بۆچی ژاپۆن پێشکەوتووە ؟
ئەگەر بە تووێژینەوە بیخوێنینەوە ئەوا دەگرین .
1- لە ژاپۆن بابەتێک بە ناوی ڕێگەی ڕەووشت لە یەکەمی بنەڕەتییەوە هەتا شەشی بنەڕەتی دەخوێندرێت . شێوازی مامەڵەکردن لە گەڵ دەووروبەر لەم بابەتەدا گرنگی پێدراوە .
2- کەووتنی خوێندکار لە ئارادا نیە لە سەرەتاییەوە هەتا سێ ناوەندی ، چونکە ئامانج لەم ماوەیەدا پەروەردەکردن و چاندنی تێگەیشتن و بوونیادنانی کەسێتییە ، نەک فێرکردن و .زانست پێبەخشین .
3 - سەرباری ئەوەی ژاپۆنیەکان دەوڵەمەندترینی گەلی جیهانن کارگوزاریان نیە و باووک و دایک خۆیان ئەرکی ماڵ و مەنزڵ و منداڵیان دەگرنە ئەستۆو جێبەجێی دەکەن .
4- منداڵانی ژاپۆنی خوودی خۆیان خوێندنگاو قوتابخانەکانیان پاکژ دەکەنەوە و کارگوزاری میرییان نیە ، هەموو ڕۆژێک چارەکە کاتژمێرێک بۆ ئەو مەبەستە تەرخان دەکەن لە گەڵ وانەبێژان و مامۆستایان .ئەم هەرەوەزی و هاریکارییە هۆکاری دامەزراندنی تووێژێکی ملکەچ و خاکی و سووربوون لە سەر پاکوخاوێنی .
5- منداڵان لە کات و ساتانی خوێندن ڤڵچەی پاکژکردنەوەی ددانیان لە گەڵ خۆیان دەبەن و پاش نانخواردن ددانیانی پێپاک دەکەنەوە . هەر لە سەرەتای تەمەنیانەوە فێری پاراستنی تەندرووستیان دەبن .
6- بەڕێوەبەرانی فێرگەییەکان نیووکاتژمێر پێش خوێندکارەن لە هەمان خواردەمەنی ئەوان دەخۆن بۆ بێوەیی و ئاسایشی قوتابیەکان لە بەر ئەوەی خوێندکارەکان بە داهاتووی ژاپۆن هەژمار دەکەن و پێوویستە بیانپارێزن .
7- کارەکتەری پاکژکردنەوە لە ژاپۆن ناو دەبرێت بە ئەندازیاری تەندرووستی بە مووچەی مانگانەی ( 5000) هەتا ( 8000 )ﺩۆﻻﺭی ئەمریکی ، پێش دەمەزراندنی دەخرێنە خوولانێکی ڕاهێنانی پراکتیکی و تووێری .
8- بەکارهێنانی موبایل قەدەغەیە لە شەمەندنەفەرو چێشتخانە و شووێنە داخراوەکان، چوونکە بێدەنگی لووتکەی ڕەووشتە و نابێت ببەزرێندرێت .
9- لە چێشتخانەکان بە ئەندازەی خواردن خواردەمەنی هەڵدەگیرن و زیادەڕەوی تێدا ناکرێت .
10- شەمەندنەفەرەکان حەووت چرکە دوادە خرێت لە ساڵێکدا چونکە ئەوان گەلێکن نرخی کات و وەخت دەزانن . حیساب بۆ چرکەش دەکەن .