سوپاس مامۆستا گیان
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » بیستم غه‌وغایه .. » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
سوپاس مامۆستا گیان
[size=17] زۆر جوان بوو ده‌سته‌کانت خۆش هاورێی شرینم[/size]
سوپاس كاك كۆسره‌ت گیان. سوپاس بۆ به‌رێز په‌روانه
سه‌رسامم به بابه‌ته سه‌رنج ڕاکێشهکانت به‌ڕاستی زۆر جوان و پڕ مانابوو
ده‌ست خۆشیت لێ ده‌که‌م کاکه جاسم شوانی به‌و هیوایه‌م بێهشمان نه‌که‌ی له‌م بابه‌ته جوانانه ..........
ده‌ست خۆش کاک جاسم به‌راستی جوانبوو هه‌ربژیت
سوپاس بۆ تۆش هاورێی به‌رێز
ئێوه خۆتان له بهرزاییهوهن، بۆیه به‌رزیش ده‌بین
سه‌رسامم به بابه‌ته سه‌رنج ڕاکێشهکانت به‌ڕاستی زۆر جوان و پڕ مانابوو
ده‌ست خۆشیت لێ ده‌که‌م کاکه جاسم شوانی به‌و هیوایه‌م بێهشمان نه‌که‌ی له‌م بابه‌ته جوانانه ..........
سوپاس كاك بۆ تۆ هاورێ
[size=22]ماندونه‌بی برام ده سته كانت خۆش[/size]
نالــی:
بیســتم لـه هـه‌مـوو لـایــه، مـهیلــی شــه‌ڕ و دهعــوایه
ســهودا لـهسـهرم دایــه، بـاكـم چ لـه غـــهوغــایــه
.....
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه مرۆڤ ده‌كه‌وێته ناو ته‌نووری بانگه‌شه و غهوغاوه، ئیدی ئه‌نگوستیله‌ی هیوا له په‌نجه‌ی ژین ده‌كه‌وێت.
كاتێك به فرۆكه‌ش به‌رز بێته‌وه هیچ باڵنده‌یه‌كی گه‌شبین نابینێ، نه‌خشه‌ی رێگه‌ی بداته ده‌ست.
ئێمه له رێگا چڕ و پڕهكاندا ده‌مانه‌وێت ئاسك به خیو بكه‌ین
له جه‌هه‌نه‌مدا ده‌مانه‌وێت په‌رداخ خۆی بخاته ژووری ئاوی حه‌یاته‌وه و
چـهپـكێك له فـــهڕ
بوخچه‌یه‌ك له ئاشــتی, بـدهینه ده‌ست دڕنده‌كانه‌وه!
نامه‌یه‌ك لێوان‌لێو بێ له وشه‌ی ته‌ڕ، ئه‌ستێره له ده‌ریای ئێمه به قولاب بیگرێ.
ئه‌و جیهانه‌ی له ناخی هه‌ره‌یه‌ك له ئێمه‌دایه، دایكه بۆ جیهانه واقیعه‌كه‌ی تێیدا ده‌خه‌وین، كه‌چی جارێكیش وه‌ك (نالی) نه‌مان وت با حاشا لێره بكه‌ین، ئه‌و سه‌ودا و ده‌شته په‌ره نه‌دراوه‌ی ناوه‌وه رشێن بكه‌ین.
گۆزه بچووكه‌كان فێری خانهوێی و سوراحییهكان بكه‌ین به كڕیاری به‌خته‌وه‌ری.
"جاســم شــوانی"
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » بیستم غه‌وغایه .. » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]