تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
بابه‌ته چالاكه‌كان بابه‌ته بێ وه‌ڵامه‌كان
گرنگ!
بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]
وه‌ڵامی نوێ بنووسه
وه‌ڵامی نوێ بنووسه
وه‌ڵامه نوێكه‌ی بنووسه و بینێره
ده‌توانیت: BBCode وێنه خه‌نده به‌كار ببه‌یت
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م
لای من شتێك نیه به‌ناوی مه‌حاڵ. ئه‌مه دڵۆپێكه له زه‌ریای گه‌شبینه‌كان كه ده‌ڵێم هیچ زیندانێك بێ ده‌رگاو هیچ ناڕه‌حه‌تییه‌كیش بێ كۆتا نیه. "مه‌حاڵه‌كان قوفڵن كه‌واته كلیلیش هه‌یه" خه‌می ڕابردووش ده‌رسن كه‌واته بۆیه ئه‌زموون بوونی هه‌یه. ئه‌وه هه‌ر خه‌می ڕابردووه پته‌وی كردووم و ناهێڵێ بكه‌وم به‌درێژایی ساڵ ئیدی حه‌كیم بۆچی نهفامم و خه‌واڵوم كه باوه‌ڕ به شكانی مه‌حاڵ ده‌كه‌م و خه‌می ڕابردووش ده‌خۆم؟ نا حه‌كیم ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم ته‌نیا شتێك مه‌حاڵه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه باوه‌ڕ به‌تۆ بێنم هیچ شتێك مه‌حاڵ نیه!
ده‌ستى تۆ خۆش برالهم .. بێگومان وايه
ئه‌گه‌ر سود له‌رابردوو وه‌رنه‌گرین ئه‌وا به‌ته‌ئکید داهاتوویه‌کی فاشلمان ده‌بێت
ده‌ست خۆش خوشکه لانه
زۆۆۆر سوپاس بۆ يه‌ك به يه‌كى ئێوه‌ى ئه‌زيز ...
[size=22]به‌رله‌وه‌ی كارێك بكه‌یت بیری لێ بكه‌وه
ئه‌كه‌ر كاره‌كه‌ت كرد لێی په‌شیمان مه‌به
ئه‌گه‌ر په‌شیمان بوی خه‌می بۆمهخۆ
((شه ی‌دا))[/size]
[size=22]ده سته كانت خۆش ماندونه‌بی خاتوون[/size]
ئافه‌رین ... هاوڕێی ئازیز. به‌رده‌وامبه
كه من پێچه‌وانه‌ی ئه‌م لێكدانهوهیهم دڵم نایێ وه‌ڵامێكی ئه‌و بابه‌ته بده‌مه‌وه!
(مـهسـنـهوی مـهولانـا)
وه‌رگێڕانی/ به‌رزان محه‌مه‌د
ڕاوچییهك، باڵنده‌یه‌كی ڕاو كرد. باڵنده‌كه وتی: ئه‌ی پایه‌به‌رز! تۆ به‌درێژایی ژیانت گۆشتی مه‌ڕ و گات زۆر خواردووه و قه‌تیش تێر نه‌بووی. به خواردنی گۆشتی منی چكۆله و ڕێزهڵهش تێر ناخۆیت. ئه‌گه‌ر ئازادم بكه‌ی، سێ ئامۆژگاریی به‌نرخت ده‌كه‌م تا به كامه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری بگه‌ی. ئامۆژگاریی یه‌كه‌مت له‌نێو ده‌سته‌كانتدا پێده‌ڵێم. ئه‌گه‌ر به‌ڕه‌ڵام بكه‌ی، ئامۆژگاریی دووه‌مت كاتێ پێده‌ڵێم كه له بان سه‌ربانه‌كه‌ت بنیشمه‌وه. ئامۆژگاریی سێیه‌میش كاتێ كه له‌سه‌ر ئه‌و دره‌خته ههڵنیشم. كابرا قه‌بووڵی كرد. باڵنده‌كه وتی:
ئامۆژگاریی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه: باوه‌ڕ به قسه‌ی مه‌حاڵی هیچ كه‌سێك مه‌كه.
پیاوه‌كه ده‌م و ده‌ست ئازادی كرد. باڵنده‌كه له بان سه‌ربانه‌كه نیشته‌وه...
وتی ئامۆژگاریی دووه‌م ئه‌وه‌یه كه: هه‌رگیز غه‌می ڕابردوو مه‌خۆ. خه‌فه‌ت بۆ شتێ مه‌خۆ كه له ده‌ستت داوه.
باڵنده‌كه هه‌ڵفڕی بۆ سه‌ر لقی دره‌خته‌كه و وتی: ئه‌ی پایه‌به‌رز! مروارییه‌كی گرانبه‌ها له‌نێو زگمدا هه‌یه به كێشی ده درهه‌م. به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌بووه نسیب و ڕۆزیی تۆ و مناڵه‌كانت. ئه‌گینا پێی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌خته‌وه‌ر ده‌بووی.
كابرای ڕاوچی به بیستنی ئه‌م قسه‌یه زۆر ناڕه‌حه‌ت بوو و ده‌ستی به بانگ و سه‌ڵا (شین و زاری) كرد. باڵنده‌كه به پێكه‌نینه‌وه پێی وت: مه‌گه‌ر ئامۆژگاریم نه‌كردی كه خه‌م بۆ ڕابردوو نه‌خۆی؟ له ئامۆژگارییه‌كه‌م نه‌گه‌شتی یان كه‌ڕی؟ ئامۆژگاریی دووه‌م ئه‌وه بوو كه باوه‌ڕ به قسه‌ی مه‌حاڵ نه‌كه‌ی هه‌ی ساویلكه‌ی گه‌مژه. كێشی من له سێ درهه‌م زیاتر نییه، چۆن ده‌كرێ كه مروارییه‌كی ده درهه‌می له‌نێو زگمدا بێت؟
پیاوه‌كه هاته‌وه سه‌ر خۆی و وتی ئه‌ی باڵنده‌ی ژیر، ئامۆژگارییه‌كانت زۆر به‌قیمه‌تن. ئامۆژگاریی سێیه‌مم پێ بڵێ.
باڵنده‌كه وتی: مه‌گه‌ر ئه‌و دوو ئامۆژگارییهكهت له گوێ گرت تا هی سێیهمیشت پێ بڵێم؟
ئامۆژگاری كردنی بنیاده‌می نه‌فامی خه‌واڵوو وه‌كو تۆم وه‌شاندن وایه له زه‌وییه‌كی شۆره‌كاتدا...!