تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

2

[size=20]مااندونه‌بی كاكه‌ سانی ده‌ سته‌ كانت خۆش بۆ ئه‌م هه‌واڵ و زانیاریانه‌ به‌ هیوای سه‌ركه‌وتن له‌ قۆناغه‌كانی تر إن شاءالله‌[/size]

1

راپۆرت له‌خولی بژارده‌ی یانه‌كـانی عێراق : یـانه‌كـوردیه‌كـان نه‌یـان توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن!

ئـا/سـانی نـاصیح.
ئه‌مـرۆ چوارشـه‌ممه‌ یـارییه‌كـانی جـه‌وله‌ی 26 خـولی بژارده‌ی یـانه‌كـانی عێراق به‌رێوه‌ چوو كه‌تێدا یـانه‌ كـوردیه‌كـان نه‌یـان توانی سـه‌ركـه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن ( یـانه‌ی شورته‌ به‌ 4 گۆڵی بێ وه‌ڵام برینه‌كـانی سلێمـانی قوڵتركـرد ، كـه‌ركوك به‌مـه‌سـافی نـاوه‌راست ده‌دۆرێت ، هـه‌ولێر له‌دواخـوله‌ك نه‌یتوانی تـامی سـه‌ركـه‌وتن بچێشێت به‌رامبه‌ر بوو ، زاخـۆش له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رامبه‌ر بوو ، یـاری نێوان دهۆك و قوه‌جه‌ویه‌ش دواخـرا )

له‌یـاری یه‌كـه‌م دا یـانه‌ی سلێمـانی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگـایی خۆی روبه‌ری یـانه‌ی شورته‌ بۆوه‌ و دووچـاری شكستێكی قوڵ بۆوه‌ كـاتێك به‌ئه‌نجـامی 4 گۆڵی بێ وه‌ڵام شكستی خوارد ، یـانه‌ی سلێمـانی له‌ رێزبه‌ندی 15 ده‌بیندرێت به‌كـۆكـردنه‌وه‌ی 22 خــاڵ ، یـانه‌ی شورته‌ش كۆی خـاڵه‌كـانی به‌رز كـرده‌وه‌ بۆ 54 خـاڵ پێشه‌نگی گرتووه‌ .

له‌یـارییه‌كی دیكه‌دا یـانه‌ی كـه‌ركـوك له‌نێو یـاریگـایی خۆی روبه‌ری یـانه‌ی مـه‌صــافی نـاوه‌راست بۆوه‌ و یـارییه‌كه‌شی پێ دۆراند به‌ئه‌نجـامی گۆلێكی بێ وه‌ڵام ،یـانه‌ی كه‌ركوك له دوا رێزبه‌ندی یانه‌كـان ده‌بین درێت به‌كۆكردنه‌وه‌ی 18 خــاڵ ،یـانه‌ی یانه‌ی مصـافی ناوه‌راست له‌پله‌ی 12 ده‌بین درێت به‌كۆكـردنه‌وه‌ی 12 خــاڵ .

له‌یـارییه‌كی دیكه‌دا یـانه‌ی هـه‌ولێر له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگـایی خۆی روبه‌ری یـانه‌ی نه‌فتی باشور بۆوه‌ ، له‌یـاره‌كه‌ش دا یـانه‌ی نه‌فتی باشور له‌رێگه‌ی یاریزان سوڵتـان جاسم له‌دۆراندن رزگـاری بوو كـاتێك له‌دواخـوله‌كی یارییه‌كه91‌ گۆڵی به‌رامبه‌ری بۆ یـانه‌ی نـاوبراو تۆمـاركـرد ،گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی هـه‌ولێرش له‌رێگه‌ی یاریزان لوی صلاح له‌خوله‌كی 3 تۆمـاركـرا ، یـانه‌ی هـه‌ولێر له‌21 یـاری 41 خـاڵی كۆكـردیته‌وه‌ له‌پله‌ی 5 دێت ، یـانه‌ی نه‌فتی باشور  له‌25 یـاری 31 خـاڵی كۆكردته‌وه‌ له‌پله‌ی 9 یه‌م ده‌بین درێت .

هه‌رله‌یـارییه‌كی دیكه‌ دا یـانه‌ی زاخۆش نه‌ی توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت كاتێك به‌ئه‌نجـی ( 1 – 1 ) له‌نێو یـاریگـایی بغدا به‌رامبه‌ر بوو له‌ گه‌ڵ یـانه‌ی بغدا ، یـانه‌ی زاخۆ له‌پله‌ی 4م دێت به‌كۆكـردنه‌وه‌ی 44 خـأڵ له‌25 یــاری ، یـانه‌ی بغداش له‌پله‌ی 8م دێت به‌كۆكردنه‌وه‌ی 37 خـاڵ له‌25 یـاری.

یـاری نێوان دهۆك و قوه‌جه‌ویش داخرا بۆ كـاتێكی نـادیـار .