەیوەندیەكیان بە حیزبەوە نیە ؟


لەوەڵامدا بە پشتیوانی خوای پەروەردگار دەوترێت : موسڵمان یەكخوا پەرست ئەمەی كە لە بەر دەستددایە و باس دەكرێت چەند ڕێگەیەكن بۆ ناسین و چیاكردنەوەی حزبیەكان :


حزبیەكان چەند نیشانەو سیفەتێكی ئاشكرایان هەیە بە هۆیانەوە دەتوانیت بیاناسیتەوە ، لەو نیشانەو سیفەتانەش :


1 ـ پەرتەوازە و كۆمەڵا كۆمەڵن لە ئایین دا ، و بانگەواز و دەعوەتیش دەكەن بۆ ئەو كارە لە ژێر ناونیشانی ( تعدد الجماعات الإسلامية)، و دەشڵێن : ئەم حزب و كۆمەڵانە یەكتر تەواو دەكەن !!! جێ‌ی خۆیەتی لێرەدا ووتەیەكی ( أبو المظفر السمعاني)باس بكرێت كە فەرموویەتی : "ومما يدل على أن أهل الحديث هم على الحق ، أنك لو طالعت جميع كتبهم المصنفة من أولهم إلى آخرهم ، قديمهم وحديثهم ، مع اختلاف بلدانهم وزمانهم ، وتباعد ما بينهم من الديار وسكون كل واحد منهم قطراً من الأقطار، وجدَتهم في بيان الإعتقاد على وتيرةٍ واحدة ، ونمطٍ واحد يجرُون فيه على طريقٍ لا يحيدون عنها ولا يميلون فيها .


وأما إذا نظرتَ إلى أهل الأهواء والبدع رأيتهم متفرقين مختلفين شيعاً وأحزاباً لا تكاد تجد اثنين منهم على طريقةٍ واحدةٍ في الإعتقاد ، يبدّع بعضهم بعضا بل يرتقون إلى التكفير ، يكفّر الابن أباه ، والرجل أخاه ، والجار جاره ، تراهم أبدا في تنازع وتباغض واختلاف ، تنقضي أعمارهم ولم تتفق كلماتهم :[تَحْسَبُهُمْ جَمِيعًا وَقُلُوبُهُمْ شَتَّى ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَّا يَعْقِلُونَ] " .


واتە : لەو شتانەی كە بەڵگەن لە سەر ئەوەی كە ( أهل الحديث)لە سەر حەقن ، ئەوەیە ئەگەر بڕوانیتە هەموو پەرتۆكەكانیا كە نووسیویانە لە یەكەمیانەوە تاكو كۆتایییان ، كۆن تازەیان ، لە گەڵا جیاوازی وڵات و سەردەمی ژیانیان ، و ئەو مەودا زۆرەی كە لە نێوان شوینی نیشتەجێ بوونیان هەیە ، و جێگیر بوونی هەریەكەیان لە وڵاتێك لە ولاتاندا ، دەبینیت لە ڕوونكردنەوەی بیروباوەردا لەسەر یەك ئاست ، و شێوازن ، بەردەوامن لەسەر ئەو شێوەیە و لێ‌ ی لانادەن .


بەڵام ئەگەر بڕوانیتە پەرتۆك نووسراوەكانی ئەهلی بیدەع دەبینیت پەرتەوازەو جیاوازن لە بۆچونەكانیان ، و كۆمەڵا كۆمەڵا و حیزب حیزبن ، بەدەگمەن دووكەسیان تیا دەدۆزیتەوە لە سەر ڕێگەیەك بن لەبیروباوڕدا ، حوكمی بیدعەچێتی دەدەن بە سەر یەكدا ، بگرە دەگەنە ئەوەی یەكتر بەكافر بزانن ، كوڕ باوكی خۆی بەكافر دەزانێت ، پیاویش براكەی ، هاوسێش هاوسیەكەی ، بەبەردەوامی دەیانبینیت لە دووبەرەكانێدان ڕق لە یەك و جیاوازن ،تەمەنیان بەسەردەچێت و ووتەیان یەك نابێت ، وادەزانی یەكن لە ڕواڵەتدا بەڵام لە دڵەوە جیاوازن .


