1

بابه‌ت: به‌وێنه‌ / هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هینـا .

به‌وێنه‌ ، هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هینـا .

ئا/ سانی ناصیح :
ئێواره‌ی دوێنێ له‌ یارییه‌كی دۆستانه‌ دا یـانه‌ی هه‌ولێر به‌گۆلێكی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنـا به‌رامبه‌ر زانكۆی جیهـان .

وه‌ك خۆئـامـاده‌كـردن بۆ وه‌رزی نوێی خولی عێراق ئێواره‌ی دوێنێ  سێ شـه‌ممه‌ یـانه‌ی هه‌ولێر  له‌ یاریگـای خۆی له‌ یارییه‌كی دۆستـانه‌ی ئه‌نجـام دا به‌رامبه‌ر زانكۆ .

له‌ سـه‌ره‌تـایی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ ناوبژیوانی یاری لێدانێكی سزای بۆ یانه‌ی هه‌ولێر هه‌ژمـار كـردا به‌ڵام یاریزان (  محمد جفه‌ل ) نه‌ی توانی گۆڵ تۆمـار بكـات ، گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ ئاستێكی مـام نـاوه‌ندی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌بێ گۆڵ كۆتایی هـات .

له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌دا یـانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستی به‌هێرش بردن كـرد و توانی گۆڵی یه‌كه‌م له‌رێگه‌ی یاریزانان ( ڕێكار هاشم )تۆمـار بكات و یارییه‌كه‌ش به‌م گۆڵه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی یـانه‌ی هه‌ولێر كۆتایی هـات .

ده‌رباره‌ی یارییه‌ كه‌ كاپتن و گۆڵچی یانه‌ی هه‌ولێر  سه‌رهه‌نگ موحسین به‌م شێوه‌یه‌ بۆ ( YSM21 ) گوتی "  من گه‌شبینم‌، سه‌باره‌‌ت به‌ ئاستی گشتیش پێم وایه‌ له‌ یه‌كه‌م یاری دۆستانه‌ماندا سه‌ره‌تایه‌كی باش بوو وه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ش چاوه‌ڕوانكراو بوو. كه‌ ده‌ڵێم گه‌شبینیشم هی ئه‌وه‌یه‌ كێشه‌ی بۆند و موچه‌ی یاریزانه‌كان ڕوو له‌ چاره‌سه‌ركردنه‌ هه‌روه‌ها بۆ تۆكمه‌بوونی پێكهاته‌كه‌ش ‌بڕیاره‌ چه‌ند یاریزانێكی تر له‌ ماوه‌یه‌كی كورت بگه‌نه‌ هه‌ولێر بۆ به‌هێز كـردنی هێلی پێشه‌وه‌. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر وه‌رزش دۆستان و هانده‌ران و به‌رپرسان و ڕاگه‌یاندنكارانیشه‌‌ ئه‌وه‌یه‌ متمانه‌ به‌ یاریزانه‌كان بكه‌ن و پاڵپشتیان بن.

ئه‌مه‌ش چه‌ند دیمه‌نێكی یارییه‌ .
http://smn21.com/up/uploads/jpg/1a8a5be636.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/39a5c43614.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/f5fe9467f8.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/e1b68d7ba7.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/aff889df66.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/a668c8ec24.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/75955a2b4a.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/338f736468.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/c97e2dc511.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/78ffbd0eac.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/bfff408512.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/047eea7d9b.jpg

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .