1

بابه‌ت: بۆچی ژاپۆن پێشکەوتووە؟

بۆچی ژاپۆن پێشکەوتووە ؟

ئەگەر بە تووێژینەوە بیخوێنینەوە ئەوا دەگرین .

1- لە ژاپۆن بابەتێک بە ناوی ڕێگەی ڕەووشت لە یەکەمی بنەڕەتییەوە هەتا شەشی بنەڕەتی دەخوێندرێت . شێوازی مامەڵەکردن لە گەڵ دەووروبەر  لەم بابەتەدا گرنگی پێدراوە .

2- کەووتنی خوێندکار لە ئارادا نیە لە سەرەتاییەوە هەتا سێ ناوەندی ، چونکە ئامانج لەم ماوەیەدا پەروەردەکردن و چاندنی تێگەیشتن و بوونیادنانی کەسێتییە ، نەک فێرکردن و .زانست پێبەخشین .

3 - سەرباری ئەوەی ژاپۆنیەکان دەوڵەمەندترینی گەلی جیهانن کارگوزاریان نیە و باووک و دایک خۆیان ئەرکی ماڵ و مەنزڵ و منداڵیان دەگرنە ئەستۆو جێبەجێی دەکەن .

4-  منداڵانی ژاپۆنی خوودی خۆیان خوێندنگاو قوتابخانەکانیان پاکژ دەکەنەوە و کارگوزاری میرییان نیە ، هەموو ڕۆژێک چارەکە کاتژمێرێک بۆ ئەو مەبەستە تەرخان دەکەن  لە گەڵ وانەبێژان و مامۆستایان .ئەم هەرەوەزی و هاریکارییە هۆکاری دامەزراندنی تووێژێکی ملکەچ و خاکی و  سووربوون لە سەر  پاکوخاوێنی .

5- منداڵان لە کات و ساتانی خوێندن ڤڵچەی پاکژکردنەوەی ددانیان لە گەڵ خۆیان دەبەن و پاش نانخواردن ددانیانی پێپاک دەکەنەوە . هەر لە سەرەتای تەمەنیانەوە فێری پاراستنی تەندرووستیان دەبن . 

6- بەڕێوەبەرانی فێرگەییەکان نیووکاتژمێر پێش خوێندکارەن لە هەمان خواردەمەنی ئەوان دەخۆن بۆ بێوەیی و ئاسایشی قوتابیەکان لە بەر ئەوەی خوێندکارەکان بە داهاتووی ژاپۆن هەژمار دەکەن و پێوویستە بیانپارێزن .

7- کارەکتەری پاکژکردنەوە لە ژاپۆن ناو دەبرێت بە ئەندازیاری تەندرووستی بە مووچەی مانگانەی ( 5000) هەتا ( 8000 )ﺩۆﻻﺭی ئەمریکی ، پێش دەمەزراندنی دەخرێنە خوولانێکی ڕاهێنانی پراکتیکی و تووێری .

8- بەکارهێنانی موبایل قەدەغەیە لە شەمەندنەفەرو چێشتخانە و شووێنە داخراوەکان، چوونکە بێدەنگی لووتکەی ڕەووشتە و نابێت ببەزرێندرێت .

9- لە چێشتخانەکان بە ئەندازەی خواردن خواردەمەنی هەڵدەگیرن و زیادەڕەوی تێدا ناکرێت .

10- شەمەندنەفەرەکان حەووت چرکە دوادە خرێت لە ساڵێکدا چونکە ئەوان گەلێکن نرخی کات و وەخت دەزانن  . حیساب بۆ چرکەش دەکەن .

ئەوە خۆشویستنی نیشتمانە وا دەکات بیاباننشینێک وابەستەی وەتەن بێت، ئەگەر نا خۆ بیابان، بە دەگمەن خێر و فەڕی بۆ دانیشتووانی هەیە، یان هەر نییەتی و ژیانیش تێیدا هەتا بڵێیت دژوارە. ئاسکیمۆ کە لە باکووری سیبریا دەژین، نیشتمانیان پارچە سەهۆڵێکی زەبەلاحە بەسەر زەریایەکی بەرینەوە، بەڵام هێندەیان خۆش دەوێت، هەر لەوێ لە دایک دەبن و دەژین و دەمرن.
https://www.instagram.com/zasabota