واقیع پێمان دەڵێت : ئەمەی كە ( أبو المظفر السمعاني)دەیڵێت حاڵا و باری حزبیەكانە لەم سەردەمە خۆماندا ، چونكە نابینیت هەگیز هاودەنگ بن ، ئەمەیان تەبلیغیە ، و یەكێكی تریان ئیخوانیەكی ( قطب)یە ئەویتریان بەنناویە ، و چوارەمیشان لە جەماعەتی هیجرەو تەكفیرە.. هتد ، بۆیە ووتەی خوای پەروەردگاریان لە سەر جێگر دەبێت كە فەرموویەتی :[ إِنَّ الَّذِينَ فَرَّقُواْ دِينَهُمْ وَكَانُواْ شِيَعًا لَّسْتَ مِنْهُمْ فِي شَيَْ] ( سورة الأنعام : 159 ) .


2 ـ ڕەت كردنەوەی ڕەواو شوێنكەوتنی ئارەزۆكان .


3 ـ گەورە كردنەوەی كەسایەتیەكان ( وەك : سەرەك حیزبەكانیان ) ، و زیاد ڕەوی تیایاندا ( بە ڕادەیەك هەندێك جار بە هاوشانی ( ئەلبانی و ابن باز و ابن عثيمين) یان دەزانن ! ئەگەر لەوان بەزیاتریان نەزانن ! ) ، و حیزبایەتی كردن لە سەر ووتەكانیان و دەمارگیری بۆیان .


4 ـ بەڵگە هێنانەوە بە مەنسوخ ( ئەو ئایەت ، و فەرموودوە ، و ووتانەیە كە حوكمەكەی گۆڕاوە بۆ حوكمێكی تر ) و وازهێنان لە ناسخ ( ئەو ئایەت ، و فەرموودوە ، و ووتانەیە كە حوكمی یەكەمیان گۆڕیوە بۆ حوكمێكی تر ) لە ئایتە پیرۆزەكانی قورئان ، و فەرموودەكانی پێغەمبەری خوا  (صلى الله عليه وسلم)، و ووتەی زانایانی ئەهلی سوننە ، بۆ نموونە : بەڵگە بە ووتەی شێخ ( ابن باز ) دەهێننەوە لە بەباش باسكردنی ( سلمان بن فهد العودة ) پێش ئاشكرابوونی حاڵی سلمان لە لای شێخ ( ابن باز ) ، واز ئەهێنن لە ووتە دوایینەكانی شێخ كە موسڵمانانی لە خراپەی ئەو پیاوە ئاگادار دەكردەوە ، یان لە ڕاگرتنی ئەو پیاوە لە لاین شێخەوە دوای ئەوەی كە بۆ شێخ دەركەوت لایداوە لە مەنهەجی سەلەفیەت .


5 ـ ڕقبوونیان لە ( إهل الحديث)و سەلەفیەكان ، با ئەوەش دەرنەخەن .


6 ـ دوورگرتن وازهێنان لە پەرتۆكەكانی پێشینە ( السلف ) ، وبانگەشە كردنی لاوان بۆ پەتۆكی حیزبی وحەرەكیەكان ، كە هیچ جۆرە زانیاریەكی بە سوودی تێدا نییە وپڕیشە لە بیدەع وگومڕایی بیرو باوەڕی خوار و خێچ.


7 ـ پەیڕەوی قورئانی پیرۆز و فەرموودەكانی ( صحیح ) ەكانی پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم)  ناكەن بە تیًگەیشتنی پێشینە پیاو چاكانی ئەم ئوممەتە ( الكتاب والسنة بفهم السلفالصالح)، جگە لەو شتانە نەبێت كە لە گەڵا ئارەزووەكانیان دەگونجێت ، بەڵكو هەوڵی ئەوە دەدەن بۆچوونێكی نوێ‌ بهێننە كایەوە لە گەڵا سەردەمدا ـ بە گومانی خۆیان ـ بگونجێت !! بە ناوی میانڕەوی ( الوسطية)و فیقهی ئاسانكاری ( فقه التیسیر ) ، و فیقهی شوێنەوار و بارو دۆخ ( فقه الواقع ) ، لە بیریان چوە یان لە بیری خۆیانیان بردۆتەوە كە پێشەوا ( مالك ) ـ بەڕەحمەت بێت ـ فەرموویەتی : " لا يُصلح آخر هذا الأمر إلا ما أصلحَ أوله" ، واتە : كۆتایی ئەم ئوممەتە چاك ناكرێتەوە بەوە نەبێت كە پێشەكەی پێ چاك كراوە .


