بابه‌ت: بیستم غه‌وغایه ..
نالــی:
بیســتم لـه هـه‌مـوو لـایــه، مـهیلــی شــه‌ڕ و دهعــوایه
ســهودا لـهسـهرم دایــه، بـاكـم چ لـه غـــهوغــایــه
.....
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه مرۆڤ ده‌كه‌وێته ناو ته‌نووری بانگه‌شه و غهوغاوه، ئیدی ئه‌نگوستیله‌ی هیوا له په‌نجه‌ی ژین ده‌كه‌وێت.
كاتێك به فرۆكه‌ش به‌رز بێته‌وه هیچ باڵنده‌یه‌كی گه‌شبین نابینێ، نه‌خشه‌ی رێگه‌ی بداته ده‌ست.
ئێمه له رێگا چڕ و پڕهكاندا ده‌مانه‌وێت ئاسك به خیو بكه‌ین
له جه‌هه‌نه‌مدا ده‌مانه‌وێت په‌رداخ خۆی بخاته ژووری ئاوی حه‌یاته‌وه و
چـهپـكێك له فـــهڕ
بوخچه‌یه‌ك له ئاشــتی, بـدهینه ده‌ست دڕنده‌كانه‌وه!
نامه‌یه‌ك لێوان‌لێو بێ له وشه‌ی ته‌ڕ، ئه‌ستێره له ده‌ریای ئێمه به قولاب بیگرێ.
ئه‌و جیهانه‌ی له ناخی هه‌ره‌یه‌ك له ئێمه‌دایه، دایكه بۆ جیهانه واقیعه‌كه‌ی تێیدا ده‌خه‌وین، كه‌چی جارێكیش وه‌ك (نالی) نه‌مان وت با حاشا لێره بكه‌ین، ئه‌و سه‌ودا و ده‌شته په‌ره نه‌دراوه‌ی ناوه‌وه رشێن بكه‌ین.
گۆزه بچووكه‌كان فێری خانهوێی و سوراحییهكان بكه‌ین به كڕیاری به‌خته‌وه‌ری.
"جاســم شــوانی"
https://www.facebook.com/jg.ali3