1

بابه‌ت: حەسەن عەلەویی، دەربارەی کورد!

http://s21.me/ysm21/img/up/hasanalawe.jpeg

حەسەن عەلەویی گه‌وره‌ ڕوناکبیری عێراق ده‌ڵێت به‌كوردم وت:
تێبگەن ئێوە نابنە دوبەی، دوبەی بە کەڵکی ئێوە نایەت، مۆبایل و مۆڵتان بۆ چییە، داهاتووی ئێوە مەڕ و بزن و گەنم و جۆ و کشتوکاڵە، خوا هەموو شتێکی
بە ئێوە داوە.

ده‌شڵێت وتم:
( ٥٠٠ ) ساڵ بەسەر جەنگی چاڵدێراندا تێپەریووە بەڵام چاڵدێران هەر ماوە و کەچی ئێوە خەوتوون و قاچەکانتان هێشتا بەبەر خۆرەوەیە .
هەر خەریکی حیزبایەتی و ناوچەگەریین بۆچی بەسەر هەولێر و سلێمانی دا، دابەش بوون. بۆ ئه‌وه‌نده‌ په‌رته‌وازه‌ن؟ ئێوه‌ ٥٠٠ ساڵ دواکەوتن  لە دروستکردنی دەوڵەت. کاتێک عوسمانی رووخا ئێوە لە کوێ بوون ؟ ئەی  ساڵی 1991؟ ئەی لە ٢٠٠٣ کە عێراق ڕووخا ئێوە  له‌ كوێ بوون ؟  ئێوە دەوڵەتتان پێ ئەدەن  ، بەڵام خۆتان لێی ڕائەكەن ! کورد بە دۆخی ڕەتکردنەوەی یەكتڕ رازییە و گرێی مێژووی بۆ ناکرێتەوە . ئێوە دوای 1991 دەسەڵاتتان دروستکرد نەک دەوڵەت .ئەوە هەڵەی ئێوەیە بوو ، جارێکی تریش دووبارەتان کردەوە . دەسەڵاتیش بەبێ دەوڵەت وەک شێری برسی وایە . دەسەڵاتێکی وەها هەموو شتێ دەخوات و لوشی دەدات ، بۆیە دەسەڵاتی کورد دەوڵەتی خۆی خوارد ..!!!

ئەوە خۆشویستنی نیشتمانە وا دەکات بیاباننشینێک وابەستەی وەتەن بێت، ئەگەر نا خۆ بیابان، بە دەگمەن خێر و فەڕی بۆ دانیشتووانی هەیە، یان هەر نییەتی و ژیانیش تێیدا هەتا بڵێیت دژوارە. ئاسکیمۆ کە لە باکووری سیبریا دەژین، نیشتمانیان پارچە سەهۆڵێکی زەبەلاحە بەسەر زەریایەکی بەرینەوە، بەڵام هێندەیان خۆش دەوێت، هەر لەوێ لە دایک دەبن و دەژین و دەمرن.
https://www.instagram.com/zasabota