8 ـ ناو و ناتۆرە نان لە ( أهــــــل السنة)سەلەفیەكان ، وەكو ئەوەی كە دەڵێن : ( جامیەكــــان ، و مەدخەلیەكــــان ،  و عەمیلەكــــان ، یان عەمیلی سوڵتەن ، و مورجیئەن ، و لا جمــــاعەن ... و هتد ) پێشەواشیان لەو كارەدا ئەهلی بیدەعەیە كە بە ئەهلی سوننە لە كاتی خۆیدا دەیانووت : (( حشوية ، و مجسِّمة... و هتد ) لە هاوشێوەی ئەم ناو و ناتۆرانە .


9 ـ پەلە كردن و زیادڕەوی لە بەكافركردنی موسڵمانان ، ( أبو العالیة ) ـ بەڕەحمەت بێت ـ فەرموویەتی : " قد أنعم الله علي بنعمتين لا أدري أيهما أفضل أن هداني للإسلام ولم يجعلني حرورياً" ، واتە : خوای پەروەردگار دوو نیعمەتی پێ‌داوم نازانم كامەیان لە وی تریان گەورە ترە : ئەوەی كە هیدایەتی داوم بۆ ئیسلام یان ئەوەی كە نەیكردووم بە حەرووری ( واتە : الخوارج ) .


10 ـ تانە دان لە زانایانی ئەهلی سوننە ، و درۆدان بەدەمیانەوە ، ولەكەداركردنی سومعەتیان ، بە باسكردنیان بەوەی كە تووند ڕەون ( التشدد ) ، و پەلە دەكەن ( التسرع ) ، وچەورە دەكەن بۆ كاربەدەستان ( المداهنة ) ، وبێ‌ ئاگان لە بارو دۆخ و دەورو بەریان ( عدم الفهم بالواقع ) !! و مورجیئەن ، یان ( غولاتی مەرجەئەن !! ) ، ( ئەم ووشەیە بەم شێوە ووتراوە لە لایەن بێژەرەكەیەوە ئاشكراشە كە گۆكرنەكەی هەڵەیە! جاتۆ بڵێت كەسێك ووشەكە بە هەڵە گۆ بكات لە ناوە ڕۆكی ووشەكە چی دەڵێت ؟! ) ، و جگە لەم ووشانەش .


11 ـ هەڵگەڕاندنەوەی ڕاستیەكان و چەواشەكردنی موسڵمانان لێیان .


12 ـ ( الألفـة ) ، واتە : ناسینەوەیان بە هۆی هاودەم برادەرەكانیانەوە ، ئەم پێوەرە زێڕینە پێشینە بۆ ئاشكرا كردنی ئەهلی بیدەع لە كاتی خۆیدا بەكاریان هێناوە ، ئەهلی سوننەش لە هەموو سەردەمێكدا بۆ ئاشكرا كردنی حیزبیەكان بە كاری ئەهێنن ، ئەوانەی كە حیزبیەتیەكەیان دەشارنەوە ، جا ئەگە گومانت هەبوو پەیڕەو و بۆچونی كەسێكت ، نەزانی چیە ؟ تەنها سەیری هاودەمەكانی بكە ئەو كاتە دەزانیت حەقیقەتی چیە ، ئەگەر هاودەمەكانی ئەهلی سوننە بوون ئەوا ئەهلی سەننەیە ، وە ئەگەر جگە لەوان بوون ئەوا بیدەپاڵیان ، پێشەوا ( الأوزاعی ) ـ بە ڕەحمەت بێت ـ فەرموویەتی : " من سَـتر عنا بدعته لم تخفَ علينا ألفته" ، واتە : ئەو كەسەی كە بیدعەكەیمان لێ‌ بشارێتەوە،ئەوا ناتوانێت هاودەم و برادەرەكانیمان لێ‌ بشارێتەوە .


وە ( معاذ ) ی كوری ( معاذ ) ـ بەڕەحمەت بێت ـ فەرموویەتی : " الرجل وان كتم رأيه لم يخفَ ذاك في ابنه ولا صديقه ولا في جليسه" ، واتە : پیاو ئەگەر بۆچونەكانی بشارێتەوە ، ناتوانێت لە كوڕ و هاوڕێ‌ و هاودەمەكانیدا بیشارێتەوە .


