حەسەن عەلەویی گهوره ڕوناکبیری عێراق دهڵێت بهكوردم وت:
تێبگەن ئێوە نابنە دوبەی، دوبەی بە کەڵکی ئێوە نایەت، مۆبایل و مۆڵتان بۆ چییە، داهاتووی ئێوە مەڕ و بزن و گەنم و جۆ و کشتوکاڵە، خوا هەموو شتێکی
بە ئێوە داوە.
دهشڵێت وتم:
( ٥٠٠ ) ساڵ بەسەر جەنگی چاڵدێراندا تێپەریووە بەڵام چاڵدێران هەر ماوە و کەچی ئێوە خەوتوون و قاچەکانتان هێشتا بەبەر خۆرەوەیە .
هەر خەریکی حیزبایەتی و ناوچەگەریین بۆچی بەسەر هەولێر و سلێمانی دا، دابەش بوون. بۆ ئهوهنده پهرتهوازهن؟ ئێوه ٥٠٠ ساڵ دواکەوتن لە دروستکردنی دەوڵەت. کاتێک عوسمانی رووخا ئێوە لە کوێ بوون ؟ ئەی ساڵی 1991؟ ئەی لە ٢٠٠٣ کە عێراق ڕووخا ئێوە له كوێ بوون ؟ ئێوە دەوڵەتتان پێ ئەدەن ، بەڵام خۆتان لێی ڕائەكەن ! کورد بە دۆخی ڕەتکردنەوەی یەكتڕ رازییە و گرێی مێژووی بۆ ناکرێتەوە . ئێوە دوای 1991 دەسەڵاتتان دروستکرد نەک دەوڵەت .ئەوە هەڵەی ئێوەیە بوو ، جارێکی تریش دووبارەتان کردەوە . دەسەڵاتیش بەبێ دەوڵەت وەک شێری برسی وایە . دەسەڵاتێکی وەها هەموو شتێ دەخوات و لوشی دەدات ، بۆیە دەسەڵاتی کورد دەوڵەتی خۆی خوارد ..!!!