بابه‌ت: يـانهكـوردیهكـان نه‌یـان توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن!
راپۆرت له‌خولی بژارده‌ی یانه‌كـانی عێراق : یـانهكـوردیهكـان نه‌یـان توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن!
ئـا/سـانی نـاصیح.
ئه‌مـرۆ چوارشـه‌ممه یـارییه‌كـانی جـه‌وله‌ی 26 خـولی بژارده‌ی یـانه‌كـانی عێراق به‌رێوه چوو كه‌تێدا یـانه كـوردیهكـان نه‌یـان توانی سـه‌ركـه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن ( یـانه‌ی شورته به 4 گۆڵی بێ وه‌ڵام برینهكـانی سلێمـانی قوڵتركـرد ، كـه‌ركوك بهمـهسـافی نـاوه‌راست ده‌دۆرێت ، هـه‌ولێر لهدواخـولهك نه‌یتوانی تـامی سـه‌ركـه‌وتن بچێشێت به‌رامبه‌ر بوو ، زاخـۆش له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رامبه‌ر بوو ، یـاری نێوان دهۆك و قوه‌جه‌ویه‌ش دواخـرا )
له‌یـاری یه‌كـه‌م دا یـانه‌ی سلێمـانی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگـایی خۆی روبه‌ری یـانه‌ی شورته بۆوه و دووچـاری شكستێكی قوڵ بۆوه كـاتێك به‌ئه‌نجـامی 4 گۆڵی بێ وه‌ڵام شكستی خوارد ، یـانه‌ی سلێمـانی له رێزبه‌ندی 15 ده‌بیندرێت به‌كـۆكـردنه‌وه‌ی 22 خــاڵ ، یـانه‌ی شورته‌ش كۆی خـاڵه‌كـانی به‌رز كـرده‌وه بۆ 54 خـاڵ پێشه‌نگی گرتووه .
له‌یـارییه‌كی دیكه‌دا یـانه‌ی كـه‌ركـوك له‌نێو یـاریگـایی خۆی روبه‌ری یـانه‌ی مـهصــافی نـاوه‌راست بۆوه و یـارییهكهشی پێ دۆراند به‌ئه‌نجـامی گۆلێكی بێ وه‌ڵام ،یـانه‌ی كه‌ركوك له دوا رێزبه‌ندی یانه‌كـان ده‌بین درێت به‌كۆكردنه‌وه‌ی 18 خــاڵ ،یـانه‌ی یانه‌ی مصـافی ناوه‌راست له‌پله‌ی 12 ده‌بین درێت به‌كۆكـردنه‌وه‌ی 12 خــاڵ .
له‌یـارییه‌كی دیكه‌دا یـانه‌ی هـه‌ولێر له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگـایی خۆی روبه‌ری یـانه‌ی نه‌فتی باشور بۆوه ، لهیـارهكهش دا یـانه‌ی نه‌فتی باشور له‌رێگه‌ی یاریزان سوڵتـان جاسم له‌دۆراندن رزگـاری بوو كـاتێك لهدواخـولهكی یارییه‌كه91 گۆڵی به‌رامبه‌ری بۆ یـانه‌ی نـاوبراو تۆمـاركـرد ،گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی هـهولێرش له‌رێگه‌ی یاریزان لوی صلاح له‌خوله‌كی 3 تۆمـاركـرا ، یـانه‌ی هـه‌ولێر له21 یـاری 41 خـاڵی كۆكـردیتهوه له‌پله‌ی 5 دێت ، یـانه‌ی نه‌فتی باشور له25 یـاری 31 خـاڵی كۆكردته‌وه له‌پله‌ی 9 یه‌م ده‌بین درێت .
ههرلهیـارییهكی دیكه دا یـانه‌ی زاخۆش نه‌ی توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت كاتێك بهئهنجـی ( 1 – 1 ) له‌نێو یـاریگـایی بغدا به‌رامبه‌ر بوو له گه‌ڵ یـانه‌ی بغدا ، یـانه‌ی زاخۆ له‌پله‌ی 4م دێت به‌كۆكـردنه‌وه‌ی 44 خـأڵ له25 یــاری ، یـانه‌ی بغداش له‌پله‌ی 8م دێت به‌كۆكردنه‌وه‌ی 37 خـاڵ له25 یـاری.
یـاری نێوان دهۆك و قوهجهویش داخرا بۆ كـاتێكی نـادیـار .