بابه‌ت: سه‌رهه‌نگ محسین:نیگه‌رانه
{خۆزگه خه‌م و دڵگرانی من هه‌ر یاریكردن و نه‌كردن با، مه‌سه‌له‌كه سوكایه‌تیه لهڕادهبهدهرهكانه كه پێمی ده‌كه‌ن و منیش له‌پێناوی بێ كێشهبوونی یانه‌كه‌مه كه به‌درێژایی ئه‌وساڵانه كێشه‌كانی خۆمم له‌هه‌ناوی خۆم ناوه‌ته‌وه‌و ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌م كه په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵیان وه‌ك باوك و كوڕ وایه ئاگادار نه‌كردۆته‌وه، ته‌نانه‌ت نه‌مهێشتووه هیچ هانده‌رێك په‌ی به‌و نهێنیانه ببه‌ن و هه‌ر خۆم به مه‌شقی زیاتر خه‌ریك كردووه. ئه‌وه جاری یه‌كه‌م نیه لێم په‌یدا ده‌بن و (سوێند ده‌خۆن تۆپی پێم له‌بیرببه‌نه‌وه!!) ئه‌وه ١٢ ساڵه له یانه‌ی هه‌ولێرم به‌بیرم نایێ دوای ٢٠٠٦ یه‌كێك له‌و ساڵانه بێ ئه‌و كێشه‌یه بووبم.
به‌هه‌رحاڵ به‌دوای یه‌ك وه‌ڵامدا ده‌گه‌ڕێم كه ده‌ستم كه‌وت ئه‌وكات ڕوخسه‌تتان لێ وه‌رده‌گرم و بۆ هه‌میشه له‌وه‌رزش دوور ده‌كه‌ومه‌وه. به‌ڵێ به‌دوای وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا ده‌گه‌ڕێم: (له‌پێناوی چی و به چ هۆكارێك دژیایهتیم ده‌كرێت؟) له‌كاتێكدا گوێڕایه‌لی وه‌رزشیم له لوتكهیهو سنوری هه‌موو ده‌وروبه‌رم پاراستووه چ له‌هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق و چ له یانه‌كه‌م}.
تێبينى:: ئه‌مه كۆمێنتى کاپتن سهرهنگه له ئه‌كاونتى خۆى كۆپى كرايه....,
[/center]