تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

6

به‌ڕاستی به‌داخه‌وه‌ .

من ئه‌گه‌ر یانه‌ی هه‌ولێرم خۆش بووێ ته‌نها له‌به‌ر خاتری (سه‌رهه‌نگ محسبن)ه‌ ئه‌جینا هه‌میشه‌ حه‌ز ئه‌كه‌م بدۆڕێت .

5

دواتر پةياميك بؤ ئةم بابةته دةنووسم.

4

به‌دڵنییاوه‌ کاره‌ساته‌

ئه‌م په‌یامه‌ نازانم تا چه‌ند راسته‌!!
پەیامی کاپتن سەرهەنگ موحسین

به‌ناوی خوا. .
پێش هه‌موو شت سوپاسی خوا ده‌كه‌م كه‌ ئێوه‌ی هانده‌ران و هه‌ندێك له‌ ڕاهێنه‌ران و ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌م و برایانی ڕاگه‌یاندنی كرده‌ هۆكارێكی گه‌وره‌ له‌ ژیانی وه‌رزشیمدا هه‌ر له‌ ساڵی ٢٠٠٠ وه‌ تا ئه‌م نووسینه‌م.
وه‌ سوپاسی هه‌ڵوێستی به‌جێی هه‌موو هانده‌ره‌كانم ده‌كه‌م له‌كه‌وتن و به‌رز بوونه‌وه‌م. هه‌ر ئه‌و یه‌ك دوو ڕۆژه‌ نا، به‌ڵكو زۆر له‌مێژه‌ به‌ لوتكه‌ی پاڵپشتی كردنتان گه‌یشتووم، له‌ دنیای وه‌رزشیشمدا ئه‌وه‌ بۆمن به‌سه‌ جێگه‌ی متمانه‌تانم. وه‌ بارگاوی كردنی من به‌ هه‌ڵوێستتان به‌شی ته‌واوی ته‌مه‌نم له‌ وه‌رزشدا ده‌كات شان به‌شانی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی وه‌ده‌ست هاتوون.

به‌ده‌ر له‌ نان به‌قه‌رزدان هه‌ندێك ته‌فسیری هه‌ڵه‌ بووه‌ زاده‌ی هاتنه‌بوونی ئه‌م نووسینه‌م، ئه‌وی من مه‌به‌ستمه‌ بیركردنه‌وه‌یه‌ له‌ به‌ره‌وپێشجوونی یانه‌كه‌مان و گه‌یشتن به‌خه‌ونێكی گه‌وره‌ (به‌ده‌ستهێنانی جامی یه‌كێتی یانه‌كانی ئاسیا)! ئێستایش خه‌ریكه‌ له‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌ممان نزیك ده‌بینه‌وه‌، مه‌به‌ستم یه‌كه‌م یاریمانه‌ له‌خولی ناوبراو. .

ساڵی پار به‌سه‌ر باڵی (ویستی خوا) هه‌وڵه‌كانمان چركرده‌وه‌و تا یاری كۆتایی چووین، په‌ڕێكی نوێش به‌سه‌ر هۆكاره‌كانی دۆڕانمان له‌ یاری كۆتایی به‌رابه‌ر كوه‌یتی كوه‌یتی هه‌ڵدرایه‌وه‌، دووه‌م بوون له‌ جامه‌كه‌و ئه‌زموونێكی گه‌وره‌ش به‌نسیبی یانه‌كه‌ به‌گشتی بوو.

له‌ئێستاوه‌ من له‌شوێنی خۆم، ئه‌و به‌كاری خۆی، تۆش به‌هه‌وڵت با له‌ پشخستن و بێ كێشه‌بوونی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێردا بین و درێژه‌ به‌و قۆناغه‌ زێڕینه‌ی پێیدا تێپه‌ڕده‌بین بده‌ین.

3

له‌فه‌یس بوكش خوێندمه‌وه‌ به‌راستی كاره‌ساته‌ هه‌ر كاپتن ماوه‌ هانده‌ران دلیان پێ خۆش بێت ئه‌وه‌ش به‌هانده‌ران رانابینن؟

2

لێدوانی خۆم:سه‌بر گرتن به‌سه‌ کاپتن هه‌ولێر جێبهیڵه‌ روبکه‌ یانه‌یه‌کی تر ده‌زانم چاره‌نوسی تۆ له‌یانه‌ی هه‌ولێر وه‌ک صلاح الدین سیامه‌ندی لێدێت له‌کاتی جێهێشتنی یانه‌ی هه‌ولێر نیو هێنده‌ جمهوره‌شی نامێنێت که‌ له‌یارییه‌کانی هه‌ولێر 100 که‌س ئاماده‌نابێت دڵنیام تۆ برۆی ده‌مێنێته‌وه‌ 50 که‌س!

1

{خۆزگه‌ خه‌م و دڵگرانی من هه‌ر یاریكردن و نه‌كردن با، مه‌سه‌له‌كه‌ سوكایه‌تیه‌ له‌ڕاده‌به‌ده‌ره‌كانه‌ كه‌ پێمی ده‌كه‌ن و منیش له‌پێناوی بێ كێشه‌بوونی یانه‌كه‌مه‌ كه‌ به‌درێژایی ئه‌وساڵانه‌ كێشه‌كانی خۆمم له‌هه‌ناوی خۆم ناوه‌ته‌وه‌و ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌م كه‌ په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵیان وه‌ك باوك و كوڕ وایه‌ ئاگادار نه‌كردۆته‌وه‌، ته‌نانه‌ت نه‌مهێشتووه‌ هیچ هانده‌رێك په‌ی به‌و نهێنیانه‌ ببه‌ن و هه‌ر خۆم به‌ مه‌شقی زیاتر خه‌ریك كردووه‌. ئه‌وه‌ جاری یه‌كه‌م نیه‌ لێم په‌یدا ده‌بن و (سوێند ده‌خۆن تۆپی پێم له‌بیرببه‌نه‌وه‌!!) ئه‌وه‌ ١٢ ساڵه‌ له‌ یانه‌ی هه‌ولێرم به‌بیرم نایێ دوای ٢٠٠٦ یه‌كێك له‌و ساڵانه‌ بێ ئه‌و كێشه‌یه‌ بووبم.
به‌هه‌رحاڵ به‌دوای یه‌ك وه‌ڵامدا ده‌گه‌ڕێم كه‌ ده‌ستم كه‌وت ئه‌وكات ڕوخسه‌تتان لێ وه‌رده‌گرم و بۆ هه‌میشه‌ له‌وه‌رزش دوور ده‌كه‌ومه‌وه‌. به‌ڵێ به‌دوای وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا ده‌گه‌ڕێم: (له‌پێناوی چی و به‌ چ هۆكارێك دژیایه‌تیم ده‌كرێت؟) له‌كاتێكدا گوێڕایه‌لی وه‌رزشیم له‌ لوتكه‌یه‌و سنوری هه‌موو ده‌وروبه‌رم پاراستووه‌ چ له‌هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق و چ له‌ یانه‌كه‌م}.

تێبينى:: ئه‌مه‌ كۆمێنتى  کاپتن سه‌رهنگه‌ له‌ ئه‌كاونتى خۆى كۆپى كرايه‌....,