13 ـ ورووژاندن و بەرپاكردنی ئاشووب دژ بە كاربەدەستان ، كاتی فیتنەو تێكچونی بارودۆخ دەكەن بە هەل و دەیقۆزنەوە بۆ مەبەستەكانی خۆیان ، بە ناوی فەرمانكردن بە چاكەو نەهی كردن لە خراپە ، هەروەكو چۆن پیشەی پێشینە خەواریجەكانیان بووە لە كۆندا .


14 ـ پڕو پاگەندەكردن بۆ پەرتۆكەكانی ئەهلی بیدەع ، و كاسێتەكانیان ، لە گەڵا بڵاوكردنەوەی ، لەم بارەشەوە پرسیار كرا لە زانای پایەبەرز شێخ ( عبدالعزیز بن باز ) ـ بەڕەحمەت بێت ـ لە یەكێك لەو كاسێتانەی كە تیایاندا شەرحی پەرتۆكی ( فضل الإسلام ) ی تێدا دەكرد ، دەقی پرسیارەكەش ئەوەبوو كە : " السؤال : الذي يثني على أهل البدع ويمدحهم هل يأخذ حكمهم ؟


فأجاب : نعم ما فيه شك ، من أثنى عليهم ومدحهم هو داعٍ لهم ، يدعو لهم ، هذا من دعاتهم نسأل الله العافية" .واتە : پرسیار : ئەو كەسەی كە بە چاكە باسی ئەهلی بیدەع دەكات و وەسفیان دەداتەوە ، هەمان حوكمی ئەوان وەردەگرێت ؟


وەڵام : بەڵێ‌ هەمان حوكمی ئەوان وەردەگرێت ، چونكە ئەو كەسەی كە بە چاكە باسی ئەهلی بیدەع دەكات و وەسفیان دەداتەوە ، بانگەشەیان بۆ دەكات ، ئەو كەسە بانگەشە كارە بۆیان ، داواكارین لە خوای پەروەردگار لەو كردارە بمانپارێزێت .


15 ـ التجمیع : واتە : خەڵك كۆكردنەوە لە دەوری خۆ ، مەبەستیش لێرە لەو كردارە ئەوەیە كە خەڵكێكی زۆر كۆدەكەنەوە لە دەوری خۆیان ، بی ئەوەی هیچ بایەخیك بدەن بە چاككردنەوەی بیر و باوەریان ، یان چاككردنەوەی دەروونیان ، ئەم پەیڕەوەش پەیڕەوی كومەڵی ( الإخوان المسلمین ) ، و ( التبلیغ ) ە ، ئەو بنەوایەش كە لێرەدا كۆیان دەكاتەوە : (نتعاون فيما اتفقنا عليه ويعذر بعضنا بعضا فيما اختلفنا فيه) ، یان بنەوای : (وحدة الصف لا وحدة الرأي) ، هەردوكیشیان دوو بنەوای بیدعەچیانەن وهیچ بەڵگەیەكیشیان لە سەر نیە لە قورئانی پیرۆز وسوننەتەكانی پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم).


چونكە مەبەست لە لای ئەوان زۆریە نەك جۆر ( واتە : زۆر و بۆر ) .


16 ـ هەموو هەوڵێكیان پلەو پایەیە و گەیشتنە بەو مەبەستەیان ، بۆیە دەبینیت لەم حیزبەوە بۆ ئەو حیزب ، و لەم كۆمەڵەوە بۆ ئەو كۆمەڵ ، هەر لەبەر ئەوەشە ئەم ڕۆ ئەوشتەیان پێ‌ حەرامە دواتر كە حیزب و كومەڵكەی گۆڕا پێ‌ی حەڵالە ئەوەش نەك لە ڕاستیو پتەوی بەڵگە ، بەڵكو تەنها لە كورسی و دەسەڵات !!! .


17 ـ چەواشەكاریكردن لە گەڵا خەڵك دا بەناوی ئایین و سوننەتەوە ، بەڵام كە كردارەكانیان بپێوین بە پێوەری قورئانی پیرۆز و سوننەتەكانی پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) ، دووریەك و جیاوازیەكی زۆر دەبینیت ، ئەم كردانەشیان بۆ بەڕێكردن كردارەكانیانە بە ناو ئایینەوە .


