ده‌ست خۆش پر مانا بوو
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » مینی‌ماڵ (كورتیله چیڕۆك) » حه‌سه‌ن ناوێك چووه گوندێكه‌وه » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
ده‌ست خۆش پر مانا بوو
زۆرسوپاس ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت هاورێیان
ده‌ستت خۆش بێت........
كورد حه‌سه‌نی وای زۆر په‌روه‌رده كرد، دواتریش ڕووبه‌ڕوومان وه‌ستایه‌وه!
خوایه كوردستان پارێزراو بكه‌یت.
ده‌ستت خۆش کاک ئاری
دەست خۆش کاکە ئاری
حه‌سه‌ن ناوێك چووه گوندێكه‌وه و له شوێنێك كه خه‌ڵكی ئاوایی كۆبووبوونه‌وه دانیشت و ده‌ستی به گریان كرد....
هۆكاری گریانهكهیان لێ پرسی و ئه‌ویش ووتی:
من كه‌سێكی غه‌ریبم و ئیشم نییه و بۆ به‌دبه‌ختی خۆم ئه‌گریم.
خه‌ڵكی ئاواییش ئیشیێكیان پێدا و بۆ خۆی خه‌ریكی جووتیاری بوو.
رۆژی دوایی دیسان هه‌مان پیاو ده‌ستی دایه گریان، وتیان كاك حه‌سه‌ن چی بووه؟ خۆ ئێستا ئیشت هه‌یه؟
ووتی:
ئێوه هه‌مووتان خاوه‌ن ماڵ و مه‌نزڵی خۆتانن و ئه‌توانن خۆتان له سه‌رما و گه‌رما بپارێزن به‌ڵام منی غه‌ریب خانوێكم نییه و بۆ به‌دبه‌ختی خۆم ده‌گریم.
دیسان خه‌ڵكی ئاوایی هیمه‌تیان كرد و خانوێكیان بۆ په‌یا كرد و بردیانه خانووه‌كه‌وه.
به‌ڵام بۆ سبه‌ی شه‌و دیسان دایه نه‌عره‌ته‌ی گریان و كاتێك هۆكاره‌كه‌یان پرسی، ووتی:
ئێوه هه‌مووتان هاوسه‌رتان هه‌یه و من به ته‌نیا له ژووره‌كه‌م ئه‌خه‌وم.
خه‌ڵكی ئاوایی ئه‌م كێشه‌یه‌شیان چاره‌سه‌ر كرد و یه‌كێك له كچه‌كانی گوندیان دایه كابرا.
به‌ڵام سبه‌ی شه‌و دیسان كاك حه‌سه‌ن ده‌ستی به گریان كرده‌وه. ووتیان دیسان چی بووه؟
ووتی:
ئێوه هه‌مووتان سه‌ییدن و ته‌نیا من له ناوتان‌دا بێگانه‌م.
به فه‌رمانی كوێخا شاڵێكی سه‌وزیان به‌ست به كه‌مه‌ریه‌وه تا به ده‌ست گریانهكهیهوه نه‌جاتیان بێت.
به‌ڵام سبه‌ی شه‌و دیسان ده‌نگی گریانی به‌رز بوویه‌وه و ئه‌مجاریش هۆكاره‌كه‌یان لێ پرسی و ئه‌ویش ووتی:
بۆ باپیره غه‌ریبه‌كه‌ی خۆم ده‌گریم و فرمێسكی بۆ ئه‌ڕێژم هو هیچ په‌یوه‌ندی به ئێوه‌وه نییه
یانەی سەرهەنگ موحسین » مینی‌ماڵ (كورتیله چیڕۆك) » حه‌سه‌ن ناوێك چووه گوندێكه‌وه » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]