بابه‌ت: ئامۆژكاريهكانى چۆلهكهيهك . . !!
(مـهسـنـهوی مـهولانـا)
وه‌رگێڕانی/ به‌رزان محه‌مه‌د
ڕاوچییهك، باڵنده‌یه‌كی ڕاو كرد. باڵنده‌كه وتی: ئه‌ی پایه‌به‌رز! تۆ به‌درێژایی ژیانت گۆشتی مه‌ڕ و گات زۆر خواردووه و قه‌تیش تێر نه‌بووی. به خواردنی گۆشتی منی چكۆله و ڕێزهڵهش تێر ناخۆیت. ئه‌گه‌ر ئازادم بكه‌ی، سێ ئامۆژگاریی به‌نرخت ده‌كه‌م تا به كامه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری بگه‌ی. ئامۆژگاریی یه‌كه‌مت له‌نێو ده‌سته‌كانتدا پێده‌ڵێم. ئه‌گه‌ر به‌ڕه‌ڵام بكه‌ی، ئامۆژگاریی دووه‌مت كاتێ پێده‌ڵێم كه له بان سه‌ربانه‌كه‌ت بنیشمه‌وه. ئامۆژگاریی سێیه‌میش كاتێ كه له‌سه‌ر ئه‌و دره‌خته ههڵنیشم. كابرا قه‌بووڵی كرد. باڵنده‌كه وتی:
ئامۆژگاریی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه: باوه‌ڕ به قسه‌ی مه‌حاڵی هیچ كه‌سێك مه‌كه.
پیاوه‌كه ده‌م و ده‌ست ئازادی كرد. باڵنده‌كه له بان سه‌ربانه‌كه نیشته‌وه...
وتی ئامۆژگاریی دووه‌م ئه‌وه‌یه كه: هه‌رگیز غه‌می ڕابردوو مه‌خۆ. خه‌فه‌ت بۆ شتێ مه‌خۆ كه له ده‌ستت داوه.
باڵنده‌كه هه‌ڵفڕی بۆ سه‌ر لقی دره‌خته‌كه و وتی: ئه‌ی پایه‌به‌رز! مروارییه‌كی گرانبه‌ها له‌نێو زگمدا هه‌یه به كێشی ده درهه‌م. به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌بووه نسیب و ڕۆزیی تۆ و مناڵه‌كانت. ئه‌گینا پێی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌خته‌وه‌ر ده‌بووی.
كابرای ڕاوچی به بیستنی ئه‌م قسه‌یه زۆر ناڕه‌حه‌ت بوو و ده‌ستی به بانگ و سه‌ڵا (شین و زاری) كرد. باڵنده‌كه به پێكه‌نینه‌وه پێی وت: مه‌گه‌ر ئامۆژگاریم نه‌كردی كه خه‌م بۆ ڕابردوو نه‌خۆی؟ له ئامۆژگارییه‌كه‌م نه‌گه‌شتی یان كه‌ڕی؟ ئامۆژگاریی دووه‌م ئه‌وه بوو كه باوه‌ڕ به قسه‌ی مه‌حاڵ نه‌كه‌ی هه‌ی ساویلكه‌ی گه‌مژه. كێشی من له سێ درهه‌م زیاتر نییه، چۆن ده‌كرێ كه مروارییه‌كی ده درهه‌می له‌نێو زگمدا بێت؟
پیاوه‌كه هاته‌وه سه‌ر خۆی و وتی ئه‌ی باڵنده‌ی ژیر، ئامۆژگارییه‌كانت زۆر به‌قیمه‌تن. ئامۆژگاریی سێیه‌مم پێ بڵێ.
باڵنده‌كه وتی: مه‌گه‌ر ئه‌و دوو ئامۆژگارییهكهت له گوێ گرت تا هی سێیهمیشت پێ بڵێم؟
ئامۆژگاری كردنی بنیاده‌می نه‌فامی خه‌واڵوو وه‌كو تۆم وه‌شاندن وایه له زه‌وییه‌كی شۆره‌كاتدا...!
له‌هه‌ركوێ بيت نزيكيت لێم