یەكێك لە سەرانی گرۆی ( الإخوان المسلمین ) دەڵێت : (المنهج العقدي والفقهي عند الأخوان هو منهج سلفي صرف لا غُبار عليه) !!! بەڵام لە ڕاستیدا مەنهەجی ئەم كۆمەڵە گومڕایە لە گەڵا مەنهەجی سەلەفیەت دا وەك ئاسمان و ڕێسمان جیاوازن .


پرسیار كرا لە زانای پایەبەرز شێخ ( عبدالعزیز بن باز ) ـ بەڕەحمەت بێت ـ سەبارەت بە كۆمەڵەیە كە ئایا لە كۆمەڵی ڕزگار بووە ؟ یان لە حەفتاو دوو كۆمەڵە گومڕاكەیە ؟ ئەویش لە ولامدا فەرمووی : بەڵكو لە حەفتاو دوو كۆمەڵە گومڕاكەیە نەك لە ئەهلی سوننە و جەماعە .


18 ـ درۆدان : ڕێگە بەو تاوانە دەدەن بە بیانووی ( مصلحة الدعوة !! ) ، یان ( الحرب خدعة !! ) ، زۆریشیان تاقی كراونەتەوە بینراوە بەو شێوەیەن ـ خوای پەروەردگار پەنامان دات ـ .


19 ـ السِّرية والتكتم: واتە : كاركردنیان بەنهێنی و لە پەنهانیەوە ، پێشەوا ( عمر بن عبدالعزیز ) ـ بەڕەحمەت بێت ـ فەرموویەتی : " إذا رأيتَ قوماً يتناجون في دينهم دون العامة فاعلم أنهم على تأسيسِ ضَلالة" ، واتە : ئەگەر كۆمەڵە خەڵكێكت بینی بەنهێنی و لە پەنهانیەوە دوور لە چاوی خەڵك باسی دینداریان دەكرد ، ئەوا بزانە خەریكی بنیات نانی گومڕاییەكن ، چونكە دینی ئیسلام ئاشكرایە .


20 ـ هەموو كات وەسفی ڕێگە ناڕەواو ناشەرعیەكان دەكەنەوە لە بانگەشەدا ، و بەڵگەكانی قورئانی پیرۆزو سوننەتەكانی پێغەمبەری خوای  (صلى الله عليه وسلم) بۆ دەگونجێنن ، بڕواشیان بەوە نیە كە پەیڕەوەكانی بانگەشە تەوقیفیە ، واتە : بە پێ‌ی ئایەتەكانی قورئانی پیرۆزو سوننەتەكانی پێغەمبەری خوایە (صلى الله عليه وسلم) نەك بە پێ‌ی ئارەزوەكانی ئەوان ، لەو ڕێگا ناڕەواو ناشەرعیانەش : خۆ تەقاندنەوە ، و تەقاندنەوەی ئۆتۆمۆبیل و شوێنە خزمەتگوزاریەكان ، و كوشتنی كەسانی بێ‌ تاوان ، ڕفاندنی فڕۆكە ، و بەبارمتە گرتن ( با بەبارامتە گیراوەكانیش منداڵی قوتابخانەیەكی سەرەتایش بێت ! ) ، و گڕتێبەردان و سوتاندنی داریەكانی وڵات ، و خۆپیشاندان ، و توانجدان لەم لەو لە سەر مینبەرەكانیانەوە... هتد كە هەموو هۆكاری ئاشووبن و هەڵگیرسێنەری فیتنەن ، بۆ زانینی حوكمی ئەمانەی كە باسكرا بڕوانە پەرتۆكی:  الفتاوى المهمة في تبصير الأمة : للحارثي ،وة : الفتاوى الجلية عن المناهج الدعوية ، للنجمي ،وة : كيف نعالج واقعنا الأليم) .


ئەمانە كۆمەڵە ڕێگەیەك بوون لە چۆنێتی جیاكردنەوەی ئەو كەسانی كە حیزبین ، و بانگەشە بۆ ئەو كارە قەدەغەكراو و بیزراوە دەكەن ، داواكارم لە خوای پەروەردگار كارپێكرنیمان پێ‌كەرەمكات ، و بەردەوامیشمان كات لە سەر پەیڕەو كردنی بۆچوونی سەلفی صالح تاكو مردن ، دووریشمان كاتەوە لە هەموو بیرو باوەڕێكی حیزبی و گومڕایی .


وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم
لة ريكاى ئيسلام وةركيراوة.