بابه‌ت: حه‌سه‌ن ناوێك چووه گوندێكه‌وه
حه‌سه‌ن ناوێك چووه گوندێكه‌وه و له شوێنێك كه خه‌ڵكی ئاوایی كۆبووبوونه‌وه دانیشت و ده‌ستی به گریان كرد....
هۆكاری گریانهكهیان لێ پرسی و ئه‌ویش ووتی:
من كه‌سێكی غه‌ریبم و ئیشم نییه و بۆ به‌دبه‌ختی خۆم ئه‌گریم.
خه‌ڵكی ئاواییش ئیشیێكیان پێدا و بۆ خۆی خه‌ریكی جووتیاری بوو.
رۆژی دوایی دیسان هه‌مان پیاو ده‌ستی دایه گریان، وتیان كاك حه‌سه‌ن چی بووه؟ خۆ ئێستا ئیشت هه‌یه؟
ووتی:
ئێوه هه‌مووتان خاوه‌ن ماڵ و مه‌نزڵی خۆتانن و ئه‌توانن خۆتان له سه‌رما و گه‌رما بپارێزن به‌ڵام منی غه‌ریب خانوێكم نییه و بۆ به‌دبه‌ختی خۆم ده‌گریم.
دیسان خه‌ڵكی ئاوایی هیمه‌تیان كرد و خانوێكیان بۆ په‌یا كرد و بردیانه خانووه‌كه‌وه.
به‌ڵام بۆ سبه‌ی شه‌و دیسان دایه نه‌عره‌ته‌ی گریان و كاتێك هۆكاره‌كه‌یان پرسی، ووتی:
ئێوه هه‌مووتان هاوسه‌رتان هه‌یه و من به ته‌نیا له ژووره‌كه‌م ئه‌خه‌وم.
خه‌ڵكی ئاوایی ئه‌م كێشه‌یه‌شیان چاره‌سه‌ر كرد و یه‌كێك له كچه‌كانی گوندیان دایه كابرا.
به‌ڵام سبه‌ی شه‌و دیسان كاك حه‌سه‌ن ده‌ستی به گریان كرده‌وه. ووتیان دیسان چی بووه؟
ووتی:
ئێوه هه‌مووتان سه‌ییدن و ته‌نیا من له ناوتان‌دا بێگانه‌م.
به فه‌رمانی كوێخا شاڵێكی سه‌وزیان به‌ست به كه‌مه‌ریه‌وه تا به ده‌ست گریانهكهیهوه نه‌جاتیان بێت.
به‌ڵام سبه‌ی شه‌و دیسان ده‌نگی گریانی به‌رز بوویه‌وه و ئه‌مجاریش هۆكاره‌كه‌یان لێ پرسی و ئه‌ویش ووتی:
بۆ باپیره غه‌ریبه‌كه‌ی خۆم ده‌گریم و فرمێسكی بۆ ئه‌ڕێژم هو هیچ په‌یوه‌ندی به ئێوه‌وه نییه