به‌وێنه ، هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هینـا .
ئا/ سانی ناصیح :
ئێواره‌ی دوێنێ له یارییه‌كی دۆستانه دا یـانه‌ی هه‌ولێر به‌گۆلێكی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنـا به‌رامبه‌ر زانكۆی جیهـان .
وه‌ك خۆئـامـادهكـردن بۆ وه‌رزی نوێی خولی عێراق ئێواره‌ی دوێنێ سێ شـه‌ممه یـانه‌ی هه‌ولێر له یاریگـای خۆی له یارییه‌كی دۆستـانه‌ی ئه‌نجـام دا به‌رامبه‌ر زانكۆ .
له سـهرهتـایی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه ناوبژیوانی یاری لێدانێكی سزای بۆ یانه‌ی هه‌ولێر ههژمـار كـردا به‌ڵام یاریزان ( محمد جفهل ) نه‌ی توانی گۆڵ تۆمـار بكـات ، گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه ئاستێكی مـام نـاوه‌ندی به‌خۆیه‌وه بینی و به‌بێ گۆڵ كۆتایی هـات .
له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌دا یـانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستی به‌هێرش بردن كـرد و توانی گۆڵی یه‌كه‌م له‌رێگه‌ی یاریزانان ( ڕێكار هاشم )تۆمـار بكات و یارییه‌كه‌ش به‌م گۆڵه له‌به‌رژه‌وه‌ندی یـانه‌ی هه‌ولێر كۆتایی هـات .
ده‌رباره‌ی یارییه كه كاپتن و گۆڵچی یانه‌ی هه‌ولێر سه‌رهه‌نگ موحسین به‌م شێوه‌یه بۆ ( YSM21 ) گوتی " من گه‌شبینم، سه‌باره‌ت به ئاستی گشتیش پێم وایه له یه‌كه‌م یاری دۆستانهماندا سه‌ره‌تایه‌كی باش بوو وه ئه‌نجامه‌كه‌ش چاوه‌ڕوانكراو بوو. كه ده‌ڵێم گه‌شبینیشم هی ئه‌وه‌یه كێشه‌ی بۆند و موچه‌ی یاریزانه‌كان ڕوو له چاره‌سه‌ركردنه هه‌روه‌ها بۆ تۆكمه‌بوونی پێكهاته‌كه‌ش بڕیاره چه‌ند یاریزانێكی تر له ماوه‌یه‌كی كورت بگه‌نه هه‌ولێر بۆ به‌هێز كـردنی هێلی پێشه‌وه. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر وه‌رزش دۆستان و هانده‌ران و به‌رپرسان و ڕاگهیاندنكارانیشه ئه‌وه‌یه متمانه به یاریزانه‌كان بكه‌ن و پاڵپشتیان بن.
ئه‌مه‌ش چه‌ند دیمه‌نێكی یارییه .